ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمسیۆن چەند ناوێك قەدەغە دەكات
كێشە بۆ ناوی لیستی “كەركوكی كوردستانی” دروست دەبێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، ڕەتیدەكاتەوە ناوی “كەركوكی كوردستانی” هیچ كێشەیەك دروست بكات لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ئاماژە بەو ناوانەش دەكات، كە لەلایەن كۆمیسۆنەوە لەو ڕووەوە بە كێشە دادەنرێن و ڕێگەنادرێت لیستەكان بەو ناوانەوە ناوبنرێن.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ناوی لیستی “كەركوكی كوردستانی” لەلایەن كۆمیسیۆنەوە وەرگیراوە و ناوەكەش هیچ كێشەیەكی نییە و یاساییە، بەڵام كۆمیسیۆن ئەو ناوانە وەرناگرێت، كە بەعسیانە بێت.

بە وتەی ئەحمەد عەسكەری، “ئەو ناوانەی، كە ئاماژەكردن بن بۆ بەعسیەتی، لەلایەن كۆمیسیۆنەوە ڕەتدەكرێنەوە، جەگە لەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن هیچ ناوێكی تر قەدەغە نییە”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، لیستی “كەركوكی كوردستانی” لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیەندرا، كە هەموو حزبە كوردییەكان لەخۆدەگرێت و وابڕیارە كورد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق، كە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو سازدەكرێت، بەو لیستە و بە یەكگرتوویی بەشداری بكەن.

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە، تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ئەفسەر بوو لە پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان و تەمەنی 40 ساڵە.

لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی مردنی تووشبووانی كۆرۆنایە كە لە گەرمیان تۆمار كرابێت.

شەویش ڕابردووش دوو تووشبوو كە تەمەنیان 40 و 50 ساڵ بوو، لە گەرمیان گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆش قایمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژووری ئۆپەراسیۆنی گەرمیان شەش بڕیاری دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیدارەی گەرمیان بڕیاری دا لە سبەینێوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكارە تەندروستییەكان، دەوامی فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكان دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە و ئەم شەش بڕیاری دەربارەی ڕێخستنەوەی دەوام و كردنەوەی بازاڕەكان لە دۆخی كۆرۆنادا دەركرد :

1-ده‌وامی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سبه‌ینێ (12/7/2020) وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.

2-كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه‌ و چایخانه‌ و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌ و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.

3-مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان و پرسه‌ و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌.

4-هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به‌ داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

5-ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به‌ قایمقامه‌كان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیدارییان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.

6-ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌ ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛ دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا ناجێگیرە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر ناجێگیرە.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند 15 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزشیکدان.

ڕوونیشیكردەوە كە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر 643 تووشبووی کۆرۆنا خەوێندراون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو كە پێیانوایە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاتر بێت كە تۆماركراون، چونكە بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون ناچن بۆ پشكنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان