ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەفغانستان: تەقینەوەیەك باڵوێزخانەی ئەمریكای كردە ئامانج

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا لە كابووڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕووی دا.

ئاژانسی هەواڵدەری شینهوا-ی چینی بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا لە كابووڵ ڕوویداوە.

زانیاری لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندار یان وردەكاری تەقینەوەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.

بزووتنەوەی تاڵیبان هەڕەشەی بەردەوامیدان بە هێرشەكانی كرد لە دژی هێزە ئەمریكاییەكان لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گفتووگۆكانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان ڕاگرت كە ماوەیەك بوو درێژەی هەبوو و بەرەوپێشەوەچوونیشی بەخۆیەوە بینیبوو.

ریکلام

جیهان

داڤۆس.. سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئوردن كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی (داڤۆس) بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 22/1/2020 لەگەڵ عومەر ڕەزاز سەرۆك وەزیرانی ئوردن كۆبووەوە و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەكان گفتوگۆیان كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە عیراق خوازیاری بونیادنانی پەیوەندییەكی باشە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، هاوكات جەختیشیكردەوە لەگرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و دووركەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری و یەكلاییكردنەوەی بەژەوەندییەكان.

هەر لەدیدارەكەدا، باس لە دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان و پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئوردن و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی كرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لۆردانی بەریتانیا پرسی دەرچوونی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا یەكلاییكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپای پەسند كرد، بەگوێرەی ئەو یاسا نوێیە بەریتانیا بە تەواوی لە یەكێتییەكە دەچێتە دەرەوە.

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22/1/2020 ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەربڕیوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، چاوەڕێ دەكرێت، ئەو یاسا نوێیە لەلایەن دەسەڵاتی پادشایی وڵاتەوە پەسند بكرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیاسا نوێیە بەریتانیا لە 31ی ئەم مانگەدا لە یەكێتی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە و دواتر قۆناغێكی ڕاگوزەر لەنێوان هەردوولا دەستپێدەكات و لە میانەیدا هەردوولا گفتوگۆی ئابووری و بازرگانی دەكەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕێكخراوێكی ئەمریكایی: ئەگەری كودەتای سوپا دژی ئەردۆغان لە ئارادایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێكی هزریی ئەمریكایی بەناوی Rand Corporation، لە ڕاپۆرتێكیدا كە تایبەتە بە توركیا، بانگەشەیەكی سەرنج ڕاكێشی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە، بەهۆی دەستگیركردنی فەرماندەكانی سوپا لەلایەن ئاكەپەوە، ناڕەزاییەكی زۆر لە ناو سوپادا هاتووەتە ئاراوە و ئەگەر هەیە ببێتە هۆی كودەتایەك دژی دەسەڵاتی ئەردۆغان و پارتەكەی (ئاكەپە).

بەبیانووی پەیوەندییان بە فەتحوڵا گولەنەوە، چەندین فەرماندەی باڵای سوپای تورك دەستگیركراون، هەروەها لەدوای هەوڵی كودەتاوە لە 15/7/2016 لە توركیا، چەندین فەرماندەی تری سەربازیی توركیا لە كار دوورخراونەتەوە، یاخود دەستگیركراون.

بەپێی ئەو هەواڵەی ڕێكخراوە ئەمریكاییەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەگەر هەیە لە توركیادا كودەتایەكی نوێ ئەنجامبدرێت، ئەوەش گەڕێندراوەتەوە بۆ ناڕەزاییەكی زۆر لە ناو بەشێكی سەرەكی سوپای توركیادا، بەهۆی دەستگیركردنی ئەو سەدان فەرماندەیەوە كە بەبیانووی جیاجیا دەستگیركراون.

ئەو ڕێكخراوە ئەمریكاییە باسی لە هەوڵەكانی ئەردۆغان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سوپا كردووە و ڕایگەیاندووە، ئەردۆغان دەیەوێت لەڕێگەی خوڵوسی ئاكارەوە سوپا كۆنتڕۆڵ بكات، هەربۆیە بۆ هەموو سەردانەكانی دەرەوەی وڵاتیش ئاكار لەگەڵ خۆیدا دەبات.

هاوكات، جان دووندار سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی جمهورییەتی توركی، دەربارەی ئەم هەواڵە بە ڕۆژنامەی (ئۆزگوروز)ی ڕاگەیاندووە، ئەردۆغان هەستی بەو مەترسییەی سەری كردووە و بە جددی وەریگرتووە، كە ئەگەری كودەتا هەیە.

جان دووندار كە ڕۆژنامەوانێكی دیاری توركیایە و ئێستا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژی، باسی لەوە كردووە، سەرچاوەیەك لە (ئاكەپە)وە دەربارەی ئەگەری كودەتا جگە لە هۆكاری دەستگیركردنەكان ئەوەی پێ وتووە، هۆكاری دەستتێوەردانەكان لە سوریا و لیبیا ئەگەر هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە ناو سوپای توركیادا لە ناوخۆدا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان