ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەو داعشەی تەواوی ئەندامانی خێزانێكی كوشت دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكانی چەكدارێكی سەر بە ڕێكخراوی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستگیر دەكەن، كە تەواوی ئەندامانی خێزانێكی كوشتیبوو، دواتریش هێرشی كردبووە سەر هێزە ئەمنییەكان.

لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “لە ناوچەی عبور لە پارێزگای كەركوك، مەفرەزەكانی سەر بە هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی، كە لە چوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، كەسێكیان دەستگیركرد، كە سەر بە گروپە چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعشە”.

بە وتەی سەعد مەعن، “لە میانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكە، دانی بەوەداناوە، كە لەگەڵ چەكدارانی تری ڕێكخراوەكەدا، بەشداری لە ڕفاندنی هاووڵاتیان و هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكاندا كردووە”.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەڵێت: “دەستگیركراوەكەی سەر بە داعش، دانی بە بەشداری لە قەتڵوعام كردنی خێزانێكدا ناوە لە گوندی ئیفتیخارات”، مەعن ئاماژەی بە تۆماركردنی وتەی تۆمەتبارەكەش كرد، تا لە دواییدا ڕاپێچی بەردەم داگا بكرێت.

عێراق

پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی بەغدا ناڕووخێندرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراقدا دەستپێبكاتەوە بۆ هەلی كار، خزمەتگوزاری و دژایەتیكردنی گەندەڵی و دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە بۆ ڕوخاندنی حكومەت و دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”بەپێچەوانەوە لەم خۆپیشاندانە ڕێكخراوتر دەبێت”.

ناسر هەركی، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراقیشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، جۆرێك لە ڕێككەوتن بۆ خۆپیشاندانەكە كراوە و بۆ ئەوەی كەمترین زیان هەبێت، ڕێكدەخرێت و داواكارییەكانیان دەگەیەنرێنە حكومەت.

وتیشی”دەستكاریكردنی حكومەت و گۆڕینی سەرۆكایەتییەكان لە زیانی عیراقدایە، چونكە لەمكاتەدا ناتوانرێت جارێكی دیكە حكومەت پێكبهێنرێتەوە، یان كێ‌ پێكی دەهێنێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بۆ ڕوخانی حكومەت ڕاست بێت، هەموو عیراق زیانی پێدەگات”.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكە سازكران و بەهۆیەوە 107 كەس كوژران و زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا ڕێوشوێن دژی خۆپیشاندەران دەگرێتەبەر

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە دوو سبەیەوە بازگەكانی بەغدا ڕێگری لە هاووڵاتیان دەكەن كە لە پارێزگاكانی دیكەوە دەیانەوێت بۆ خۆپیشاندان بچنە بەغدا.

میدیاكانی عیراق لە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادارەوە ئەوەیان دەستكەوتووە، ڕێگەنادرێت هیچ هاووڵاتییەك لە شارەكانی دەرەوەی بەغداوە بچێتە پایتەختەوە.

هەروەها باس لەوەكراوە، ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران.

چاوەڕێدەكرێت ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانەكان بە چڕی لە عیراق دەستپێبكەنەوە و بەپێی هەندێك سەرچاوەی ڕۆژنامەوانیش بەشێك لە بەرپرسانی عیراق وڵاتیان بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێسپەر: هێزەكانمان لە عیراق دەكشێنینەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا كە لە سووریا كشاونەتەوە بەرە و عیراق دەكشێنەوە و نامێننەوە.

مارك ئێسپەر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، سەردانی عیراق دەكات و لەگەڵ كاربەدەستەكانیدا وردەكاری ماوەی مانەوەی هێزەكانیان تاووتوێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانیان بەشێوەیەكی كاتی دەمێننەوە و دەكشێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان