ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆك وەزیرانى هەرێم بەسەردانێك گەیشتە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان.

سەمیر ھەورامی، وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی بۆ (خەڵك) ناردووە ئاماژەی بەوەكرد، بەمەبەستی بەشداری كردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت، ئەمڕۆ ١١/٩، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی وتارێك پێشكەش بكات سەبارەت بە تەحەدداكانی بەردەم ھەرێمی كوردستان و عیراق لەڕووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانكاری ناوچەكە بە گشتی.

ئاشكراشی كردووە، ھەر لەمیانی سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات.

کوردستان

“هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش دوابخرێت هاوپەیمانی كوردستانی هەڵناوەشێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی، ڕایدەگەیەنێت هەڵبژاردنیش دوابخرێت هاوپەیمانی كوردستانی هەڵناوەشێتەوە و بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادەن لەهەر كات و رۆژێكدا ئەنجام بدرێت.

عەبدولڕەحمان مستەفا، كە بەڕێككەوتنی زیاتر لە 15 حزب و لایەنی سیاسیی كوردی، توركمانی و ئێزیدیی بۆتە سەرۆكی ئەو قەوارەیە لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالەو سەڵاحەدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بە (كەركوك ناو)ی وتووە “لیستەكەمان وەك خۆی ماوەتەوە و هەڵنەوەشاوەتەوە، ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن لەهەر كات، مانگ و رۆژێكدا بێت، تا ئێستا هیچ لایەنێك لە هاوپەیمانتیەكە نەكشاوەتەوە و بەردەوام دەبین”.

ئەو وتەیەی عەبدولڕەحمان مستەفا دوای ئەوەی هات، كە 12ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داوایكرد هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ كاتێكی تر دوابخرێت، بەڵام هێشتا پەڕلەمانی عیراق هیچ بڕیارێكی لەوبارەیەوە نەداوە.

هاوكات جەنگی عزەدین، ئەندامی دەستەی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی دووی یەكێتی لە كەركوك، ڕایگەیاندووە “بابەتی یەك لیستی لایەنە كوردییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بیرۆكەی یەكێتی بوو، بۆیە ئێمە لە ناو لیستەكەداین و ناكشێینەوە، ئێمە خۆمان بە خاوەنی لیستەكە دەزانین و ئەو هاوپەیمانێتییە دەمێنێتەوە”.

لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای كەركوك بڕیاریداوە 26 كاندید و لە نەینەوا 48 كاندیدی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بڕیارە لە یەكی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێت و بۆ یەكەمجارە لە دوای ساڵی 2005 هەڵبژاردنەكە كەركوكیش دەگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

شاندێكی لە بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، بۆ تاوتوێی پرسی بودجەی و نەوت و چەند دۆسیەیەكی دیكە كۆدەبنەوە.

بە پێی زانیارییەكان، ڕۆژی شەمە،23-11-2019 شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و سامر عەباس غەزبان، وەزیری نەوت و فوئاد حسێن، وەزیری دارایی كۆدەبنەوە و تاواوێی پرسەكانی نەوت و غاز و بودجەی گشتی دەكەن.

بە پێی زانیارییەكان، شاندەكەی هەرێم، لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، ‏وەزیری هەرێم، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی ‏وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ‏هەرێمی كوردستان پێك دێن. ‏

لە لایەكی ترەوە و بە پێی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداو، فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ‏ ڕاگەیاندووە “لێكنزیكبوونەوەی زۆرباش هەیە و چاوەڕواندەكەین ‏لەبارەی دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان بگەن ‏بە ڕێككەوتن”.‏

عیسا ئاماژەی بەوە كردووە، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عیراق كۆدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

چاوپێکەوتن

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە: دەمانەوێت هەڵەبجە بیگەییەنينە ئاستێكی بەرزی خزمەتگوزاری

خەڵك

”دوا بڕیارو قسەی كۆتایی لێرە من دەیدەم”، ئەمە گوتەی ئافرەتێكی سەنگینە كە لە سەر كورسییەكەی شارەوانییەوە هەوڵ دەدات تەواوی بنەماكانی یاسا بەسەر هەموو تاكەكانی كۆمەڵگەدا پەیڕەو بكات و هیچ چاوپۆشی نەكات لەوانەی لە بڕیارەكانی شارەوانی دەردەچن لە هەڵەبجە.

كاتێك چووینە ژوورەكەی لە سەرۆكایەتی شارەوانی، ئەو لەگەرمەی مشتومڕدابوو تاكو بنەماكانی ژیانێكی هاوچەرخی نموونەیی بۆ هاووڵاتیانی شارەكەی ڕوون بكاتەوە، مشتومڕێك لەسەر ئەوەی ناكرێت ئاو، كە سامانێكی سروشتی گرنگە لەسەرجەم بوارەكانی ژیاندا، بەهەدەر بدرێت.

ئەوانەشی كە سەرپێچی لە بڕیاری بەهەدەر دانی ئاو دەكەن، سزای داون و سەرپێجی بۆنووسیون ئەم نموونەیە دەكرێت وەك ڕووداوێكی ئاسایی تێپەڕێت، هەژموونی چەسپاندنی یاسا بەسەر هەموو تاكەكانی كۆمەڵگەوە، بەڵام كاتێك ژن هەوڵی گەیاندن و چەسپاندنی ئەم بنەمایە دەدات، لەنێو كۆمەڵگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەندێك جار ڕووبەڕووی كێشە دەبنەوە.

ئافرەت زۆر بە كەمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەنێو كایەكانی كۆمەڵگەدا پێگەی ئیداری و دەسەڵاتیان هەیە، ئەوان بەزۆری سەرقاڵی بەڕێكردنی كارە ڕۆتینیەكانی نێو خێزانن، بەڵام كاتێك ژن هەژموونی دەبێت و لەپێگەیەكی سەرەكی حوكمداریدا جێگەی خۆی دەكاتەوە، نموونەیەكی جوان نیشانی تەواوی ژنان دەدات كەنەخێر دەكرێت ژنان و پیاوان پێكەوە هەردووك بەیەك ئاست بتوانن خزمەت بە كۆمەڵگە بكەن بۆ چەسپاندنی ژیانێكی هاوچەرخی نموونەیی.

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنەوە تائێستا نموونەی زۆر هەن تاكو نیشانی تەواوی جیهان بدەن كە ژنان هاوشانی پیاوان دەتوانن پێگەی دەسەڵات و ئیداریان هەبێت و وڵات بەڕێوەبەرن.

كوێستان ئەكرەم فەرەج نموونەی یەكێكە لەو ژنانەی كە لەهەڵەبجە پێگەیەكی بەهێزی كۆمەڵایەتی و تەكنۆكراتی هەیە، ئەو سەرۆكی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجەیە، ڕۆژانە دەچێتە ئۆفیسەكەی بۆ رایی كردنی كارەكانی هاوڵاتیان، تاكو پرۆژەی جوانتر و باشتر پێشكەش بە شارەكە بكەن.

– كوێستان ئەكرەم فەرەج كێیە؟

كوێستان ئەكرەم فەرەج لەدایك بووی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە، ناوبراو خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو كردووە، دەرچووی پەیمانگای تەكنەلۆجی كەركووك لە بەشی بیناسازی و لە ساڵی ١٩٩٣ وەك فەرمانبەرێكی ئاسایی لە بەڕێوەبەرێتی شارەوانی دەستبەكار دەبێت، بەهۆی لێهاتوویی و كارامەییەوە سەرجەم پلەكانی فەرمانبەریی دەبڕێت تاكو لە ٢٠٠٥ دا دەبێت جێگری سەرۆكی شارەوانی لە هەڵەبجە.
لەدوایین قۆناغیشدا لە ١.٦.٢٠١٦ دەبێتە سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە.

خێزانی كوێستان ئەكرەم بەردەوام لە هەڵەبجە ماونەتەوە و وەك خۆی باسی لێوە دەكات لەكاتی كارەساتی كیمیابارانەكەدا لە شاری هەڵەبجە بوون.

كوێستان ئەكرەم بەهۆی رێكخستنە نهێنیەكانی ئەوكاتەی پێشمەرگەوە كە هەردووكیان لەشار كاریان كردووە یەكتری دەناسن و ئەمەش سەرەتای هەنگاوەكانیان بۆ ژیانی هاوسەرگیری لێدەكەوێتەوە، پاش یەكترناسین، هاوسەرەكەی لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاوەوە دەستگیر دەكرێت تا لەدواتردا ئازاد دەكرێت و بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن لەساڵی ١٩٨٩ دا، بەڵام لە راپەڕینەكەی بەهاری ١٩٩١ی هەرێمی كوردستاندا لە ٧ی ئازاری لە سلێمانی برینداردەبێت و وەك كوێستان باسی لێوە دەكات بەهۆی برینەكەیەوە لە ساڵی ١٩٩٩ دا شەهید دەبێت.

كوێستسان ئەكرەم خاوەنی كوڕو كچێكە، كە هەردووكیان بەجیا دەژین لەسلێمانی و بەژیانی تایبەتی خۆیانەوە سەرقاڵن و هەردووكیان زانكۆیان تەواو كردووە.

 لەبەر ئەوەی واژووی بۆ بەعس نەكردووە دانەمەزراوە

كوێستان باس لە سەرەتای تێكەڵبوون بە كاری رێكخراوەیی و حكوومی دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە ١٩٨٨ دا پەیمانگەی تەكنیكی كەركووك تەواو دەكات بەڵام بەهۆی ئەوەی واژوویان بۆ رژێمی بەعس نەكردووە و ملكەچی داواكانی رژێمەكە نەبوون دانەمەزراوە.

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە كوێستان ئەكرەم ئاماژە بەوە دەكات كە دوای راپەرین و لە ١٩٩٣ دا دامەزراوە بۆتە فەرمانبەرێكی ئاسایی، هاوكات شانبەشانی كاری فەرمانبەرییشی سەرقاڵی كاری رێكخراوەیی دەبێت و لەڕێی هەڵبژاردنەوە دەكرێتە لێپرسراوی لقی ژنانی شارەزوور كاری رێكخراوەیی دەستپێدەكات.
دوو ساڵ خۆی تەرخان دەكات بۆ كاری رێكخراوەیی و سیاسیی دواتر دەگەڕێتەوە سەر پیشەكەی خۆی لە نێو حكوومەتدا، ئەو حەزی كردووە كە بەردەوام خزمەتی شارەكەی (هەڵەبجە)بكات، ناوبراو باس لەوە دەكات كە كاتێك گەڕاونەتەوە بۆ هەڵەبجە لەدوای راپەڕین، شارەكە تەواو وێرانەیەك بووە، بۆیە لەرێی شارەوانییەوە هەوڵیان داوە كە خزمەت بە شارەكە بكەن و بیگەییەننە ئاستێكی بەرزی خزمەتگوزاری.

سەرەڕای ئەوەی بڕوانامەی پەیمانگەی هەیە و ئەركی حكوومی هەیە، بەڵام كوێستان كۆڵنادات و ئێستا جارێكی تر چۆتەوە بەر خوێندن و خوێندكاری قۆناغی سێهەمی زانستە كۆمەڵایەتییەكانە لە زانكۆی هەڵەبجە. ئەو باس لەوە دەكات كە جگە لە ئەركەكەی وەك سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە، چالاكێكی بواری ژنانە، هەر بۆیە جارێكی تر چۆتەوە بەر خویندن و هەوڵی داوە لەرێگەیەكی ئەكادیمییەوە پەرە بەو كارەی بدات وەك چالاكوانی بواری ژنان.

كوێستان ئێستا بە تەنیا لە هەڵەبجە دەژیت و هەردوو منداڵەكەی لە سلێمانی ژیان بەسەردەبەن، ناوبەناو سەردانی یەكتر دەكەن، وەك خۆی دەڵێت، ناوبەناو دەچمە لای ئەوان لە سلێمانی و كاتێكی خۆش بەیەكەوە بەسەر دەبەین.

 رۆژێك لەژیانی كوێستان ئەكرەم چۆن دەگوزەرێت؟

كوێستان باس لە چۆنیەتی بەسەر بردنی رۆژێكی خۆی دەكات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو و دەڵێت: “من ئەڵێم كە مرۆڤ باوەڕی بەخۆی هەبوو دەتوانێت هەموو كارێك بكات بەپێی ئەو بەرنامەڕێژیەی بۆخۆی دادەنێت، سەعات ٧:٣٠ دێمە دەرەوە، سەر لە كرێكارەكان دەدەم لەدەرەوە لە باخچەكان، دوای سەعاتێك دێمە سەرۆكایەتی شارەوانی تا سەعات ٢ سەرقاڵی كارەكانم دەبم لە سەرۆكایەتی شارەوانی.
دواتر دەچمە ماڵ و خۆم ئامادە دەكەم دوای نان خواردن و چاوخشاندنەوە بە بەرنامەو كارەكانی ئەو رۆژەمدا، خۆم ئامادە دەكەم و دەچمە زانكۆ، هەتا سەعات ٧:٣٠ پاشان دەگەڕێمەوە، لە ٢٠:٠٠- ٢١:٠٠ پشوویەك دەدەم و دواتر چاوخشاندنەوە بە كارەكانی شارەوانیمدا دەكەمەوە، چونكە هەندێكیان ناتوانم لەكاتی دەوامدا سەرقاڵی بم”.

ئافرەت بۆ لە سنووری هەڵەبجە بەردەوام لە پێگە ئیداریەكاندا ڕۆڵیان پێدراوە؟”

لەبەشێكی تری هەڤپەیڤینەكەیدا كوێستان ئەكرەم باس لە ڕۆڵی ئافرەت دەكات لە نێو شاری هەڵەبجەداو دەڵێت، ”هەڵەبجە مێژوویەكی زۆر جوان و شارستانیی هەیە لەگەڵ مامەڵەی ژن لەنێو كایەی دەسەڵات و ئیدارەدا، لە سەدەی ١٩ هەمدا عادیلە خانم دەسەڵاتی هەبووە لەم شارەدا، فەڕمانڕەوایەتی ئەم شارەی كردووە، قەڵەمڕەوی لە ئێران هەتا سنە و كرماشان و لە عێراقیش هەتا خانەقین بووە، واتە كاریان بە فەرمانەكانی كردووە. ئەم كولتوورە تائێستا ماوەتەوە، من لەپێش هەموو شتدا سوپاسی دانیشتوانی هەڵەبجە دەكەم كە لە ١٩٩٣ەوە تائێستا لەبواری شارەوانیدا كار دەكەم رووبەڕووی هیچ ئاستەنگییەك نەبوومەتەوە، راستە بۆخۆی سەرۆكی شارەوانی پێگەیەكی زۆر هەستیارە، چونكە ئێمە هەندیك جار كارەكانمان بریتیە لە رووخاندنی زیادەڕەوی، ئەمەش رووبەڕووی سەختیمان دەكاتەوە بەهۆی كارەكەمانەوە نەك وەك ژن، بۆ نموونە پار چووینە سەر كاریك بۆ رووخاندنی زیادەڕەووی، تەقەیان لێكردین، یاسا هەیە من سكاڵام تۆمار كرد، لەرووی یاساییەوە كێشەكەم چارەسەر كرد، یان هاووڵاتیان خۆیان هاتن و داوای لێبوردنیان كرد و هەرخۆیشیان زیادەڕەویەكەیان رووخاند. بەڵام بەراستی ئەبێت تۆ متمانەت بەخۆت هەبێت، یاسا لەپشتت بێت تاكو بتوانیت یاسا جێبەجێ بكەیت”.

لەبارەی هۆكاری گرنگی دان بە پێگەی ئافرەتان لەنێو كایەكانی دەسەڵات و ئیدارەی شارەكەدا لە هەڵەبجە، كوێستان ئەكرەم ئاماژە بەوە دەكات كە دەبێت لەو رووەوە سوپاسی پیاوان بكرێت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، كە تێڕوانینێكی بەرز و هۆشیارییەكی زۆریان هەیە لەرووی رێزگرتن لە ئافرەت و لەو ڕووەوە لەهەموو قۆناغەكانی مێژوودا لەكۆنەوە ئافرەت پێگەی بەهێزی دراوەتێ لە رووی ئیدارییەوە. ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو هەرگیز رووبەرووی كێشە نەبۆتەوە بەهۆی رەگەزەكەیەوە كە ژنە.

سەرچاوە/ ئاژانسی ئانادۆڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان