ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە
سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی حكومەتی هەێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە كورسی خوێندن لە ژمارەی دەرچووان زیاترە و دەشڵێت: “پلانی كەمكردنەوەی كرێی خوێندنیان هەیە”.

د.خەتاب ئەحمەد مستەفا، بەرێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان بەوەكالەت لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا پلانی وەرگرتنی بەهەر سێ جۆری خوێندن (گشتی، پارالێڵ، ئێواران) ڕوونكردەوە و ڕایگەیاند، بۆ خوێندنی گشتی (٢٤٧٨٤) كورسی خوێندن و بۆ خوێندنی پارالێڵ (١٠٥١٤) كورسی خوێندن و بۆ خوێندنی ئێواران (١١٥٧٧) كورسی خوێندن تەرخانكراوە، بەم شێوەیەش لە زانكۆ حكومیەكان (٤٦٨٧٥) كورسی خوێندن تەرخانكراوە و بۆ خوێندنی تایبەت (٢٣٧١٤) كورسی خوێندن بۆ دەرچووان تەرخانكراوە، بەم شێوەیەش كۆی كورسی خوێندن بەهەردوو جۆری حكومی و تایبەت (٧٠٥٨٩) كورسیە.

سەبارەت بەژمارەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی وتی، “وەزارەتی پەروەردە ناوی (٥١٩٣٣) بۆ ئێمە ڕەوانە كردووە، كە (٣٦٣٥٠) دەرچووی زانستی و(١٥٥٨٣) دەرچووی وێژەیی-ن، بەو شێوەیەش ژمارەی كورسیەكانی خوێندن زیاترە لە ژمارەی دەرچووان”.

سەبارەت بە كەمكردنەوە و كرێی خوێندن ئاشكرای كرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵەكانی بۆ ئەو مەبەستە چڕكردۆتەوە و پلانی كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی هەیە، ئەمەش پاڵپشت بە خاڵی ١٣ لەكارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانمان دەستپێكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆوە زانكۆلاین (regayzanko.com) بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ دەرچووانی هەردوو خولی یەكەم و دووەمی 12ی ئامادەیی خرایە كار و تا 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان