ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان دابینكردنی ڕێژەی كورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان لە ڕٍاگەیەنراوێكدا كە ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی كردووە ڕایدەگەیەنێت:”ئێمە لە ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان دابینكردنی ئەم ڕێژەی زۆرەی كورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژكراوەی پڕۆسەی بازرگانیكردن بە قوتابیانی دەرچووی پۆلی ١٢و گەرمكردنی بازاڕی زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان دەزانین و بەتوندی ڕەتیدەكەینەوە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەیاننامەیەك لە ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانەوە
بەڕێزان:

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی كوردستان

وەك ئاگادارن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە پلانی خۆیدا بۆ ئەمساڵی خوێندن كە ٥١ هەزار ٩٣٣ دەرچووی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی هەیە، تەنها ٢٤هەزارو ٧٨٤ كورسی خوێندنی بەخۆڕایی دابینكراوە، بەم پێیەش زیاتر لە نیوەی قوتابیان دەبێت بە پارە بخوێنن.
جێی ئاماژەیە لەزانكۆ حكومییەكان بە هەردوو بەشی پارالێل و ئێوارانەوە ٢٢ هەزار و ٨٩ كورسی بۆ قوتابیان دابیكراوە و قوتابی بە پارە وەردەگیرێن.

ئێمە لە ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان دابینكردنی ئەم ڕێژەی زۆرەی كورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژكراوەی پڕۆسەی بازرگانیكردن بە قوتابیانی دەرچووی پۆلی ١٢و گەرمكردنی بازاڕی زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان دەزانینن و بەتوندی ڕەتیدەكەینەوە.

داواكارین هەرچی زووە وەزارەت بە پلانی خۆیدا بچێتەوە و ڕێژەی كورسی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ نزیكی ٤٠ هەزار كورسی بەرزبكاتەوە.

هاوكات ئەوەش ئاشكرا دەكەین كە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كورسی خوێندنی بێ بەرامبەر نزیكەی ١٠ هەزار كورسی كەمیكردووە و كراوە بە كورسی خوێندنی بە پارە.

ئەم زیادكردنە ئاشكرایە لە كاتێكدایە كە ڕەوشی ئابوری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەقامگیر نییە و بەپێی دەستوری عێراقیش خوێندنی بێ بەرامبەر مافی هەموو تاكێكی عێراقییە.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە بەخێرایی بێنە سەر خەت و ڕێگە نەدەن قوتابیانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕووبەڕووی دۆخێكی ناهەموار بكرێنەوە كە نەتوانن تێیپەڕێنن و ڕەنج و ماندوبونی ١٢ ساڵیان بە زایە بڕوات.

هەروەها بانگهێشتی سەرجەم ڕێكخراوە قوتابی و خوێندكارییەكان بۆ كۆبوونەوە و هەڵوێستی هاوبەش دەكەین، كە بەرگری لە مافی ڕەوای قوتابیانی بكەین و ڕێگری لە ستەملێكردنیان بكەین كە ئەمە ئەركی سەرەكی و راستەقینەمانە.

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان/ مەكتەبی سكرتاریەت

١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩

کوردستان

سلێمانی.. كۆگایەكی ئەمباركردنی ئاوی لەدەبەنراو دادەخرێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەھۆی خراپ ئەمباركردن و نەشیاوی شوێنەكە لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆگایەكی ئەمباركردنی ئاوی لە دەبەنراو لەگەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠١٩.٩.٢٢ لیژنەی بەدواداچونی بەرھەمھێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەربەلیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوای چەندین جار ئاگاداركردنەوە لەكەموكوڕیەكانی و پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان كۆگایەكی ئەمباركردنی ئاوی لەگەڕەكی زەرگەتە داخست تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن دەبێت.”

هەروەها هاتووە”بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچونی بەرھەمھێنانی ئاوی لەدەبەنراو كە چاودێری كۆی پرۆسەی بەرھەمھێنان و عەمباركردن و گواستنەوەی ئاو لەبتڵ و پەرداخ و دەبەدا دەكات ھۆكارەكانی داخستنی كۆگاكە بەرزی پلەی گەرمی ناو كۆگاكەیە كەئامێری ساردكەرەوەی تیا نیە لەگەڵ دانانی ئاو لەبەرتیشكی خۆرو گەرمی سەر شۆستەو شەقامی كۆگاكەی كەبەھیچ جۆرێك ڕێپێدراو نیە چونكە دانانی ئاو لەبەر تیشكی خۆر كاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر پیًكھاتەی ئاو دروست دەكات و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەر ئەم ھۆكارە و لە پێناو پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ھەڵگرتن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لەبەر تیشكی خۆر قەدەغە كراوە .”

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی كۆگاكە دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شارەوانی سلێمانی بەرزە پردی دەباشان سەوز دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە بە چەند قۆناغێك بەرزەپردی دەباشان سەوز دەكەن و ئێستا سەرقاڵی كاركردنن تێیدا.

شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕونیكردەوە “سەرەتا دانانی ئاوەڕۆ ئەنجامدەدرێت، دواتر چینێك گڵ ‌و پاشان بە چەو، لە كۆتایشدا چینێكیتر گڵ دەكرێت بەسەر چەوەكەدا بەمەبەستی سەوزكردن”.

ئاماژەی بەوەشكرد “ئامانج لە بەكارهێنانی چەو لەگەڵ گڵەكەدا بۆ ئەوەیە كاری پاڵاوتن بۆ ئاوەكە بكات و نەهێڵێت مادە زیانبەخشەكان زیان بە سەوزكردنەكە بگەیەنێت، پاشان دەرچوونی ئاوەكە لەرێی ئاوەڕۆوە بۆ سەر مەنهۆڵی سەرەكی بەو شێوەیەش شەقامەكە تەڕ نابێت و زیانی بەرناكەوێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی هۆكارەكانی قەرەباڵغی شەقامەكان ئاشكرا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

دوێنێ لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتووچۆ لە شەقامەكانی شاری سلێمانی دروستبووە.

كاروان سدیق وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی هۆكارەكانی ئەو قەرەباڵغییەی ڕونكردووەتەوە و نوسیویەتی “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەیەكەم رۆژی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەو خوێندنگا و زانكۆو پەیمانگاكان گرفتی هاتووچۆ لە بەشی زۆری شەقام و یەكتربڕو گۆڕەپانەكان بەدی دەكرا، لەهەندێك شوێن گەیشتە خنكانی هاتووچۆ وەلەكاتی تەواو بوونی دەوامی ئەو شوێنانە هەمان گرفت بەدی كرا، لۆدو قەرەبالغییەكی زۆر دروست بوو، وە هۆكاری دروستبوونی ئەم گرفتە بۆ چەند خاڵێك دەگەڕێتەوە”.

1. زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل كە ئامارەكان دەری دەخەن تۆماری ئۆتۆمبێل لە ئێستادا (٥٥٢،٧٨١) ئۆتۆمبێل تەنها لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە جگە لە ئۆتۆمبێلە میرییەكان، ئەمە جگە لەوەی كە رۆژانە ژمارەیەكی زۆری ئوتومبیلی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان، شارەكانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەكەن، وە تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ (٢٠١٩) تۆماری یەكەمجاری ئۆتۆمبێل لە هاتووچۆی سلێمانی (٢٦،٤١٥) ئۆتۆمبێل تۆمار كراوە. لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە كە ئەم ژمارە ئوتومبیلە لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان و دۆخی ئێستای شەقامەكان دەگونجێت!
2. هاوكات لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل پڕۆژەی گرنگی ستراتیجی لە شاری سلێمانی بەدی ناكرێت، شەقام و گۆڕەپان و یەكتربڕو ڕێگاوبانەكان تا ڕادەیەك هەمان دۆخی ساڵانی پێشووتریان هەیە، فراوان بوون و نۆژەنكردنەوە بە پێی پێویست بەدی ناكریت.

3. نەبوونی پڕۆژەی گرنگ لە بواری هاتووچۆ كە هاوكار و یارمەرتیدەر بێت بۆ بەردەوام بوونی جوولەی هاتووچۆ و دروست نەبوونی لۆدو قەرەبالغی، وەك دروست كردنی (ئەندەرپاس، ئۆڤەرپاس و نەفەق)

4. خراپی سیستەمی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بۆیە هاوڵاتییان بە گشتی بۆ هەموو كارەكانی خۆیان ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەكار دەهێنن، وە ئەمڕۆ ئەم هۆكارە بە ئاشكرا بەدی كرا كە دایكان و باوكان ئۆتۆمبێلی خۆیان بەكارهێنا بۆ گواستنەوەی قوتابییەكانیان وە ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان بەدی كراو بووە هۆی دروست بوونی لۆدو قەرەباڵغی.

5. باش دیراسەنەكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لەبواری هاتووچۆ لە ماوەی رابردوو لە شاری سلێمانی ئەنجام دراوە وە دیارینەكردنی بەدیلی گوونجاو بۆ ئەو پڕۆژانە بە نموونە دانانی ترافیكی پەڕینەوەی پیادەكان لە هەندێ لە شەقامەكان بووەتە هۆی دروستكردنی لۆدو قەرەباڵغی، دەكرا لە رابردوو پێشبینی ئەم حالەتانە بكرایە لە جیاتی دانانی ترافیك پردی پەڕینەوەی كارەبایی دابنرایە. هەروەها دروستكردنی تاسەی دەستكرد (لەمپەری دەستكرد) كە ئامانج لە دانانی كەمكردنەوەی خێرایی و رووداوی هاتووچۆیە بەڵام لە هەندێ لە شەقامەكان بووەتە هۆی دروستكردنی لۆدو قەرەباڵغی.

6. هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی و كەل وپەلی بیناسازی و لە شەقامەكان لەكاتی دەستپێكردنی دەوامی فەرمی و لەكۆتایی دەوامی فەرمی هۆكارە بۆ دروست بوونی لۆد لەسەر شەقامەكان.

7. كار نەكردن و دەست پێنەكردن لە دروستكردنی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی كە دەكرێت بڵێین بە دروستكردن و تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە بەشێكی باش لە گرفتی لۆدو قەرەباڵغی شاری سلێمانی چارەسەر دەكرێت.

8. زیادەڕەوی (تجاوز) لەسەر شۆستەو شەقامەكانی ناوشار وە زیادبوونی ئەم سەرپێچییە بە ئاشكرا بەدی دەكرێت.

9. كار نەكردن بەپێی پێویست بە پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی، دروستكردنی چەندین پڕۆژەی گەورە لەسەر یەك شەقام و لە یەك ناوچە و ڕەچاو نەكردنی ژمارەی سەردانیكەرانی ئەو پڕۆژانە، بۆ نموونە دروستكردنی چەندین قوتابخانەو خوێندنگە لە یەك شوێندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان