ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پشدەر.. بە ڕووداوی هاتوچۆ هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شارۆچكەی سەنگەسەر لە ناوچەی پشدەر ڕوویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوێكی ھاتوچۆ ڕوویدا لە سەرجادەی سەرەكی گەڕەكی ھەواری نوێ لە شارەدێی سەنگەسەر لە جۆری پێكدادان لەنێوان تراكتۆرێك و نیسان پیكابێكدا.

بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری تراكتۆرەكە گیانی لەدەست دا و سەرنشینێكی نیسان پێكابەكەش بریندار بوو.

کوردستان

ئەو قاچاخچیەی بووە هۆی خنكانی ژمارەیەك پەنابەر دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی ئوسترالیا ھەڵاتوویەكی عیراقییان دەستگیركرد، كە تۆمەتبارە بە خنكانی سەدان پەنابەر، دادگاش دەڵێت: “لە ئەگەری سەلماندنی تاوانەكەدا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت، لە كاتێكدا ماوەی ١٨ ساڵە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە دۆسیەكە”.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، پۆلیسی ئوسترالیا ئەو تۆمەتبارە عیراقییەی بەوە تۆمەتبار كردووە، كە دەستی هەبووە لە ژێرئاوخستنی كەشتییەكی پەنابەران، كە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەندەنوسیاوە بەرەو ئوسترالیا چووە.

ڕاشیگەیاندووە، (مەیسەم ڕازی) تەمەن ٤٣ ساڵ، ئەو تۆمەتبارە عیراقییەیە، كە لەگەڵ دوو كەسی دیكەدا تۆمەتبارە لە دۆسیەی خنكانی ٣٥٠ پەنابەر لە ساڵی ٢٠٠١ لەناو ئەو كەشتییە و بەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی بریزبان لە ویلایەتی كوینزلاندی ئوسترالیا دەستگیركرا.

دادگای بتیزبان ئاشكراشی كردووە، ئەگەر تاوانەكەی بەسەردا ساغ بووەوە، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت، لە كاتێكدا ماوەی ١٨ ساڵە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە دۆسیەكە.

ساڵی ٢٠٠١ لە دورگەی كریسماسی ئوسترالیا لە زەریای ھیندی ئەو كەشتیە ژێرئاو كەوت و بەھۆیەوە ٣٥٣ كەس خنكان لەنێویشیاندا ١٤٦ منداڵ ھەبوون، كەشتییەكە جیا لە پەنابەران، ٤٢١ خوێندكاری عیراقی و ئەفغانیشی تێدابوو، پێشتر دوو كەس بەتۆمەتی ژێرئاوكەتنی كەشتیەكە دادگایی كران بە ڕەگەز ئوسترالی و میسری بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی كۆنفڕانسی كۆمیتەكان ئەنجام دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمیسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوار هەڵدەسەنگێنێت و بڕیاریدا لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆنفڕانسی كۆمێتەكان بەپێی پرەنسیپ و ڕێسای بڕیار لێدراو دەست پێ بكات.

كۆمیسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019 كۆمیسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چواری یەكێتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆبووەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكە حاكم قادر حەمەجان، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە ڕایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆنفڕانسی كۆمیتەكان بەپێی پرەنسیپ و ڕێسای بڕیار لێدراو دەست پێ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاووڵاتیان داوای دووبارەكردنەوە ڕیفراندۆم دەكەن
پەڕلەمانی بەریتانیا دەنگدانی لەسەر برێكزت دواخست

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەیان هەزار هاووڵاتی بەریتانی ڕژانە سەر شەقامەكانی لەندەنی پایتەخت و داوای دووبارەكردنەوەی ڕیفراندۆم دەربارەی دەرچوونی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا “برێكزت” دەكەن، پەڕلەمانی وڵاتەكەش دەنگدانی لەسەر بابەتەكە دواخست و سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت: “لەگەڵ ئەوروپاییەكان قسە ناكەمەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، بە دەیان هەزار هاووڵاتی بەریتانی لە شەقامەكانی لەندەنی پایتەخت دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوای وەستاندنی برێكزت-یان دەكرد و داوای مانەوەی وڵاتەكەیان لە ناو یەكێتی ئەوروپا دەكرد و دەیان وت، “دەبێتە هۆی كارەساتی نیشتمانی و وێران بوونی ئابووری وڵات”.

هاوكات هەر ئەمڕۆ پەڕلەمانی بەریتانیا كۆبوونەوەیەكی سەبارەت بە دەنگدان لەسەر برێكزت بە ئامادەبوونی بۆریس جۆنسن ڕێكخست، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیانەوە دەنگدانی لەسەر بابەتەكە دواخست و دەنگی نەدا بۆ جیابوونەوەی وڵاتەكە لە یەكێتی ئەوروپا.

لای خۆشیەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، كە ئەگەر پەڕلەمان دەنگ نەدا لەسەر برێكزت، ئەوا دەكرێت بەبێ‌ ڕێككەوتن لە یەكێتی ئەوروپا دەربچین ئەوەش لەسەر داواكارییەك بۆ پێدانی مۆڵەتێكی دیكە.

جەختیشی كردەوە، كە جارێكی دیكە لەگەڵ ئەوروپاییەكان لەسەر برێكزت گفتوگۆ ناكەمەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ی ئۆكتۆبەر، تەنها 12 ڕۆژ دەمێنێت بۆ كۆتا وادەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا ئەوەش دوای دوو جار دواخستنی كاتەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان