ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئایفۆنێکی نوێ بە ئاستی بەرزترەوە ڕاگەیەنران

خەڵک-

ئەوەی گرنگ بوو ئەپڵ لەم کۆنگرەی ئەمجارەدا ڕایگەیاند، کۆمپانیاکە سێ مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند کە بریتی بوون لە ئایفۆن ١١ و ١١ پڕۆ و ١١ پڕۆ ماکس.

ئایفۆن ١١ بە شاشەی LCD و قەبارەی 6.11 ئین[ و تایبەتمەندی دۆڵبی ئەتۆمس بە بوونی دوو کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵی , کرانەوەی هاوێنەیی f/1.8، هاوێنەکەی تریشی بە کرانەوەی f/2.4.
کامێراکەی توانای تۆمارکردنی دیمەنەکانی هەیە بە ڕوونی 4K و ٦٠ وێنە لە هەر چرکەیەکدا لەگەڵ تۆمارکردنی تایملاپس و ڤیدیۆی خاو.

کامێرای پێشەوەش بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و توانای وێنەگرتنی 4K و ٦٠ وێنە بۆ هەر چرکەیەکی هەیە.

لەگەڵ بوونی دۆخی تاریکی بەشێوازێکی پێشکەوتوو بۆ وێنەگرتنێکی ڕوون لە کەشی تاریکدا، بە بوونی پڕۆسێسەری A13 Bionic کە دەتوانێت یەک ملیار کردار ئەنجام بدات لە چرکەیەکدا.

ئەم مۆبایلە بە نرخی دەستپێکی 699$ دەبێت لە جیهاندا بە ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەی جیاواز.

آيفون 11 – iPhone 11


ئەوەی گرنگە دەربارەی iPhone 11 Pro Max و iPhone 11 Pro بیزانین بریتییە لە:

هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی سێ کامێران لە بەشی پشتەوەدا بە ڕوونییەکانی ١٢ مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی Deep Fusion بۆ وێنەگرتنێکی ورد کە لە ئەنجامی وێنەگرتنی ٩ وێنەوە بە دەست دەکەوێت، بە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K لە هەر دوو کامێراکانیدا.

مۆبایلەکان قەبارەیان ٥.٨ ئینج بە ٦.٥ ئینجە لە جۆری سۆپەر ڕێتینا ئۆلێد و تەکنەلۆژیای دۆڵبی ڤیژن بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیاتر وزە دەپارێزێت،  بە بوونی پڕۆسێسەری A13 Bionic کە دەتوانێت یەک ملیار کردار ئەنجام بدات لە چرکەیەکدا.

لە بارەی باتری مۆبایلەکانەوە ئایفۆن ١١ پڕۆ توانای ٤ سەعات زیاتری بەرگەگرتنی هەیە لە چاو ئایفۆنی پێش خۆیدا ئایفۆن ١١ پڕۆ ماکسیش توانای ٥ سەعاتی زیاتری بەرگەگرتنی هەیە بۆ کارکردن لە چاو ئایفۆنی پێش خۆیدا.

توانای بارگاویکردنەوەی کەلەشەحنی مۆبایلەکە بە خێرایی ١٨ واتە، و بە نرخەکانی ٩٩٩ دۆلار و ١٠٩٩ دۆلار بەردەستن بە پێی جۆری بیرگەکانیان و ڕامی ٦ گێگابایت.

كل ما تود معرفته عن مؤتمر آبل - آيفون 11 برو وآيفون 11 برو ماكس –& iPhone 11 Pro Max  iPhone 11 Pro

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ شوێن پێت هەڵدەگرێت تەنانەت دەزانێت بۆ کوێ دەچیت، چۆن ئەمە ڕادەگریت؟

خەڵک-

شوێن پێ هەڵگرتنت لەلایەن گووگڵەوە کارێکە و دەمێک هەیە تەنانەت لە کۆمپیوتەریشدا سەرجەم زانیارییەکانت تۆماردەکات بە وردی و تەنانەت ئەگەر لە باری ئیکۆگنۆتۆدا پەڕەکانی وێبیش بکەیتەوە.

ئەم کردارانەی گووگڵ سوودی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی دواتر بەپێی خواستی خۆت یاخوود وەکوو ڕاپۆرتی مانگانە پێشکەشت دەکات کە جووڵە و هاتووچۆکانت چۆن بووە، و یاخوود بەپێی ئەو شتانەی سەیریان دەکەیت و گەڕانیان بۆ دەکەیت بابەتت پیشان دەدات لە گووگڵ و تەنانەت یوتیوب و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش دیکەشدا.

ئەگەر تۆ کەسێکیت ناتەوێت ئەم زانیارییانە تۆمارببن و دەتەوێت ڕایان بگریت، لە ڕێی ئەم ڕێنماییەی خوارەوە دەتوانیت کردارەکە جێبەجێ بکەیت.
بڕاوسەری کڕۆم بکەوە و پاشان بڕۆ سەر ئەم بەستەرە و دواتر بڕۆ سەر بەشی سێتینگس و دواتر Privacy بکەوە و پاشان بەشی Manage your data & personalization بکەوە.

پاشان دەتوانیت هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە چێک بۆکسی ئەو بەشە لاببەیت کە ناتەوێت گووگڵ زانیارییەکانی تۆمار بکات و پاشان پاشەکەوتی هەنگاوەکانت بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بە یەک وێنەی سێڵفی ئینستەگرامی وەستاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە

خەڵک-

جێنیفەر ئەنیستۆن ڕۆژی سێ شەممە هەژماری درووست کرد لە ئینستەگرامدا بەڵام بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی سێڵفییەکەیەوە ترافیکێکی زۆری درووست کرد لەسەر ئینستەگرام.

پێش کڕاش بوونەکە ئیسنتەگرامەکەی ١١٦ هەزار فۆڵۆوەرزی هەبوو لەگەڵ سەد هەزار لایک بۆ پۆستی سێڵفییەکەی.

Image result for And now we’re Instagram FRIENDS too. HI INSTAGRAM 👋🏻

بەڵام ئەم وێنەیە لەماوەیەکی کەمدا چووە سەدان هەزار لایک و هەتاوەکو ئێستاش ١٢ ملیۆن لایکی هەیە، هەروەها هەژمارەکەی جێنیفەریشی گەیاندە ١١ ملیۆن فۆڵۆوەرز.

ئەم پۆستەی جێنیفەر لە کاتی کڕاش بوونەکەی ئینستەگرامدا بۆ ماوەیەکی کەم پەڕەکەی بەردەست نەما، هەتاوەکوو ترافیکی پۆستەکە کەم بوویەوە پاشان کێشەکە چارەسەر بوو کە ڕیکۆردەکەی لە کتێبی گینسدا تۆمار کراوە و ماوەکەی ٦ کاتژمێر بوو.

ئەم هونەرمەندە تەمەنی ٥٠ ساڵە و بە خاوەنی جوانترین قژ ناسراوە لە هەموو کاتەکاندا، و بەشداری چەندین فیلمی کردووە وەکوو فرێندس و پێشکەشکاری بەرنامەی The Morning Show ـە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی ١٨٦ ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە و داهاتی بەڕێژەیەکی خەیاڵی بەرزبووەتەوە

خەڵک-
کۆمپانیا چینییەکە “هواوی” ئێستا لە ڕکابەری ئەپڵ و سامسۆنگدا نەماوە و بۆ خۆی ڕێژە بەرزەکان تۆمار دەکات و مێژوو دەنوسێتەوە بۆخۆی.

هواوی ترسی خستووەتە نێو حوکومەتی ئەمریکاوە بە پێشکەشکردن و بەردەست خستنی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت لە جیهاندا کە بەم هەنگاوەی چین دەکاتە ڕیزبەندی یەکەمی تەکنەلۆژیا لە جیهاندا.

بەپێی دواین ڕاپۆرتە ئابورییەکان هواوی ڕێژەی داهاتی لە سەدا ٢٤ زیادی کردووە لە مانگی یەکەوە هەتاوەکو مانگی سێپتەمبەری پێشوو داهاتەکەی ٨٦ ملیار دۆلار بووە.

هەروەها ڕێژەی لەسەدا ٢٦ ی فرۆشی مۆبایلی زیرەکی بەدەستهێناوە کە دەکاتە ١٨٥ ملیۆن مۆبایل.

سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی پێشوودا لەلایەن ئیدارەکەی ترەمپەوە هواوی کێشەی زۆری بۆ درووست دەکرا و داوا لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرا کە کارنەکەن لەگەڵ هواویدا تاوەکوو دواتر و لە ڕێککەوتنی سەرۆکی ئەمریکا و چیندا ئەو کێشەیە چارەسەرکرا، و کێشەی ئەمریکا بریتی بوو لە دابین کردنی ئاسایشی تەواوەتی بۆ بەکارهێنەران و ئاشکرانەکردنی زانیارییەکان بۆ حوکومەت.

خاڵێکی دیکەی ئەم بازاڕکردنەی هواوی لەم داوییەدا پەیدا بووە، ئەویش فرۆشتنی زنجیرەی مەیت ٣٠ ـیە کە بەبێ ئەپە سەرەکییەکانی گووگڵ دەخرێنە بازاڕەوە، کە ئەمەش وردە وردە هەنگاوی هواوییە بۆ ئەوەی پشت بە کۆگا و ئەپەکانی خۆی ببەستێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان