ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

خزمەتگوزارییەکانی Apple Arcade و + Apple TV ڕاگەیەنران

خەڵک-

خزمەتگوزاری + Apple TV بەرهەمێکی دیکەی کۆنگرەکەی ئەپڵ بوو کە بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئەپڵ تیڤی بەردەست دەخرێت و لە سەرەتادا ماوەی مانگێک بەخۆڕاییە، و بەشداریکردنی مانگانەی ٤,٩٩ دۆلارە.

ئەم خزمەتگوزارییە و لە ١٠٠ وڵاتی جیهاندا بەردەست دەخرێت و کۆمپانیاکە هەوڵ دەدات چەندین بەرهەم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی بهێنێتە نێو خزمەتگوزارییەکەیەوە.

مؤتمر آبل: خدمة + Apple TV ستأتي في الأول من نوفمبر بسعر 4,99 دولار

خزمەتگوزاری Arcade ئەزموونی نوێ دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ کە جیاوازە و لە ئەپستۆرەوە دەتوانرێت ئەزموونیان بکرێت و بینەری ترایلەری یارییەکان و ڕێنماییەکانی تایبەت بەو یارییە بن، لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی کاپکۆ و کۆنامی و ئاناپورونا و ئەپڵ لە هەوڵی پێشخستنی زیاتری ئەم خزمەتگوزاریەدایە.
ئەپڵ ئاڕکەید مانگی یەکەمی خۆڕاییە و بەنرخی ٤.٩٩ دۆلاری مانگانە بەردەست دەبێت و لە ١٥٠ وڵاتی جیهاندا و لە ئێستادا هەڵگری ١٠٠ یارییە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و زانیارییەکانمان بەبێ دابەزاندنی بەرنامە!

خەڵک-

لەوانەیە ڕۆژێک پێویست بکات زانیاری و وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت قوفڵ بکەیت و ئەپی پێویستت لە بەردەستدا نەبێت، یاخوود ئەو ئەپانەشی هەبن ترست هەبێت لە سڕینەوەی زانیارییەکانی ناویان، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە چۆنیەتی قوفڵدان و شاردنەوەی وێنەکانتان بەبێ بوونی هیچ ئەپێک و تەنها لە ڕێگەی ئەپی  Note یان الملاحظة ـەوە.

سەرەتا ئەپی گەلەری بکەوە و بڕۆ سەر وێنەی مەبەست و دووگمەی Share دابگرە.

هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “انشاء ملاحظە” بکە و پاشان پاشەکەوتی بکە بە “حفظ“.

پاشان هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “اقفال” بکە و تێپەڕەوشەیەکی بۆ دابنێ و وێنەکە پاشەکەوت دەکات لە تێبینییەکاندا بە تێپەڕەوشەی دیاریکراوی خۆت.

پاشان دەتوانیت لە گەلەری وێنەکە بسڕیتەوە چوونکە لە ئەپی “الملاحظات” دەمێنێتەوە.

ئەگەریش ویستت وێنەکە بگەڕێنیتەوە بۆ گەلەری ئەوا بڕۆ ئەپی “الملاحظات” و ئەو تێبینییە بکەوە کە تێپەڕەوشەت بۆ دانا و دەست لەسەر وێنەکە ڕابگرە کرتە لە “حفظ فی الاستودیو” بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ئەپی پێشکەوتوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی فایلی APK ی ئەندرۆید

خەڵک-
یەکێک لە ئاسانکارییەکانی سیستەمی ئەندرۆید بریتییە لە سەرچاوە کراوەی سیستەمەکەی کە بە کارهێنەر دەتوانێت بەشێکی زۆری کۆدەکانی پڕۆگرامێک ببینێت بۆ ئەم مەبەستەش دوو ئەپ بەردەستە، دەتوانیت تۆش تاقیان بکەیتەوە و زیاتر خۆت شارەزا بکەیت لە سیستەمەکە و شێوازی بەرنامەکانی.

APK Extractor

زۆرێک لەوانەی شارەزای سیستەمی ئەندرۆیدن لەوانەیە ئەم بەرنامەیەیان تاقی کردبێتەوە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی ئەپێکی سیستەمی ئەندرۆید و تەماشاکردنی کۆدەکانی و دەستکاریکردنیان.


ML Manager

هەڵبژاردەی دووەمیش بریتییە لە بەرنامەی ML Manager کە خێرا و ئاسانە بۆ بەکارهێنان، کە ڕێت پێدەدات بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەپێک و بڵاوکردنەوەی بۆ نێو ماڵپەری APK Mirror.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی V17 ی ڕاگەیاند بە بوونی چوار کامێراوە

خەڵک-

کۆمپانیای ڤیڤۆ ئەمڕۆ لە بازاڕی هیندی نوێترین مۆبایلی خۆی بڵاوکردەوە تایبەت بەو وڵاتە، کە مۆبایلەکە خاوەنی دیزاینێکی جیاوازە و کامێرای سێڵفی لە گۆشەی ڕاستی شاشەکەیدا چەقێنراوە و هەڵگری شاشەی سۆپەر ئەمۆلێدە و بە ڕێژەی سەدا 91.38% ی شاشەیە.

هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرای ١٨ واتی دەکات، هاوکات دوو سیم کارتە و پشتگیری بیرگەی دەرەکی لە جۆری microSD دەکات.

Image result for الإعلان الرسمي عن هاتف Vivo V17 بكاميرة أمامية في ثقب الشاشة"

ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی vivo V17 Pro یە.

شاشە: 6.44 ئینج و بەڕوونی 1080×2400 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:چوار کامێرا بە ڕونییەکانی 48+8+2+2 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: Snapdragon 675
باتری: 4500 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 9 و ڕووکاری Funtouch 9.2.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان