ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران سێ هاووڵاتی ڕۆژئاوایی دەستگیركرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

حكومەتی ئوستڕاڵیا ئاماژەی بەوەدا سێ هاوڵاتی ئوستڕاڵیایی لە ئێران دەستگیركراون و یارمەتی خێزانەكانیان دەدەن، بەڵام هیچ وردەكارییەكی دیكەی نەدا.

بەپێی هەواڵی مێدیایی فەڕمی ئەمریكایی، بەیاننامە كورتەكەی وەزارەتی كاروباری دەرەوە و بازرگانی ئوستڕاڵیا دوای ئەوە هات ڕۆژنامەی تایمزی بەڕیتانیا هەواڵێكی بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە دەدا دوو ئافرەت كە ڕەگەزنامەی بەڕیتانیایی و ئوستڕاڵیاییان هەیە لەگەڵ هاوڕێیەكیاندا لە ئێران دەستگیركراون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوستڕاڵیا لە لێدوانێكدا دەڵێت ” وەزارەتی كاروباری دەرەو و بازرگانی یارمەتی پێشكەشی خێزانی ئەو سێ ئوستڕاڵیاییە دەدات كە لە ئێران دەستگیركراون. بەهۆی هۆكاری تایبەتییەوە هیچ وردەكارییەكی دیكە نادەین.”

ئەمەش لەنێوەندی گرژییەكانی نێوان ڕۆژئاوا و ئێراندا دێت دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو ئەمەریكا لە ڕێككەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی 2015 كشایەوە و دووبارە سزاكانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا و هەناردەی نەوتی ئێرانی ڕاگرت.

ریکلام

جیهان

ئێران رێوشوێن بۆ رێگری لە كۆرۆنا دەگرێتەبەر

خەڵك –بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامی ئێران رێوشوێنی توند لە دەروازەكان دەگرێتەبەر بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

بەپێی ئاژانسی مێهری ئێرانی لە دەروازەكانی ئێرانەوە رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر لە دانانی تیمی تایبەتی پشكنین و چاودێری گەشتیاران بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

نەخۆشی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە، لەوێ زیاتر لە 40 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیكەش تووش بوون.

هاوكات نەخۆشییەكە گەیشتووەتە ئەمریكا و فەرەنسا و ئوسترالیا و وڵاتانی دیكەی ئاسیای وەك ژاپۆن و كۆریای باشور و مالیزیا و چەند وڵاتێكی دیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمریكا بەشێك لە كارمەندانی لە چین كشاندەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەهۆی ترسی توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كارمەندانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەیان لە شاری ووهانی چین كشاندووەتەوە بۆ ئەمریكا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كارمەندانە توشی ڤایرۆسەكە نەبوون، بەڵام بۆ پاراستنی گیانی ئەوان كارمەندەكانیان كشاندووەتەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە و تائێستا هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێرانی دایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕەتیكردەوە، سزاكان لەسەر ئێران هەڵبگرێت بەرامبەر بە ڕێككەوتن.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، كە وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ ئەمریكا گفتووگۆ بكات بۆ ڕێككەوتن، ئەگەر سزاكانیان لەسەر هەڵبگرێت، بەڵام ئەمریكا ڕەتیكردەوە.

لە تازەترین تویتدا كە ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاوی كردووەتەوە، ترەمپ وتویەتی”سزاكان هەڵناگیرێن، بەرامبەر بە ڕێككەوتن”.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزەكانی قودسەوە، پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا چووەتە قۆناغێكی مەترسییدارەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان