ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

شازادەی سعودیە سەرقاڵی گرتووخانەیەكی نهێنیی 10 نهۆمییە

خەڵك-بەشی هەواڵ

شازادەی سعودیە سەرقاڵی دروستكردنی زیندانییەكی نهێینییە.

كەناڵی (العالم ) بڵاویكردەوە، محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە سەرقاڵی دروستكردنی زیندانییەكی نهێنییە لە ژێر كۆشكی سەلام.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لە ئێستادا زیندانییەكی 10 نهۆمی لەژێر كۆشكی سەلام دروست كراوە و بەشێك لە نهۆمەكان زیندانی تاكە كەسییە و بەشێكی دیكەشیان نهێنی و تاریك دروست كراون و بن سەلمان دەیەوێت خۆی چاودێری ووردی زیندانییەكە بكات.

لە ساڵی 2017 هۆتێلی “ڕیتز كارلتون” لە سعودیە بووە گرتوخانەیەك بۆ شازادەكانی سعودیە و بازرگانەكان، ئەمەش لەكاتێكدایە پەنجەی تۆمەت بۆ بن سەلمان ڕادەكێشرێت لە كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەوان ئەگەرچی تا ئێستا ناوبراو دان بەو تاوانەدا نانێت.

جیهان

تەندروستی چین دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەیمانگای نیشتیمانی بۆ بەرهەنگاربوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان لە چین ڕایگەیاند، چارەسەری پێویستیان بۆ نەخۆشی كۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە نەخۆشانی ڤایرۆسەكە كردووە.

ئاژانسی هەواڵی”شینخوا”ی چین ئاماژەی بەوەكرد، چارەسەری پێویست دۆزراوەتەوە بۆ نەخۆشییەكە.

لەلایەكی دیكەوە وەزیری تەندروستی چین ئاماژەی بەوەكردووە، ڤایرۆسەكە هێزێكی زیاتری لە پێشوو هەیە و بە خێرای گەشەدەكات و بڵاودەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زاناكان هۆشداری توند دەدەن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

خەڵك- بەشی هەواڵ

زانایان هۆشداری دەدەن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە داوای ڕێوشوێنی پێویست لە چین و وڵاتانی دیكەیش دەكەن.

زانایانی ناوەندێكی زانستی لە لەندەن ئاماژەیان بەوەكردووە، ڤایرۆسەكە مەترسییدارە و لانیكەم لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە.

پێشتر بەرپرسانی چین ئاماژەیان بەوەكردبوو، كە توانیویانە 60% كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكەن.

بەپێی دواین ئامارەكان 56 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری ناوخۆی توركیا: خانوو بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكە دابیندەكەین

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند ئەو باڵەخانە و بینایانەی بومەلەرزە زیانی پێگەیاندوون لە ژێر چاودێریدان.

سولەیمان سۆیلۆ ڕاشیگەیاند ئەو هاووڵاتیانەشی خانووەكانیان ڕووخاوە بەهۆی بومەلەرزەكەوە حكومەت خانوویان بۆ دابیندەكات و كرێی خانووەكەشیان بۆ دابیندەكات.

ئاشكراشیكرد دوای بومەلەرزەی یەكەم 678 بومەلەرزەی دیكە ڕوویان داوە كە 20یان پلەكانیان گەیشتووەتە 4 پلە.

ڕۆژی هەینی بومەلەرزەیەك لە چەند ناوچەیەكی باكوری كوردستانی دا، بەپێی دواین ئامارەكان 31 كەس گیانیان لەدەستداوە، 607 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان