ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی بەرەی توركمانی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی بەرەی توركمانی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت چارەنوسی بێ سەروشوێنكراوان دیاری بكرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ڕاكان جبوری پارێزگای كەركوك بە وەكالەت و ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت ڕایگەیاند، نكوڵی لە قوربانیدانی پێشمەرگە ناكەین.
وتیشی”پێویستە هەموو لایەك دۆخی شارەكە ئاسایی بكەینەوە و كاریش لەسەر جێگیركردنی ئاسایش لە شارەكە دەكەین”.

لای خۆشییەوە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی ڕایگەیاند، دەبێت چارەنوسی ڕفێندراو و بێ سەروشوێنان لە كەركوك یەكلایی بكرێنەوە.
وتیشی”خەڵكێكی زۆر لە كەركوك ڕفێندراوە و بێ سەروشوێن كراون”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە یەكێتی و پارتی سەردانی لایەنە عەربی و توركمانییەكانیان كردووە بە مەبەستی دانانی پارێزگار و ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەمنی شاری كەركوك.

عێراق

ئەمڕۆ دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی دەستڕێژی كولەوە دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران و 22 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە خۆپیشاندەران لە چەند شوێنێكی بەغدا بڵاوبوونەتەوە و داوای هەلی كار و خزمەتگوزاری و هەڵوەشانەوەی سەرۆكایەتییەكانیان كردووە.

ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی 29 هەمین ڕۆژ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بەڕێوەچوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی داعش لە ڕومادی دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەشی هەواڵگری سەربازی سوپای عیراق بڵاوی كردەوە، كە بەرپرسی پاڵپشتی لۆجستی داعشیان لە ناوچەی تاشی ڕومای دەستگیركردووە.

هەواڵگری سوپای عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بنەمای وردی هەواڵگری ئەو كەسە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە چەندین بەڵگە دەست هەواڵگری عیراق كەوتوون، دوای دەستگیركردنی ئەو كەسە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكان لەسلێمانییەوە گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی باشووری كوردستان گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان.

پاشئەوەی هەڵمەتێكی فراوانی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لەمۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسوورەكە لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا، هاوڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو بەشدارییان تێیدا كرد و هاوكارییەكی زۆری جۆراوجۆر كۆكرایەوە.

كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی هەڵمەتی “هەموومان ڕۆژئاڤاین” خۆیدەبینییەوە لە ٢٦ بارهەڵگر خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆری وەك ( ١٤ هەزار بەتانی، ٣٨ تۆن برنج، ٢٢ تۆن ئارد، ٧٠٠ كارتۆن پێلاو).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان