ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق ڕۆژانە 5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، لە گەیشتن بە وزەیەكی بەرهەمهێنانی باش نزیكبووینەتەوە و دەگەینە ئاستێك، كە ڕۆژانە 5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنین.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراق لە پەراوێزی كۆنگرەی وزەی جیهانی لە ئەبوزەبی و لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “عیراق تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو، نیوەی بەرهەمی غازی هاوشان لەگەڵ نەوتی دەسووتاند، بەڵام لەڕێی پڕۆژە نوێیەكانەوە بۆ كردنی غاز بە غازی شل، كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە كراوە”.

بە وتەی وەزیری نەوت، “عیراق پابەندە بە كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت بەپێی ڕێككەوتنی ئۆپیك، بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت، كە بۆتە مایەی كەمكردنەوەی لانی كەم 150 هەزار بەرمیل لە باشوور”.

سامر غەزبان دەڵێت: “ئاستی بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت لە وڵاتدا لەئێستادا گەیشتۆتە 4.6 ملیۆن بەرمیل، بۆیە هێشتا زووە قسە لەسەر پێویستی كەمكردنەوەی زیاتری بەرهەم بكرێت لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی”.

پێشتر عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو، لە مانگی ئابی ڕابردوودا ئەو نەوتەی لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقیەوە (سۆمۆ) هەناردە كراوە گەیشتۆتە 111 ملیۆن و 706 هەزار و 151 بەرمیل، كە تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەش 3 ملیۆن و 603 بەرمیل بووە.

ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 65 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی خستنەبازاڕ و دەرهاویشتەكانی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە لە شەممەی ڕابردوو، نرخی نەوت زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری شرۆڤەكارێك لە (یو بی ئێس) بڵاویكردووەتەوە”كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی سعودیە، مەترسی لای وەبەرهێنەران دروستكردووە، سەبارەت بە كەمبوونەوەی ئاستی خستەڕووی نەوت لە بازاڕەكان، ئەمەش بووەتە پاڵپشت بۆ نرخی نەوت”.

سەبارەت بە نرخەكانیش، نرخی بەرمیلێك نەوتی (تێكساس)ی ئەمریكایی بەڕێژەی 1.38%دا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 85.91 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت بەڕێژەی 2.11% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.94 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندی بەو هێرشەوە هەیە كە لە شەممەی ڕابردوودا كرایە سەر دوو گارگەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، ئەمەش لای وەبەرهەمهێنەران مەترسی كەمبوونەوەی خستەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق داوای ڕێكخستنەوەی لیستی مووچە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

جۆرێك لە بۆچونی زاڵ لای حكومەت و پەرلەمانی عیراق دروستبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاری عیراق بكات لە چەند ڕوویەكەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ گروپ و فراكسیۆنێك لەگەڵ بڕینی مووچە نییە، بەڵام بەو مەرجەی ڕێكخستنەوە لە مووچە بكرێت.

وتیشی”ئەوان دەڵێن دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕێكبخرێتەوە، یان مووچە ڕاستەوخۆ بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم”.

گومانی عیراق لە ناردنی مووچەی ساڵی داهاتوو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج ناكات، بۆ نمونە هەر لەمساڵدا سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا ناردوویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی داد لەكاتێكدایە كە دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوتووە و تائێستا نازانرێت كەی وەزارەتەكانی دیكە مووچە وەردەگرن.

سەرباری دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان