ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کریستیانۆ دەربارەی “سوپەر هاتریکەکە” دەدەوێت: من بۆ نازناوە فەردییەکان ناژیم

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس، سوپەر هاتریکی بەرامبەر هەڵبژاردەی لیتوانیا تۆمار کرد و لەو بارەیەشەوە ڕوونکردنەوەی بە میدیاکانی ئەوروپا دا.

لەچوارچێوەی ململانێکانی پاڵاوتنی یورۆی ٢٠٢٠ هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕوی لیتوانیا بووەوە و ئەفسانەی ئەفسانەکانی پورتوگال توانی چوار گۆڵ “سوپەر هاتریک” تۆمار بکات، بەوهۆیەشەوە لەلایەن میدیاکانی ئەوروپا و جیهانەوە چەندین بابەت لەسەر ڕێژەی گۆڵەکانی و ئاستی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بڵاوکرایەوە.

کریستیانۆ لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی “گۆڵی نێودەوڵەتی” ڕاگەیاند :” چانسی بەدەستهێنانی خەلاتیتۆپی ئاڵتونی؟! من هەمیشە دەڵێم کە بۆ ئەوە ناژیم تەنها نازناوە تاکە کەسیەکان بەدەستبهێنم، ئەو ئەنجامەی بەدەستهاتووە بەیەکەوە لەگەڵ هاوڕێیان تۆمارمان کردووە، نامەوێت درۆتان لەگەڵدا بکەم بێگومان تۆماری سوپەر هاتریک شتێکی باش و دڵخۆشکەرە، بەڵام لەوەش گرنگتر سود گەیاندنە بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەم”.

هەروەها دەڵێت :” بەرامبەر سڕبیا گۆڵێک و بەرامبەر لیتوانیا چوار گۆڵم تۆمار کردووە، زۆر خۆشحاڵم، هۆکاری دڵخۆشیم تەنها لەپێناو ڕێژەی گۆڵەکاندا نییە، بەڵکو لەبەر ئەو ئاستەیە کە هەڵبژاردەکەمان چەند ساڵێکە پێشکەشی دەکات، دەمەوێت لەسەر هەمان ئاست بەردەوام بین”.

کریستیانۆ بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لە پاڵاوتنەکانی یوروۆی ٢٠٢٠ ڕێژەی گۆڵەکانی بەدرێژایی تەمەنی گەیاندۆتە ٢٥ گۆڵ، بەو ڕێژەیەشەوە بووەتە گۆڵکاری مێژوویی پاڵاوتنەکان و پێش ڕۆبی کەینی ئێرلەندی کەوتووە، هەروەها بەشێوەیەکی گشتی بەدرێسی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە خاوەنی ٩٣ گۆڵە و دووەم گۆڵکاری مێژووییە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی جیهان.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید، “خامێس” دەکات بە قوربانی گواستنەوەی یاریزانێکی فەرەنسی !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە دەکات لە خولی ئینگلیزی و بەتایبەت لە یانەی چێڵسی-یەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی “ئیل دیسمارک”ی ئیسپانی کەوتووە، نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆبونەوەیەکدا جەختیان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەتوانا بۆ پێگەی (ارتکاز) ناوەندی-بەرگری کردۆتەوە، زۆرینەشیان دەنگیان لەسەر گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی کانتی لەئێستادا بڕی ١٦٠ ملیۆن یورۆیە، ئەو بڕە زۆرەش لە یەک وادەی گواستنەوەدا بۆ ئیدارەی یانەی شاهانە دابین ناکرت، لێرەوە بەرپرسانی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بڕیاریانداوە داوای گواستنەوەی یاریزانەکە بەشێوەی ئاڵوگۆڕ لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی بکەن، ئەو یاریزانەش کە ئامادەن پێشکەشی بکەن جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبیە کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی بەدرێسی مێرەنگیەوە پێشکەش کردووە.

“ئیل دیسمارک”جەخت دەکاتەوە، لەم وەرزەدا زینەدین زێدان ناچاربووە پشت بەتواناکانی “خامێس” ببەستێت، بەڵام لە بیرۆکەی فرۆشتنی پەشیمان نەبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نایمار لەگەڵ چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتی لە بەرشلۆنە کردووە !

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا هەموو هەوڵێکی داوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام تەواوی هەوڵەکان بەهۆی شکستی گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی شاهانەوە ئەنجامی نەبووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی زانیاری نەبیستراو دەربارەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئەگەرەکانی گواستنەوەی ڕووە و خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی: لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە نایمار لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر هێڵە و دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، بەڵام ئەوەی پێی نەزانراوە پەیوەندی نهێنی نێوان یاریزانە ناودارەکە و ئیدارە و یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کاتێکدا ئیدارەی بارسا سەرقاڵی گفتوگۆی ئەستێرەکەی سیلیساو بوون دووبارە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام یاریزانەکە لەهەمان کاتدا پەیوەندی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و چوار یاریزانی ئەو یانەیەدا هەبووە، ئەو یاریزانانەش بریتی بوون لە: سێرجیۆ ڕامۆس، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ و مارسێلۆ، بەڵێنی بەهەر چوار یاریزانەکەش داوە کە ئەگەر یانەی شاهانە هەوڵی بۆبدەن راستەوخۆ بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل ببێت.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، پێرێز و هاوەڵانی هەوڵی زۆریانداوە باشترینی بەرازیل لە پاریس سانت جێرمانەوە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەلام شکستهێنانیان لە فرۆشتنی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز کۆتایی بەسەرجەم چانسەکان هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا بەپێی نرخی یاریزانان

خەڵک سپۆرت

هەڵبژاردەی بەرازیل وەک گرانبەهاترین هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی جیهان دەکەوێتە پلەی چوارەمەوە.

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیەوە پشتبەست بە داتاکانی “ترانسفێر مارکێت” ئامادەکراوە، هەڵبژاردەی سیلیساوی بەرازیل لەپلەی یەکەمی گرانبەهاترین هەڵبژاردەکانی جیهاندایە، ئەوەش بەهۆی بەرزی نرخی یاریزانەکانی ئەو وڵاتە لەنمونەی نایمار بەبڕی ١٨٠ ملیۆن یورۆ و کۆتینیۆ ٩٠ ملیۆن و فێرمینیۆ کە نرخەکەی دەگاتە ٨٠ ملیۆن.

لە پلەی دووەمیشدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دێت، کە لە پێکهاتەی ئەو وڵاتەدا سێ یاریزان سنوری ١٠٠ ملیۆنیان تێپەڕاندووە (هاری کەین، ڕەحیم ستێرلینگ، جادۆن سانچۆ).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی جیهانە بەپێی ڕێژە و نرخی یاریزانەکان:

  • هەڵبژاردەی بەرازیل: ملیار و ١٤٠ ملیۆن یورۆ
  • هەڵبژاردەی ئینگلتەرا: ملیار و ١٢٠ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیسپانیا: ٩٢٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی فەرەنسا: ٨٦٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیتاڵیا: ٨٣٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەڵمانیا: ٨٠٣ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی بەلجیکا: ٧٥٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی پورتوگال: ٧٥٢ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی هۆڵەندا: ٧٠٩ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەرجەنتین: ٤٣٦ ملیۆن
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان