ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق هەناردە و داهاتی نەوتی ساڵی 2019 ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
هەناردەی نەوتی عیراق لە سەرەتای ساڵی 2019 تا كۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوو گەیشتۆتە زیاتر لە 750 ملیۆن بەرمیل و كۆی گشتی هەناردەی مانگانەش 107 ملیۆن بەرمیل بووە، لەو ڕێگەیەشەوە داهاتەكان گەیشتوونەتە زیاتر لە 46 ملیار دۆلار و داهاتی مانگانەش بەپێی ئەو ژمارەیە، 6.66 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق، بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت و بەپێی بەیاننامەیەكیش، كە لەلایەن وەزارەتەكەوە بڵاوكراوەتەوە” عیراق لە سەرەتای ساڵەوە لە كۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوو زیاتر لە 750 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و زیاتر لە 46 ملیار دۆلاریش داهاتی هەبووە، كۆی گشتی نرخی فرۆشتنی بەرمیلێكیش بە 62.22 دۆلار دیاریكراوە، ئەمەش دوای ئەوەی كۆی گشتی نرخی بەرمیلێك لە مانگەكانی دوایی ساڵی ڕابردوو نزیكەی 66 دۆلار بوو”.

كۆی گشتی ڕێژەی نەوتی هەناردەكراو لە بەندەرەكانی بەسرەوە 97% بووە، هەناردەی نەوتیش لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیا و كێڵگەكانی گەیارەش گەیشتۆتە 3%ی كۆی گشتی نەوتی هەناردەكراو.

لە مانگی ئایاری ڕابردووشدا بەرزترین داهاتی هەناردەكردنی نەوت تۆماركرا، كە گەیشتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار، ئەمەش لەكاتێكدا لە مانگی شوباتی ڕابردوودا كەمترین داهاتی هەناردەی نەوت تۆماركرابوو، كە 6 ملیار دۆلار بوو.

كۆی گشتی نرخی یەك بەرمیل نەوتیش لەماوەی مانگەكانی تەمموز و حوزەیراندا 60.45 دۆلار بووە.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ناتوانرێت سفرەكانی سەر دراوی عیراقی لاببرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق ناتوانێت بودجەی پێویست بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراو تەرخان بكات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عيراق ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عیراق كراوە، بەڵام لە ئێستادا هەنگاوێكی پراكتیكی نییە، چونكە لابردنی سفرەكان بودجەیەكی زۆی پێویستە و حكومەتی عیراق ناتوانێت ئەو بودجەیە دابین بكات و سفرەكانی سەر دراو لاببات.

سەبارەت بە تێچووی لابردنی سفرەكانی سەر دراو و گرنگی ئەو پرسەش، شیروان میرزا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تێچووی چاپكردنی هەر پارەیەكی نەقدی عیراقی بڕی 4 بۆ 6 سەنتی تێدەچێت، لابردنی سفرەكانیش بەهێزیی پارەكە پیشان دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان