ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كاندیدی پارێزگاری كەركوك ئاشكراكرا
بەرپرسێك: هیچ لیستێك لەدەرەوەی “كەركوكی كوردستانی” دروست ناكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ڕایدەگەیەنێت، وابڕیارە لەكاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق لە كەركوك، هەموو حزبە كوردستانییەكان لە چوارچێوەی لیستی “كەركوكی كوردستانی” بەشداری بكەن، بەپێچەوانەشەوە پێیوایە، هەر حزب و لایەنێك لە دەرەوەی لیستەكە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكات، زیان بە خۆی و پاشان بەشێوەیەكی گشتی بە كورد دەگەیەنێت لە كەركوك.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لیستی كەركوكی كوردستانی لەلایەن حزبە كوردییەكانەوە دامەزرێنراوە و بەڵێنیشە لە دەرەوەی ئەو لیستە هیچ لیستێكی تری كوردی نەبێت، چونكە هەركەسێك لەدەرەوەی ئەو لیستە بێت، زیان بەخۆی و زیان بە لیستەكە و زیان بە كورد دەگەیەنێت”.

بە وتەی ئەحمەد عەسكەری، “لیستە بچووكەكان سەركەوتوو نابن و دەبنە مایەی سووتاندنی دەنگەكان لە هەڵبژاردندا، بۆیە هەر حزبێك خۆی بە كوردستانی بزانێت و بانگەشەی كوردایەتی بكات، لە دەرەوەی ئەو لستە بەشداری بكات، زیان بە لیستەكە و زیان بە كورد دەگەیەنێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك پێیوایە، “بەپێی ئەو سیستمەی هەڵبژاردنەكەی لەسەر دەكرێت و بە تایبەتیش لە هەڵبژاردنەكانی عیراقیدا، باوی لیستی بچووك نەماوە و دەبێت حزبەكان هەموو لە چوارچێوەی لیستێكی گەورەدا كۆببنەوە، تا بتوانن بەشێوەیەكی ئاسان كورسییەكان مسۆگەر بكەن”.

سەبارەت بە پرسی پارێزگاری نوێی كەركوكیش، ئەحمەد عەسكەری ڕایگەیاند، “لیستی كەركوكی كوردستانی بە كۆی دەنگ بڕیاریانداوە، تەیب جەبار ببێتە نوێنەری هەموو لایەنەكان، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیشیدا ئەو بابەتە یەكلایی كراوەتەوە و لەئێستادا چاوەڕوانی لایەن و پێكهاتەكانی تری كەركوك دەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی پارێزگاری نوێ‌ و تەواو یەكلایی كردنەوەی پرسەكە”.

جیهان

مەكگۆرك:”10 مانگ پێش ئێستا پێشبینی دۆخی ئەمڕۆم كردبوو”

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، 10 مانگ لەمەو پێش پێشبینی ئەم كارەساتەی كردووە كە ئێستا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات.

برێت مەكگۆرك نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعشلە جریوەیكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕابردوودا ڕایگەیاند كە دەیەوێت لە سوریا بێتە دەرەوە، من پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستام كردبوو”.

برێت مەكگۆرك ئەوەش دەخاتەڕوو:”10 مانگ لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست وتارێكم نووسی و ئاماژەم بەوەدابوو كە لە كاتی كشانەوەی ئەمریكا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هیچ چارەیەكی تریان نابێت جگە لەوەی لەگەڵ ڕژێمی سوریا لە دیمەشق ڕێكبكەون بۆ مانەوەی ئارامی ناوچەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناتۆ: بەردەوامی هێرشەكانی توركیا كارەساتی مرۆیی گەورە دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆهەڵاتی سوریا بارودۆخی ناوچەكە زیاتر ئاڵۆزدەكات.

یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند: بەردەوامی شەڕ و خراپی بارودۆخی ئەمنی لە سوریا كارەساتی مرۆیی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

سكرتێری گشتی ناتۆ ڕوونیشیكردەوە، هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بارودۆخی ناوچەكە زیاتر ئاڵۆزدەكات و پێویستە كاری جددی بكرێت بۆ ڕاگرتنی هێرش و توندوتیژییەكان، چونكە بەردەوامی ئەو دۆخەی ئێستا كارەساتی مرۆیی گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ: یەكێتی بەئەركی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری هەریەك لە ڕەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی ڕێكخستنی چەمچەماڵیان كرد و لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، باسی دۆخی كوردستان و ناوچەكە و دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و دووپاتیكردەوە كە پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێ و چیتر ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی.

كۆسرەت ڕەسوڵ وتیشی: بۆ ئێمەی كورد زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن بەدۆخێكی نەخوازراو، كە هیچ كەسێكمان ئومێدی بۆ ناخوازین و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر داهاتووی ناوچەكە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا كۆسرەت ڕەسوڵ، باسی لەهەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە كرد و دووپاتی كردەوە كە یەكێتی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەباتی كردووە و خەبات دەكات بۆ سەركەوتنی دیموكراسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدەستهێنانی مافە دیموكراتی و نەتەوەییەكانی گەلی كورد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان