ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“پڕۆسەكە گوماناوییە”
خەڵك؛ دواین بڕیار سەبارەت بە نرخی عەریزەنووسەكان بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گرانكردنی نرخی عەریزەنووسین لە فەرمانگە دادنووسیەكان بۆ 25 هەزار دینار، ناڕەزایی فراوان دروست بوو لەسەر پڕۆسەكە و بەهۆیەوە نرخەكەی بۆ 15 هەزار دینار كەمكرایەوە، ئەندامێكی ئەنجوومەنیش دەڵێت: “ئەوە گومانەكە قوڵدەكاتەوە” و جەختیشدەكاتەوە، كە پڕۆسەكە ڕەتدەكەنەوە و داوامان لە حكومەت كردووە هەڵیبوەشێنێتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 10ی ئەیلول، ئەنجوومەنی پارێزگای سێمانی لەسەر فراوانكردنی سنوری گوندی (بێستان سووری گەورە) لە شارەدێی تانجەرۆ و گرێبەستی بە ئەلیكترۆنی كردنی عەریزە لە فەرمانگە دادنووسیەكان كۆبووەوە.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كاری بە ئەلیكترۆنی كردنی عەریزە لە فەرمانگە دادنووسیەكان سێ‌ لایەنی هەیە، كە یەكێك لە لایەنەكانی ئەرێنیە، چونكە ئێمە بەتەواوی لەگەڵ ئەوەین كاروبارەكانی حكومەت بكرێتە ئەلیكترۆنی تاوەكو كات و پارە بەفیڕۆدان كەم ببێتەوە و كاری سەر كاغەز و ڕۆتین نەمێنێت.

ڕاشیگەیاند، بەڵام دوو لایەنی دیكەی پڕۆسەكە گوماناوین، كە ئەوانیش پڕۆسەی سپاردنی كارەكەیە بەو كۆمپانیایە، كە بە شەفافی و كەمكردنەوەی نهێنی نەبووە و هەروەها نرخی كاركەش، كە 25 هەزار دیاری كراوە ئەوەش زۆر زۆرە.

ڕوونیشی كردەوە، پێدانی ئەو كارە پڕۆسەیەكی شەفاف نییە و گوماناوییە، چونكە وەك لە فەرمانەكەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە كابینەی پێشوو دەردەكەوێت ئەو كۆمپانیایە پڕۆپۆزەڵی داوەتە وەزارەتی داد و ئەوانیش بەرزیان كردۆتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و ئەوانیش لای خۆیانەوە ڕازی بوون، كە ئەوەش شتێكە نابێت هەر كۆمپانیایەك پڕۆژەیەكی هەبوو بیدرێتێ‌، بەڵكو ئەبێ‌ بەڕێگا یاسایی و ئسوڵیەكاندا بڕوات، كە كەمكردنەوەی نهێنی و كێبڕكێیە.

ڕێكەوت زەكی وتیشی، “نرخەكەشی تێبینی زۆری لەسەرە، كە 25 هەزار دینار پارەیەكی خەیاڵی زۆرە و بەهەدەردانە، لە هەمان كاتدا كەمكردنەوەكەشی قسەی لەسەرە، كە ڕەنگە بۆ دامركاندنەوەی ڕای گشتی بووبێت، بەڵام وادیارە بەو 15 هەزار دینارەش قازانجێكی زۆر دەكات و هەروەها لەسەر چی بنەمایەكیش ئەو كەمكردنەوەیەی كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێشنیازمان كرد بۆ حكومەت لەبەر ئەو هۆكارانە پڕۆسەكە ڕابگرێت.

جەختیشی كردەوە، كە حكومەت ژمارەیەكی زۆر كادر و فەرمانبەری هەیە، كە چۆن پڕۆسەی بایۆمەتری مووچە بەو قورسییەوە ئەنجام درا بەبێ‌ خەرج كردنی پارە بۆ لایەنی تر و هەر بە فەرمانبەران كرا، ئاوا دەكرێت ئەو پڕۆسەیەش بدات بە فەرمانبەران.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشی كرد، كە داوامان كردووە حكومەت خۆی بە فەرمانبەران ئەو پڕۆسەیە ئەنجام بدات و ئەگەر هەر نەشكرا بە پڕۆسەی یاساییدا بڕوات لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە، كە ئێستا زۆر كۆمپانیا هەیە دەڵێن بە 3 هەزار و 5 هەزار و 7 هەزار دینار كارەكە دەكەن.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 13-7-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدا كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 123 هەزار و 175 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابدروو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک بڵاوکردەوە.

 

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكاری‌ بەڕێزەوە پرسیار لە بارەى درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز دەکرێت.

 

باسی لەئەوەشکردووە، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ ئەو خشتەیەی بڵاویكردەوە كۆتایی پێدێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموزی 2020، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكانیش، سبەینێ سێ شەممە، مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی چوارشەممەش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە حەوت مانگدا تەنها مووچەی دوو مانگی دابەش كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی داهاتوو چۆن و كەی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان