ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دوای 6 مانگ تەرمی قوربانییەكی ڕووداوەكەی موسڵ دۆزرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان تەرمێكیان دۆزییەوە، كە پێشبینی دەكرێت تەرمی قوربانیانی ڕووداوی بەلەمەكەی شاری موسڵ بێت.

سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە، “ژمارەیەك لە ژێرئاوگەڕەكان توانیان تەرمی لاوێك لەژێر پردی چوار لە شاری موسڵ بدۆزنەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “پێشبینی دەكرێت تەرمەكە، یەكێك بێت لە قوربانیانی ڕووداوی بەلەمەكەی مانگی ئاداری ڕابردوو”.

لە 21ی ئاداری 2019، دەیان هاووڵاتی بوونە قوربانی، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێك لە دوورگەی غاباتی گەشتیاری موسڵ.

عێراق

پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی بەغدا ناڕووخێندرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراقدا دەستپێبكاتەوە بۆ هەلی كار، خزمەتگوزاری و دژایەتیكردنی گەندەڵی و دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە بۆ ڕوخاندنی حكومەت و دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”بەپێچەوانەوە لەم خۆپیشاندانە ڕێكخراوتر دەبێت”.

ناسر هەركی، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراقیشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، جۆرێك لە ڕێككەوتن بۆ خۆپیشاندانەكە كراوە و بۆ ئەوەی كەمترین زیان هەبێت، ڕێكدەخرێت و داواكارییەكانیان دەگەیەنرێنە حكومەت.

وتیشی”دەستكاریكردنی حكومەت و گۆڕینی سەرۆكایەتییەكان لە زیانی عیراقدایە، چونكە لەمكاتەدا ناتوانرێت جارێكی دیكە حكومەت پێكبهێنرێتەوە، یان كێ‌ پێكی دەهێنێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بۆ ڕوخانی حكومەت ڕاست بێت، هەموو عیراق زیانی پێدەگات”.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكە سازكران و بەهۆیەوە 107 كەس كوژران و زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا ڕێوشوێن دژی خۆپیشاندەران دەگرێتەبەر

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە دوو سبەیەوە بازگەكانی بەغدا ڕێگری لە هاووڵاتیان دەكەن كە لە پارێزگاكانی دیكەوە دەیانەوێت بۆ خۆپیشاندان بچنە بەغدا.

میدیاكانی عیراق لە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادارەوە ئەوەیان دەستكەوتووە، ڕێگەنادرێت هیچ هاووڵاتییەك لە شارەكانی دەرەوەی بەغداوە بچێتە پایتەختەوە.

هەروەها باس لەوەكراوە، ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران.

چاوەڕێدەكرێت ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانەكان بە چڕی لە عیراق دەستپێبكەنەوە و بەپێی هەندێك سەرچاوەی ڕۆژنامەوانیش بەشێك لە بەرپرسانی عیراق وڵاتیان بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێسپەر: هێزەكانمان لە عیراق دەكشێنینەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا كە لە سووریا كشاونەتەوە بەرە و عیراق دەكشێنەوە و نامێننەوە.

مارك ئێسپەر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، سەردانی عیراق دەكات و لەگەڵ كاربەدەستەكانیدا وردەكاری ماوەی مانەوەی هێزەكانیان تاووتوێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانیان بەشێوەیەكی كاتی دەمێننەوە و دەكشێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان