ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانی فەتح: دەبێت حكومەت سیستمی بەرگری ئێس 400 بكڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی، پەڕلەمان لەڕێی وەرزی داهاتووی یاسادانانەوە، حكومەت پابەند دەكات بە كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400ی ڕوسی.

فازڵ فەتلاوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنیدا ڕاگەیاندووە، “بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلبوكەمالی سنوری لەنێوان عیراق و سوریا لەلایەن فڕۆكەكانی ئیسڕائیلەوە، كارێكی مەترسییە و ناكرێت لێی بێدەنگ ببین، بۆیە دەبێت حكومەت پابەند بكرێت بە وەڵامدانەوەی زایۆنیزم بە هەموو شێوەیەك بۆ بەرگری لە سەروەری و ئاسایشی وڵات لە هەموو دزەكردن و پێشێلكارییەك”.

بە وتەی فەتلاوی، “پەڕلەمان لەڕێی وەرزی نوێی یاسادانانەوە، حكومەت پابەند دەكات بە كڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕوسی ئێس 400، بۆ پارێزگاری لە گیانی سەربازەكان و پاراستنی كایەی ئاسمانی عیراق”، تەئكیدی لەسەر پشتیوانی هاوپەیمانی فەتح-یش كردەوە بۆ هەر بڕیارێك، كە لە بەرژەوەندی پاراستنی سەروەری وڵات و بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەكانی ئیسڕائیل دەربكرێت.

پێشتر ئەحمەد ئەبو لغەیت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ڕایگەیاندبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕووكارێكی سیاسی بۆ ئیسڕائیل فەراهەم كردووە، تا دەستدرێژییەكانی لێوە ئەنجام بدات بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی.

ئەم قسەیەی ئەبو غەیت-یش دوای چەند هەفتەیەك بوو لەو هێرشانەی، كە لەلایەن ئیسڕائیلەوە كرانە سەر چەند پێگەیەك لە سوریا و خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە لوبنان.

عێراق

ڕێككەوتن بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆ بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەكرێت و نوێنەری خۆپیشاندەرانیش بەشداری دەكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، گفتووگۆ لە نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عیراق و نوێنەری خۆپیشاندەراندا دەكرێت بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق.

ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستی لەكاركێشایەوە و لەوكاتەوە ڕێككەوتنی كۆتایی نەكراوە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك.

محەمەد خالدی، سەرۆكی فراكسیۆنی بیارق لە پەرلەمانی عیراق بۆ ماڵپەڕی”عین العراق نیوز” باسی لەوەكردووە، گفتووگۆ دەكرێت بۆ ڕێككەوتن لەسەر سەرۆك وەزیرانی نوێ‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەدر سەركردەیەكی سڕكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سەركردەیەكی رەوتەكەی سڕكرد بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكەی نەبووە لە راگرتنی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران.

نووسینگەی سەدر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەسعەد ناسڕی سڕكراوە بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكانی سەدر نەبووە.

ناسری سەركردەی باڵای رەوتی سەدر بڕیارەكانی موقتەدا سەدری جێبەجێنەكردووەو سەركردایەتی خۆپیشاندەرانی ناسریەی كردووە دوێنێ.

رەوتی سەدر بە فەڕمی كشانەوەی خۆی لە پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندەران راگەیاند و هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش هێرشیانكردەسەر خۆپیشاندەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشادانی فراوان لە عیراق بەردەوامە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق ڕژانەوە سەر شەقامەكان و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات دەكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران لە بەغدا، بابل، كەربەلا، دیوانیە و ناسرییە خۆپیشاندانی فراوانیان دەستپێكردووە.

ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەلی كار و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان