ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کاتی بەردەست خستنی وەشانی iOS 13 ڕاگەیەنرا

خەڵک-

ئای ئۆ ئێس سیستەمێکی بەکارخەریی مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵە وەک ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد. کۆمپانیاکە پشت بەم سیستەمە دەبەستێت لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە تاوەکوو ئێستا.

مۆبایلەکان نوێیەکانی ئەپڵ بە وەشانی iOS 13 بەردەست دەبن سیستەمەکە چەندین نوێکاری لە خۆ دەگرێت و زۆرترین مۆبایلەکانی ئەپڵ دەگرێتەوە.

بوونی نەخشەی وردتر لە نێو مۆبایلەکەدا لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کامێرا و ڤیدیۆ لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ پۆرترەیت مۆد.

تایبەتمەندی باری تاریکیش یەکێک دەبێت لە گرنگترین نوێکارییەکان بۆ پاراستنی چاو لە زیانەکانی ڕوناکی سپی کە ئاڕاستەی چاو دێن، پێشبینی دەکرێت لە وەشانی نوێدا تەختەکلیلی کوردیش بەردەست بخرێت بۆ بەکارهێنەران.

وەشانە نوێیەکە لە ڕۆژی ١٩ی مانگ بەردەست دەخرێت رۆژێک پێش بەردەست بوونی ئایفۆنە نوێکان لە بازاڕەکانی جیهاندا.

Related image

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و زانیارییەکانمان بەبێ دابەزاندنی بەرنامە!

خەڵک-

لەوانەیە ڕۆژێک پێویست بکات زانیاری و وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت قوفڵ بکەیت و ئەپی پێویستت لە بەردەستدا نەبێت، یاخوود ئەو ئەپانەشی هەبن ترست هەبێت لە سڕینەوەی زانیارییەکانی ناویان، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە چۆنیەتی قوفڵدان و شاردنەوەی وێنەکانتان بەبێ بوونی هیچ ئەپێک و تەنها لە ڕێگەی ئەپی  Note یان الملاحظة ـەوە.

سەرەتا ئەپی گەلەری بکەوە و بڕۆ سەر وێنەی مەبەست و دووگمەی Share دابگرە.

هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “انشاء ملاحظە” بکە و پاشان پاشەکەوتی بکە بە “حفظ“.

پاشان هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “اقفال” بکە و تێپەڕەوشەیەکی بۆ دابنێ و وێنەکە پاشەکەوت دەکات لە تێبینییەکاندا بە تێپەڕەوشەی دیاریکراوی خۆت.

پاشان دەتوانیت لە گەلەری وێنەکە بسڕیتەوە چوونکە لە ئەپی “الملاحظات” دەمێنێتەوە.

ئەگەریش ویستت وێنەکە بگەڕێنیتەوە بۆ گەلەری ئەوا بڕۆ ئەپی “الملاحظات” و ئەو تێبینییە بکەوە کە تێپەڕەوشەت بۆ دانا و دەست لەسەر وێنەکە ڕابگرە کرتە لە “حفظ فی الاستودیو” بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ئەپی پێشکەوتوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی فایلی APK ی ئەندرۆید

خەڵک-
یەکێک لە ئاسانکارییەکانی سیستەمی ئەندرۆید بریتییە لە سەرچاوە کراوەی سیستەمەکەی کە بە کارهێنەر دەتوانێت بەشێکی زۆری کۆدەکانی پڕۆگرامێک ببینێت بۆ ئەم مەبەستەش دوو ئەپ بەردەستە، دەتوانیت تۆش تاقیان بکەیتەوە و زیاتر خۆت شارەزا بکەیت لە سیستەمەکە و شێوازی بەرنامەکانی.

APK Extractor

زۆرێک لەوانەی شارەزای سیستەمی ئەندرۆیدن لەوانەیە ئەم بەرنامەیەیان تاقی کردبێتەوە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی ئەپێکی سیستەمی ئەندرۆید و تەماشاکردنی کۆدەکانی و دەستکاریکردنیان.


ML Manager

هەڵبژاردەی دووەمیش بریتییە لە بەرنامەی ML Manager کە خێرا و ئاسانە بۆ بەکارهێنان، کە ڕێت پێدەدات بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەپێک و بڵاوکردنەوەی بۆ نێو ماڵپەری APK Mirror.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی V17 ی ڕاگەیاند بە بوونی چوار کامێراوە

خەڵک-

کۆمپانیای ڤیڤۆ ئەمڕۆ لە بازاڕی هیندی نوێترین مۆبایلی خۆی بڵاوکردەوە تایبەت بەو وڵاتە، کە مۆبایلەکە خاوەنی دیزاینێکی جیاوازە و کامێرای سێڵفی لە گۆشەی ڕاستی شاشەکەیدا چەقێنراوە و هەڵگری شاشەی سۆپەر ئەمۆلێدە و بە ڕێژەی سەدا 91.38% ی شاشەیە.

هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرای ١٨ واتی دەکات، هاوکات دوو سیم کارتە و پشتگیری بیرگەی دەرەکی لە جۆری microSD دەکات.

Image result for الإعلان الرسمي عن هاتف Vivo V17 بكاميرة أمامية في ثقب الشاشة"

ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی vivo V17 Pro یە.

شاشە: 6.44 ئینج و بەڕوونی 1080×2400 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:چوار کامێرا بە ڕونییەکانی 48+8+2+2 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: Snapdragon 675
باتری: 4500 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 9 و ڕووکاری Funtouch 9.2.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان