ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

گۆڕانكاری لە چەند پڕۆژەیەكی وەبەرهێناندا لە سلێمانی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان لە چەند وەبەرهێنەرێك وەردەگیرێتەوە و دەدرێت بە وەبەرهێنی دیكە.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ پڕۆژەیەكی دیكە بۆ وەبەرهێنان لە سلێمانی زیادنەكراوە، بەڵام گۆڕانكاری لە چەند پڕۆژەیەكدا دەكرێت.

وتیشی”ئەو پڕۆژانە پێشتر هەبوون و كاریان تێدا كراوە، بەڵام لە وەبەرهێنەرەكانیان وەردەگیرێنەوە و دەدرێن بە وەبەرهێنەری دیكە”.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ناتوانرێت سفرەكانی سەر دراوی عیراقی لاببرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق ناتوانێت بودجەی پێویست بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراو تەرخان بكات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عيراق ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عیراق كراوە، بەڵام لە ئێستادا هەنگاوێكی پراكتیكی نییە، چونكە لابردنی سفرەكان بودجەیەكی زۆی پێویستە و حكومەتی عیراق ناتوانێت ئەو بودجەیە دابین بكات و سفرەكانی سەر دراو لاببات.

سەبارەت بە تێچووی لابردنی سفرەكانی سەر دراو و گرنگی ئەو پرسەش، شیروان میرزا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تێچووی چاپكردنی هەر پارەیەكی نەقدی عیراقی بڕی 4 بۆ 6 سەنتی تێدەچێت، لابردنی سفرەكانیش بەهێزیی پارەكە پیشان دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان