وتار
بۆڵتن، ڕەنجی فەرهادی کێشا، بەڵام شکستی هێنا
بۆڵتن ره‌نجی فه‌رهادی كێشا، كه نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا له‌جه‌نگدا بێت، به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی شكستی هێنا. ئه‌م شكستهێنانهی له ناوه‌نده میدیاییه‌كانی ئه‌مریكادا قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئه‌كرێت. چه‌ند جارێك ویستی ئه‌مریكا بخاته جه‌نگه‌وه. هه‌رچه‌نده له یه‌كه‌م گرژی نێوان ئێران و ئه‌مریكاوه تێبینی من له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ئه‌وه بووه و له زۆر چاوپێكه‌وتن و وتاریشدا وتوومه، سه‌رۆك تره‌مپ له‌م قۆناغه شه‌ڕ ناكات! كاتێك كه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌دوێنێ به‌وردی، قسه‌ی ناو دڵی تره‌مپ ئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی تری له میدیای عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵات چی ئه‌وترێت و چ باسئهكرێت ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خولیا و خه‌یاڵی تره‌مپ و خه‌ڵكی ئه‌مریكایه.
سه‌رۆك تره‌مپ رۆژی 10ی سێپتێمبه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی بچڕاند له‌نێوان خۆی و جان بۆلتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ویش دوای 17 مانگ له هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كه وای پیشانده‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هێزی سه‌ربازری دژی حكومه‌تی فێنزویلا ده‌وه‌ستێت و ئه‌مریكا ده‌چێته ناو شه‌ڕی ئیرانه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌میش ئه‌وه‌ك ئه‌و ژماره كه‌سه‌ی تر وازیان هێنا له پۆسته‌كانیان.
به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر راڤه‌ی ناكۆكی تره‌مپ و بۆڵتن، بۆئه‌وه‌ی له دنیای تره‌مپ بگه‌یت ئه‌بێت به‌شێكی زۆر له‌و كتێبانه بخوێنیته‌وه كه له‌سه‌ری چاپكراون. ئه‌وه‌ی من دیقه‌تم داوه تره‌مپ له ئێستادا ده‌یه‌وێت ئه‌و نووخبه سیاسی و سه‌ربازییه كۆنه‌ی هه‌یه و له هه‌شتاكانه‌وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ورده ورده دوریانخاتهوه له بری ئه‌وه به‌شێك له نوخبه‌ی نوێ دێنێته پێشه‌وه و به‌شێكی زۆری راوێژكاره‌كانی خه‌ڵكی نوێن.
له مانگی مه‌ی 2018، ته‌نیا دوای دوو مانگ له دامه‌زراندنی بۆڵتن له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه، بۆڵتن به‌شێك بوو له هه‌ڵمه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران. به‌پێی راپۆرتێكی نیویۆركه‌ر، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه له‌و رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بكات، ئه‌ونده گرنگ بوو به‌لای بۆلتن-ه‌وه كه كۆپییه‌كی له چوارچێوهگرتبوو، له نووسینگه‌كه‌یدا هه‌ڵیواسیبوو.
وێرای ته‌سلیمبوونی دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ماوه كورته‌ی كه بۆڵتن راوێژكاربوو، به‌ڵام كاره ستراتیژییه‌كانی سنوودار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی راپۆرتێكی نهێنی سی ئای ئه‌ی كاره دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌مریكای تووشی گۆشه‌گیری كردووه، هه‌روه‌ها ریتچارد كۆهن له نوسینێكدا له واشنگتۆن پۆست ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه له دوای لوتكه‌ی جی 20-ه‌وه له مانگی جون، سه‌رۆك تره‌مپ هیچ راوێژێكی به بۆڵتن نه‌كردووه.
به‌ده‌ست بۆڵتن بوایه له مانگی دیسێمبه‌ری 2018-ه‌وه ئێران بۆمباران كرابایه، كاتێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ عیراق، هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئاشكرای كرد هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ تیرۆركردنی تره‌مپ له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئیران-ه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌شێت كه‌مێك زیاده‌ڕۆیی تێدا بێت كاتێك میدیا لیبرالییهكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و هه‌مووی فشاره‌ی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ئیران، ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته سه‌ر لێواری مه‌رگ كه سڵ له‌وه نه‌كاته‌وه بۆمبی ئه‌تۆمی دروستكات و به‌كاریشی بهێنێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌ی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر بۆڵتن، هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی بووه له‌سه‌ر حكومه‌تی فێنزوێلا. هه‌میشه هیوای خواستووه ئیداره‌ی تره‌مپ كه رژێمه‌كه‌ی نیكۆلا مادۆر له سه‌ر حوكم لابه‌رێت و ته‌سلیمی خوان گوادادۆ-ی ئۆپۆزسیۆن بكات. چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی له‌لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه سه‌رزه‌نشتكراوه كه وتویه‌تی: سوپای ئه‌مریكا پێویست بكات ئاماده‌یه بچێت بۆ فنزوێللا له‌كاتێكدا له روانینی تره‌مپ-دا فێنزوێللا له پاشكۆی بابهتهكاندایه.
كۆمپانیای ئه‌كسیۆس كه پێگه‌یه‌كی هه‌واڵی و زانیاریی ئه‌مریكییه، له مانگی جون ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه تره‌مپ به راوێژكاره‌كانی وتووه كه شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی بۆڵتن-ه‌وه وایكردووه كه له پێگه و پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه. كه‌واته به‌پێی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بێت ده‌شێت په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ه‌وه بچێته قۆناغێكی نوێ-ه‌وه.
هه‌میشه سه‌رۆك تره‌مپ و بۆڵتن روانینی جودای سیاسیان هه‌بووه ده‌رباره‌ی ئیران و ئه‌فگانستان و كۆریای باكور. هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێك له تویته‌كانیدا تره‌مپ نوسیویه‌تی: “له‌گه‌ڵ زۆر له پێشنیاره‌كانی نیم”. دۆناڵد تره‌مپ له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ مایكل بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێكه‌نینه‌وه ئه‌وه‌ی به بۆمبیۆ وتووه:”نازانم بۆڵتن بۆ ئه‌وه‌نده حه‌زی له‌شه‌ڕه!”.
كاتێك له‌مانگی جون ئیران فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مریكی خسته‌خواره‌وه، بۆڵتۆن ئامۆژگاری تره‌مپ-ی كرد كه بۆمبارانكردنی ئێران پێویسته. به‌ڵام تره‌مپ په‌رچه‌كرداری نه‌بوو بۆ قسه‌كه‌ی. به‌پێچه‌وانه‌وه پارێزه‌رێكی تر ئاگری شه‌ڕه‌كه‌ی كوژانده‌وه، جه‌نه‌راڵی فه‌یله‌قی پیاده‌ی ده‌ریایی جۆزیف دانفۆر رێگری له‌وه‌كرد كه هێرشی ئاسمانی بكرێته سه‌ر ئیران و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و ته‌واوی كۆشكی سپی-دا كرد كه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
چیرۆكی ئه‌و رۆژه‌ش كه سه‌رۆك تره‌مپ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ له هانوی پایته‌ختی ڤێتنام كۆبووه‌وه زۆر دورودرێژه كه به سەدان مایل، بۆڵتن له كۆبوونه‌وه‌كه دووركه‌وتبۆوه. به‌كورتی: تاكر كارلسۆن میدیاكارێكی بهتوانیایه، پێشینه‌یه‌كی زۆری له‌سیاسه‌تدا نییه، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م پیاوه راوێژكارێكی ناڕه‌سمی تره‌مپ-ه، كاتێك پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور هێوركاتهوه، هاوڕێیه‌تی تره‌مپ ده‌كات بۆ كۆریای باكور، هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌وه بۆلتۆن ته‌واو توڕه ئه‌بێت رووه وڵاتی مه‌نگۆلیا ئه‌ڕوات. ته‌نیا مایكل بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه له وه‌فده‌كه ئه‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك كاتێك ساڵی 2005، بۆڵتن بووه سه‌فیری ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بۆش-دا هه‌مان رۆڵی خراپی گێڕا. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه ساڵی 2007 كۆتایی به كاره‌كه‌ی هێنرا. ئه‌و به ئاشكرا دژی هه‌موو كارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، قسه‌ی رون و ئاشكرای و بێ په‌رده‌یه ده‌رباره‌ی ئابروبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاری 2018ی كۆمه‌ڵه‌ی فیدرالی بۆ توێژینه‌وه‌ی یاسایی و سیاسه‌تی گشتی، به‌ئاماده‌بوانی وت: ئامانجێكی نائاشكرامان هه‌یه تا راده‌یه‌كی زۆر، به‌ڵام به‌گشتی مه‌ركه‌زییه، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌میشه رێگری دروستده‌كات بۆ ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها بهڵێنیدا كه له‌ماوه‌ی كاركردنی له ئیداره‌ی تره‌مپ-دا ئه‌مریكا هه‌نگاوی ناوازه بنێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی. وتیشی، پاشه‌كشێمان كرد له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. ئیداره‌ی تره‌مپ به‌رده‌وامیش ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویل و هاوكارییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
كاتێك دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌پرلی 2019 رایگه‌یاند كه ره‌تیانكردۆته‌وه داوای داواكاری گشتی ده‌رباره‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌فگانستان. بۆڵتۆن له خۆشی‌دا شاگهشكهگرتی و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: ئه‌مه به‌ڵگه‌ی پاڵپشتیكردنی سه‌رۆكه بۆ سه‌روه‌ری ئه‌مریكا و ره‌تكردنه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له هاوڵاتی ئه‌مریكی له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تری جیا له دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌دوای له‌سه‌ركارلابردنی جۆن بۆڵتن، ئیداره‌ی تره‌مپ ئاشكرای كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چارلس كۆبرمان جێگری راوێژكاری سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كاره‌كان به‌رێوه ده‌بات، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ستیڤن بیگان، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له كۆریای باشور كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ناكۆكی توندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بۆڵتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆریای باكور. یاخود برایان هۆك كه راوێژكاری پێشووی مایكل بۆمبیۆ و ئێستا نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران. به‌هه‌مان شێوه ناكۆكی توندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بۆڵتن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه بچنه شوێنی بۆڵتن.
وتار
به‌غدا، هه‌ڵواسینی مێردمنداڵێك بهعهمودی شۆڕش-دا

پێتان سه‌یر نه‌بێت، به‌غدا، لهبنهڕهتهوهبهغدای پهتو سێداره‌یه، بۆیهههڵواسینی ئینسان لای عه‌ره‌بی عیراقی بهشێكهلهكهڵچهری توندوتیژی.
هێشتا دڵره‌قی له‌ناو كه‌ڵچه‌ری عیراقی‌دا دێت و ده‌چێت. دوای كوژرانی زیاتر له424 گه‌نجی توڕه‌ی عیراقی، 9 هه‌زار بریندار. هێشتا ئه‌و خوێنهنهوهستاوهو ناشوەستێت. ئه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ی نزیک تەحریر، به‌به‌رچاوی دنیاوهڕویدا، بهشێكهلهدڵڕهقی عه‌ره‌بی عیراقی بەشیعە و سوننەوە.
گهنجهناڕازییهكانی به‌غدا حكومه‌تی عیراقیان تووشی شۆككرد بهپیشاندنی دڵڕه‌قییه‌ك هه‌ر وه‌ك ئه‌و دڵڕه‌قییه‌ی رۆژانهحهشدی شه‌عبی ده‌ره‌هه‌ق بهخۆپیشاندهران ئه‌نجامیده‌ده‌ن. به‌سه‌دان مۆبایلی دواهه‌مین مۆدێلی ئایفۆن 10 و گالاکسی نۆتی 10 به‌ده‌ستی راست بهرزكرانهوهبۆ چركاندنی دیمه‌نی هه‌ڵواسینی سه‌ره‌ولێژی هه‌رزه‌كارێكی 16 ساڵ له‌گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ی نزیك گۆڕپانی ته‌حریر، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا لەگەڵ خۆپیشاندەران کەوتۆتە چەلەحانێ و داوای چۆڵکردنی ناوچەکەی کردووە، دواتر كلاشینكۆفه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و چه‌ند فیشه‌كێكی كردووهبهناو خۆپیشانده‌راندا تا دوریانخاتهوهلهماڵی و خێزانه‌كه‌ی.
له‌رێگه‌ی ئه‌م شاشهبچوكهی نوێترین ئامێری پەیوەندیکردنەوە، خۆپیشاندەران بهسهركردهعیراقییهكانیان وت: “ئه‌م بێدهسهڵاتهبهنوێترین جۆری هه‌ڵواسین سزاده‌ده‌ین، ئێوهخراپتر لێده‌كه‌ین”. ئه‌م دیمهنهتراژیدییهپڕ دڵڕه‌قییه، ئه‌لیسا رۆبن-ی په‌یامنێری زهنیورۆك تایمزی هێناوهتهقسهو نوسیویه‌تی: “17 جار جه‌سته‌یه‌كی مردوویان داگرتوو به‌چه‌قۆ و ئامێری توندوتیژی لێیاندا و ههڵیانواسییەوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵته‌نگی بوو چه‌ند كه‌سێك كه‌جلی پۆلیسیان له‌به‌ردا بوو له‌وێدا وه‌ستابوون. بێئه‌وه‌ی هیچ بڵێن!”.
دیمەنەکە پێماندەڵێت، به‌هه‌زاران كه‌س له‌ناو بێده‌نگی و توندوتیژیدا وه‌ستابوون، كه‌ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی توندوتیژهكهلهسهردهمی روخانی بتهكهوهبۆ عیراقییه‌كان ماوه‌ته‌وه. دوای 16 ساڵ ئه‌م هه‌ست و نهستهزیاتر بوو نه‌ك كه‌متر. كاتێك بته‌كه‌ی سه‌دام له‌مه‌یدانی فرده‌وس روخێنرا. له‌وساته‌دا جهستهزیندووهكهی سه‌دام-یان چنگ نه‌كه‌وت تا وه‌ك هه‌یسه‌م عه‌لی ئیسماعیل-16ساڵ- هه‌ڵیواسن. كهوتنهروخاندنی په‌یكه‌ره‌كه. له‌وكاته‌دا ئامێرهوزهبهخشهكهی ده‌ستی خۆپیشانده‌ر له‌عیراقدا بوونی نه‌بوو تا سه‌دان فۆتۆی روخانی پهیكهرهكهبمێنێت. ئه‌وه‌ی ماوهتهوهچهند فۆتۆیه‌كی فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مریكی (ئایۆ جیما) یە، كه‌له‌گه‌ڵ كه‌تیبه‌ی سێ–ی هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی چوار و كه‌تیبه‌ی یه‌كی هێزی زریپۆش-دا ئه‌و رێكه‌وته‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وت، ئەم مێژووە بۆ ئه‌و بمێنێته‌وه.
ئه‌مریكییه‌كان كاتێك بته‌كه‌یان له‌مانگی ئه‌پرلی 2003 روخان وه‌ك ره‌مزی رزگاركردنی عیراق نیشانی عیراقییەکانیان دا، به‌ڵام لهبنهرهتهوهعیراقییهكان بهپیاكێشانی نه‌عله‌كه‌ی ده‌ستیشیان، دڵخۆش بوون ئەو ڕقوتوڕەییە بەتاڵ کەنەوە. بتهكهنهما كه‌چی توندوتیژیی و دڵڕه‌قی هه‌رماوه. هه‌یسه‌م له‌یه‌ك رۆژدا جه‌للاد و قوربانی. ئه‌و قوربانی ده‌ستی سیستمێكی سیاسی فاشل و فاشسته، بهكلاشنكۆفهكهی ده‌ستی كه‌سه‌ر بهسریهی خرسانی سه‌ر به‌میلیشیا شیعه‌كانه‌و بووته‌هۆی كوژرانی پێنج خۆپیشانده‌ر له‌سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژ. كاتێك خۆپیشانده‌ران چه‌ند رۆژێكهداوای ده‌ستگیركردنی ده‌كه‌ن ، پۆلیسی عیراق بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له‌بری ده‌ستگیركردن، هه‌یسه‌م بریندار ده‌كه‌ن، جه‌سته‌یه‌كی نیوه‌مان و مردوو ته‌سلیم بهخۆپیشاندهران ده‌كرێت.
ئه‌م دیمهنهترسێنهره، گوزارشتێكی خراپی كاره‌كته‌ره‌كانی خۆپیشاندهرانهكهئهوانهی ئه‌مڕۆ دوای یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، سبه‌ی دهبنهوهبهجهللادێكی تر، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ده‌چێت هه‌ر لهئێستاوهرێكهوت، شتێكی نوێمان پێ بڵێت، رێكه‌وت پێمان ده‌ڵێت، جه‌للاده‌كانی ئێستای عیراق لهملهوهئینسان هه‌ڵه‌واسن، به‌ڵام جه‌للاده‌كانی ئایندهلهقاچهوهئینسانهكان هه‌ڵه‌واسن.
وتار
لەمەڕ فتواکەی لیژنەی فتوای یەکیەتی زانایان

خوێندراوەتەوەئەبوبەكر كاروانی فتواکەی لیژنەی فتوای یەکێتی زانایان دەربارەی ئافرەت و بەکارهێنانی تەکسی کاردانەوەی جۆراو جۆری لێ کەوتەوە. ئێمەش لای خۆمانەوە حەزدەکەین ئەم چەند سەرنجە دەربارەی فتواکەو کێشەکانی و پەیوەندی بەدین و ئەخلاقی خەڵکەوە بخەینەڕوو:
١ ) فتوا لەم جۆرە شتانەدا تاکە کەسیەو ناگشتێنرێ، هەرکاتێ گشتێنرا تێکەڵ بەسیاسەت و ململانێی سیاسی دەبێت.
٢ ) فتواکە لەچەند ڕوویەکەوە کێشەی هەیە لەوانەش:
ا /تۆمەتبارکرنی هەزاران پیاوی شۆفێری تەکسی بەهۆی هەڵەی چەند کەسێکەوە.کەکارێکی ناڕاستە.
ب / ڕووکردنە قوربانی لەبری تاوانبار‌و سەرچاوەی کێشەکە!.سەرچاوەی کێشەکە بەو ئەندازەی هەبێت ،هەندێ سایەق تەکسیە ،بۆیە دەبێت زمانی زانایانی ئاین لەوان وحکومەت بێت ولەڕێی کەم کردنەوەی کێشەکان لای ئەوانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت. بۆنموونە مەرج دابنرێ بۆ شۆفێری تەکسی، چوونە ناو خولی پێشوەختەو دانانی سیستمی چاودێری و..هتد نەك بەهۆی کێشەیەکی جوزئیەوە حوکمێکی کوللی بدرێت.
ج/ فتواکە ڵەگەڵ واقیعی ژیانی ئەم سەردەمەو ڕۆڵی ئێستای ژنی موسوڵماندا ناگونجێ، کەلەدەرەوەیەو کاردەکات و بەمە ئیحراجیی بۆ دروست دەبێ و لاوازیش دەردەخرێت.
د/ ئەگەر فتواکە لە دەرگای کەم کردنەوەی خراپەوە بووە، ئەوا باسی خراپەی ئەخلاقی لەم سەردەمەدا زۆر لەم شتانە قوڵترە.دروستکردنی گومان وشت کردن بەقەزیەو گەورەکردنیشی بەوجۆرەی فتواکە کردویەتی،بەدگومانی و بێ متمانەیی زیاد دەکات و کۆمەڵگەش بەرەو هەڵوەشانەوەی زۆرتر دەبات.چونکە متمانە بەردی بناغەی ژیانی کۆمەڵایەتیە،گەر مرۆڤ و لەوانەش ئافرەت گومانی زۆر لەدەوروبەری کۆمەڵایەتی خۆی بکات و وابزانێ بنەڕەت لەکۆمەڵگەدا بۆتە خراپەکاری و ئیستغلال ،بەربەستی ئەخلاقیان لاواز دەبێت و لەخودی خۆیدا دەچێتەوە خزمەتی خراپەکاری.ئەمە جیایە لە پێویستی هوشیاربوون و دوورکەوتنەوە لە متمانە بەهەموو کەس کردن و ساویلکەیی.
ه/ لەڕووی پەروەردەیشەوە فتواکە کێشەی هەیە،چونکە بەگوێرەی تێگەیشتنێکی بەرتەسك بۆ ڕێسای( دروالمفاسد اولی من جلب المصا لح ) وخۆکەناردان وکشانەوە لەژیان بنیات نراوە و ڕوانگەیەکی ئیسڵاحی کۆمەڵایەتیشی نیە.
کەدەخوازێت مرۆڤ لەسەر متمانە بەخۆبون و هەست بەهێز و کەرامەت و ڕێسای(المۆمن القوی خیر واحب الی الله من المۆمن الچعیف) دابڕێژرێت وئازاو ئازاد بێت و بخرێته ناو جەرگەی ژیان و لەوێوە ڕوبەڕووی لەڕێ لادان وخراپە ببێتەوە. ئافرەتی موسوڵمانی سەردەمیش دەبێت بەگوێرەی ئەم ڕوحیەتە بەهێزە پەروەردە بکرێت نەك وەك کائینێکی لاوازی بێ دەسەڵات وێنا بکرێت.
٣ )پێمان وایە ئەم مەسەلەیە بابەتی فتوانیەو دەچێتە چوارچێوەی ڕێنوێنی ئەخلاقیەوە.
٤) گرنگە بزانین هەر لەبنەڕەتەوە فتواو دین یەك شت نین، ئەوەی دینە بۆهەموو باوەڕداران پابەندکەرە، هەرچی فتوایە کارپێکردنی وەستاوەتە سەر باوەڕپێبوون و قەناعەتتی شەخسی باوەڕداران.
٥ )ڕاست نیە ئە م مسەلە بۆلێدانی پێگەی زانایانی بەڕێزی ئاینی لەکوردستان بەکاربێت و زیاد لەپێویست گەورە بکرێت و بخرێتە چوارچێوەی ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە. بۆئەوەی ئەمەش ڕوونەدا گرنگە زانایانی بەڕێزی ئاینی و هێزو ناوەندە ئیسلامیەکانی کۆمەڵگە خۆیان ڕەخنە لەفتواکە بگرن و داوای پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵەیەك بکەن کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کەم کردنەوەی هەیبەت وکەسێتی مەعنەوی دین و زانای ئاینی و دروستکردنی وێنایەکی دابڕاو لە ژیانی سەردەم بۆیان.
وتار
جوڵەیەكی دیكەی ئەمەریكا لە هەولێر و بەغدا

ناوەراستی ئەم هەفتەیە، (مایك پۆ‌مپێیۆ)، وەزیری دەرەوی ئەمەریكا لەوتاری هەفتانەی خۆی، لەبارەی عێراقەوە قسەیەكی نوێی كرد، گوتی(بۆ ئەوەی وڵاتەكەتان سەربەخۆی بێت، دەمانەوێت هاوكاریتان بكەین، و هاوكاریتان دەكەین بۆ دووبارە بونیاد نانەوەی وڵاتەكەتان)، جیا لەوەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، دواجار لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، (مایك پێنس)جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق باسی لەوەكردووە كە دەبێت ویستی عێراقییەكان لەدەرەوەی دەستوەردانی دەرەكی رێزی لێبگیرێت، تادێت ئاستی توندوتیژیەكانی عێراقیش زیاتر دەبێت، ئەمەش نیگەرانی ئەمەریكای لێكەوتووەتەوە، كوژرانی خۆپیشاندەران دواجار ئەمەریكای هێنایە دەنگ، ئاگاداری دەسەڵاتدارانی عێراقیشی كردوەتەوە لەوەی خۆیان بەدوور بگرن لەكوشتنی خۆپیشاندەران، ئاستی كاردانەوەكان بەرانبەر بەتوندوتیژیەكان وای كرد كەوەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی هەریەكە لە وڵاتانی (كەنەدا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا)بانگ بكات، ئەوەش بەمەبەستی ئاگاداری كردنەوەیان لەدەستوەردان لەكاروباری وڵات‌دا، دیار نییە چارەنووسی عێراق بەرەوكوێوە دەچێت، داواكاری خۆپیشاندەران بریتیە لەگۆڕینی كۆی سیستەمی سیاسی عێراق و سەركردە سیاسییەكان، لەم لاشەوە هەوڵەكان بۆ دانانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەمواری دەستوور و گۆرینی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و یاسای هەڵبژاردنەكان بەردەوامی هەیە.
عێراق لەبەردەم دوو ئەگەردایە، یەكەم: دیاری كردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە بەپێی یاسا، یان هەڵبژاردنی پێشوەختە، لەهەردوو ئەگەرەدا گەرەنتی دامركانەوەی نارازییەكانی شەقامی عێراق ناكرێت، چونكە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێنج مانگ كاتی دەوێت بۆ هەڵبژاردن و دیاریش نییە بەدانانی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق داواكاری خۆپیشاندەران كۆتایی پێبهێنرێت، ئەم ئەگەرانە ئەمەریكای خستوەتە جوڵە. سەركردایەتی ئەمەریكا پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كوردستان دروستكردووە، بەشێك لە ئامادەكاریەكان رەنگ بێت پەیوەندی بەئەگەری تێكچوونی دۆخی عێراقەوە بێت، سەردانی (مایك پێنس) جێگری سەرۆك ئەمەریكا و (جێمس جیفری سۆن) نێردەی تایبەت سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا بۆ كوردستان دەرخەری جوڵەیەكی نوێی ئەمەریكایە بۆ قۆناغی داهاتووی، ئەوەی هەیە پێشبینیە كە ستراتیژیەتی ئەمەریكا بریتیبێت لە دوورخستنەوەی ئێران لەسەرجەم سێكتەرە سیاسی و سەربازییەكان. لە قۆناغی یەكەم بەشێك لەسەركردەكانی حەشدی شەعبی خرانە ریزی تیرۆرەوە، بۆ قۆناغی دووەم لێدانی سەربازییە لە سەرجەم بنكەو بارەگاكانی حەشد، هەڵبەتە ئەمە بێ كاردانەوە نییە، بەشێك لە چاودێرانی سیاسی عێراق پێیان وایە (دوای سزاكانی ئەمەریكا بەسەر چەند سەركردەیەكی حەشد، ئاستی توندوتیژیەكانی بەرز تر بووەتەوە)، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە جەمسەرگەری ئێران و ئەمەریكا بەرەو گرژبوونی زیاتر دەروات.
رەنگ بێت بەلای ئەمریكەكانەوە وێنای دوو عێراق بكرێت، (عێراقێكیان ئەوەیە كە پڕە لە ناسەقامگیری، گەندەڵی، بێكاری، نارازی سەرشەقام، دەستوەردانی دەرەكی، كوشتن و بڕین، ململانێی ئەمەریكا و ئێران)، عێراقێكی دیكە ئەوەی چەند ساڵێكە خۆیان ئەم چەمكەیان هێناوەتە ئاراوە، مەبەستیان لە كوردستانە كە(سەقامگیری سیاسی و ئەمنی هەیە، بوژانەوەی ئابووری هەیە، شەرعیەت و رەوایەتی دەسەڵات تائاستێكی بەرچاو بەرزە، لەلایەكی دیكە خەڵك و دەسەڵات گرفتیان لەگەڵ سیستەمی رۆژئاوا و ئەمەریكا نییە)، بەڵام لە عێراقەكەی دیكە ئەمە نابینرێت، خەڵك و دەسەڵات جۆرێك لەلێكترازانیان لەگەڵ ئەمەریكا هەیە، بەچاوی داگیركاری تەماشا دەكرێن، لێرە و لەوێ داوای دەرچوونی هێزەكانیان دەكرێت، جیالەوەی تایبەتمەندی كوردستان ئەوەیە كە لەڕووی كلتوریەوە، جۆرێك پارێزگاری لە پێكهاتە جیاوازەكان دەكرێت كە ئەمە بۆ ئەوان زۆر گرنگە، چونكە نمونەی لەم شێوەی كوردستان لەناوچەكە نییە، تەنانەت لە ئیسرائیلیش، كۆی ئەمانە وادەكات كوردستان شوێنێكی ستراتیژی گرنگ بێت بۆ وەبەرهێنان، بۆ هێزە پێك ناكۆكەكان.
ئەمەریكای دەیەوێت رۆڵی ئێران كەم بكرێتەوە، بگەرێتەوە بۆ سنوورەكانی خۆی دوورخستنەوەی هێزەكانی ئێران و هەڵوەشاندنەوە حەشد لەبەرنامەیدایە، بەپێچەوانەوە، كوردستان گرنگی جیپۆلۆتیكی بەرز بووەتەوە ئەمەریكا دەیەوێت هەڵەكانی بەرانبەر بەكوردستان راستبكاتەوە، چونكە لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بینیمان كەئەمەریكا چۆن كەوتە هەڵەوە، رێگای دا بۆ مانەوەی حەیدەر عەبادی، چاوپۆشی بكات لەوەی كوردستان لاواز بێت، ئەمە هەڵە بوو، پێگەی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لەناوچەكە چۆڵ بوو، ئاسایشی هاوپەیمانان كەوتە مەترسییەوە، ئەمانە فاكتەری گرنگن كە دووبارە چاوەروانی ئەوە بكەین ئەمەریكا بەسیاسەتی نوێ بگەرێتەوە، هاتنی (مایك پێنس)و جوڵە دیپلۆماسییەكان وادەكات پێگەی كوردستان بگەرێتەوە بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبەر ئەم جوڵە بەومانایە نییە كە كوردستان هاوكاری بكرێت بۆ جیابونەوە، بەڵكو هەوڵ هەیە پێگەی بەهێز ببێتەوە، جیالەوەی پێگەی سیاسی سوننەلە عێراق لاواز بووە، وڵاتانی كەنداو بەمەترسی دەزانن، بۆیە نایانەوێت ئەم ناوچەیە بكەوێتە دەست شیعە و لەمەترسییەكانی دوای 16ی ئۆكۆتبەر گەیشتوون، سەرجەمی ئەمانە وادەكات كوردستان بەهێز ببێتەوە، بەمەرجێك كاربكرێت پێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبەهێزی بمێنێتەوە لەگەڵ تەبایی سیاسی.