ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوت لە 63 دۆلار نزیك دەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
گرێبەستە دواخراوەكانی نەوت بۆ ڕۆژی پێنجەم لەسەر یەك، لەماوەی 6 هەفتەدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەندی بە گەشبینی ڕێككەوتنەوەی ئۆپیك و بەرهەمێنانی ترەوە هەیە سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی كەمكردنەوەی بەرهەم، كە پشتیوانی لە نرخەكان دەكات.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت پێوەری جیهانی، بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە 31 سەنت لە نرخی پێشووی زیادی كرد و گەیشتە 62.90 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تێكساسی ئەمریكایی بەڕێژەی 0.6% بەرزبووەوە و بەراورد بە نرخی پێشووی 32 سەنت زیادی كرد و گەیشتە 58.17 دۆلار.

نرخی نەوتی برێنت لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاست و لە هەمان كاتدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاییش لە 31ی تەمموزی ڕابردوودا، بەرزترین ئاستی بۆخۆی تۆماركرد.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ناتوانرێت سفرەكانی سەر دراوی عیراقی لاببرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق ناتوانێت بودجەی پێویست بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراو تەرخان بكات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عيراق ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عیراق كراوە، بەڵام لە ئێستادا هەنگاوێكی پراكتیكی نییە، چونكە لابردنی سفرەكان بودجەیەكی زۆی پێویستە و حكومەتی عیراق ناتوانێت ئەو بودجەیە دابین بكات و سفرەكانی سەر دراو لاببات.

سەبارەت بە تێچووی لابردنی سفرەكانی سەر دراو و گرنگی ئەو پرسەش، شیروان میرزا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تێچووی چاپكردنی هەر پارەیەكی نەقدی عیراقی بڕی 4 بۆ 6 سەنتی تێدەچێت، لابردنی سفرەكانیش بەهێزیی پارەكە پیشان دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان