ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ئامۆژگاریەک لە دکتۆری خانەوادەی پادشایەتیەوە بۆ ئەوەی تەندرووست بیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە لە دکتۆر موسەریف عەلی  پزیشکی تایبەتی خانەوادەی پادشایەتی بەڕیتانیا،  بۆ ئەوەی تەندرووست بیت:

 

-خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر

-گرنگە هەوڵبدەین دەرمان و ماددەی کیمیایی بۆ چارەسەر زۆر بەکار نەهێنین و تادەکرێت بەڕێگەی سرووشتی چارەسەر وەربگریت و پێشوەختە ڕێگری لە ڕوودانی نەخۆشیەکە بکەیت،  نەک پاش ئەوەی ڕوویدا چارەسەر وەربگریت.

 

-تەندرووستی جەستە

-بەپێی وتەی دکتۆر عەلی خەوتنی تەندرووست و هەستان زوو لە بەیانیان و تەندرووستی سوڕی خوێنی جەستە و ئاگاداربوون لە تەندرووستی خۆت بۆ ئەوەی پێشوەختە چارەسەر وەربگریت بنەمایەکی گرنگی تەندرووستیە.

 

– ژیواندنی تەندرووست

-ژیواندنی تەندرووست بۆ جەستە (موغەزی)، خۆی لە خواردنی میوە و سەوزەی تەندرووست  و تەواو سروشتیدا دەبینێتەوە، لەگەڵ شیر و پەنیر و کەمێک گۆشتی سور و قەل و مریشک، هەربۆیە گرنگە کە بەردەوام خواردنی کوالێتی باش بخۆیت.

 

-ژەمەکان

پێویستە نانی بەیانی خواردنی باش و پڕ لە پڕۆتین بخۆیت، وەک هێلکە و بادەم و پەنیر و میوە و ماست.

بۆ نانی نیوەڕۆ دەتوانیت خواردنی کالۆری زۆر بخۆیت، وەک قەل و زەڵاتە و دواتریش دەتوانیت کەمێک شیرینی بخۆیت.

بۆ نانی ئێوارە پێویستە ژەمێکی سوکت هەبێت و تا پێش کاتژمێر ٧ یاخود ٨ی ئێوارەش تەواو بوبیت.

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا بەرزە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا بەرزە و کێشەی تەندرووستیت بۆ درووست دەکات:

 

-بونی ئازار لە سکدا بەهۆی بوونی زۆری ماددەی ئاسن

-درووستبونی ئازار لە جومگەکاندا

-هۆڕمۆنی ئەنسۆلین ناتوانێت بە باشی کاری خۆی بکات لە خوێندا و توشی شەکرە دەبیت.

– هەست بە خەفەت و بێزاری دەکەیت

– جەستەت تێکدەشکێت و تاقەتی هیچت نابێت

 -ئەندامەکانی جەستەت وەک پێویست کاری خۆیان ناکەن و کێشەی تەندرووستی جۆراوجۆری بۆ درووست دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە سڕبوون و ئازاری مەچەک و دەستت دەگریت؟

خێزان

ئەو کەسانەی زۆر کۆمپیتەر بەکاردەهێنن زۆرجار توشی ئازار دەبن لە دەست یان لە شەواندا سڕ دەبێت، بۆ ڕێگری لەو کێشەیە پێویستە ئەم ڕێگایانە بگرنە بەر:

 

– ناوە ناوە پشویەک بە دەستەکانت بدە

– کاتێک لەسەر کیوبۆرد کاردەکەیت با دەستت ڕێکبێت و مەچەکەت نەنوشتێتەوە

– دەتوانیت باندج لەدەستبکەیت بۆ ڕێگری لە ئازار

– ناوە ناوە وەرزش بە دەستەکانت بکە

– لەکاتی بونی ئازاردا سەهۆڵ لەسەر دەستەکانت دابنێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گیراوەیەکی ناوازە بۆ چارەسەرکردنی پرخەی مێردەکەت بە یەکجاری

خێزان

پرخه‌كردن شتێكه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات پێی بێزار نابێت، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ پێی بێزار ده‌بێت كه‌ له‌ نزیكیه‌وه‌ ده‌خه‌وێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌یت به‌ر له‌ خه‌وتن ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ سروشتیه‌ بخۆره‌وه‌.

بۆ دروستكردنی شه‌ربه‌ته‌كه‌ پێویستت به‌م كه‌ره‌ستانه‌یه‌:

2 سێو

2 گێزه‌ر

1/4 لیمۆ

زه‌نجه‌فیلێك

 

-سه‌رجه‌م ئه‌و میوانه‌ وردبكه‌و بیخه‌ره‌ (عه‌ساره‌)ه‌وه‌و شه‌ربه‌ت و گیراوه‌یه‌كی سروشتی لێدروستبكه‌، دواتر به‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ خه‌وتن بیخۆره‌وه‌و بۆخۆت ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان