ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالكی دزینی موڵك و سامانی عیراقی ڕەتكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا دەوترێت موڵك و سامانی عیراق مالكی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی دوبەیەوە دەینێرێتە دەرەوە و دەیفرۆشێت، نوسینگەی ناوبراو ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە مالكی و عیراقەوە هەبێت.

هشام ڕكابی، بەرپرسی نوسینگەی نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق و سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ كەسێك نرخ بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە دانانێت، چونكە كۆنە و پەیوەندی بە عیراقیشەوە نییە و دەوترێت فرۆشتنی موڵكی لیبیایە دوای ڕوخانی ڕژێمی قەزافی.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە پارەیەكی زۆر كە بە چەندین ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت لە فڕۆكەخانەی دوبەی دەستی بەسەرداگیراوە و تائێستا هیچ كەس و لایەنێك بە فەڕمی خۆی نەكردووە بە خاوەنی ئەو پارەیە.

عێراق

كاروانێكی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا گەیشتە كۆبانێ‌

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاروانێكی هێزەكانی ڕوسیا گەیشتە شارۆچكەی كۆبانێ‌ لە ڕۆژئاوای كوردستان.

ماڵپەڕی (RT)ی ڕوسیا بڵاویكردەوە، چوونی ئەو كاروانەی هێزەكانی رووسیا بۆ كوبانێ لە چوارچێوەی رێككەوتنی دوێنێی نێوان توركیا و ڕوسیادایە.

بەپێی ڕێككەوتنەكە كە دوێنێ‌ چوارشەممە واژۆكرا، هێزەكانی ڕوسیا و توركیا لە زۆربەی ناوچەكانی سنوری هەردوو وڵاتدا چالاكی هاوبەشیان دەبێت و ناوچەیەكی ئارام دروست دەكەن.

هەر بەپێی ڕێككەوتنەكە دەبێت لە ماوەی 150 كاتژمێردا تەواو هێزەكانی هەسەدە بكشێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حزبی شیوعی عیراق ڕایگەیاند، دەبێت حكومەت دەستلەكاربكێشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت.

موفید جەزائیری یەكێك لە سەركردەكانی حزبی شیوعی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا ڕایگەیاند، بۆچونی فەرمی حزبی شیوعیی لەم قۆناغەدا ڕوونە و ئەوان لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەدان.

هەروەها دەڵێت “حزبی شیوعی لەگەڵ دروستكردنی حكومەتێكی بەهێزە دور لە لایەنگری حزبی و مەزهەبی”.

ئەو بەرپرسەی حزبی شیوعی دەشڵێت “گرنگترین كارێك حكومەت بیكات دورخستنەوەی چەكە لە دەستی خەڵكەوە بۆ دەستی دەوڵەت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی بەغدا ناڕووخێندرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراقدا دەستپێبكاتەوە بۆ هەلی كار، خزمەتگوزاری و دژایەتیكردنی گەندەڵی و دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە بۆ ڕوخاندنی حكومەت و دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”بەپێچەوانەوە لەم خۆپیشاندانە ڕێكخراوتر دەبێت”.

ناسر هەركی، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراقیشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، جۆرێك لە ڕێككەوتن بۆ خۆپیشاندانەكە كراوە و بۆ ئەوەی كەمترین زیان هەبێت، ڕێكدەخرێت و داواكارییەكانیان دەگەیەنرێنە حكومەت.

وتیشی”دەستكاریكردنی حكومەت و گۆڕینی سەرۆكایەتییەكان لە زیانی عیراقدایە، چونكە لەمكاتەدا ناتوانرێت جارێكی دیكە حكومەت پێكبهێنرێتەوە، یان كێ‌ پێكی دەهێنێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بۆ ڕوخانی حكومەت ڕاست بێت، هەموو عیراق زیانی پێدەگات”.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكە سازكران و بەهۆیەوە 107 كەس كوژران و زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان