ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال 17 داواكاری دەخاتە بەردەم پەڕلەمانی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۰ی ئەیلولی ۲۰۱۹ كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال لە گەرمیان سەردانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پەڕلەمانی كوردستانیان لەشاری هەولێر كرد، ژمارەیەك داواكاریان لەڕێگەی یاداشتێكەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و وەزارەتی شەهیدان كرد.

ئەكرەم ساڵح، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەئامانجی گەیاندنی داواكاری و مافی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان، ئەمڕۆ هاتین بۆ هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان كۆبوینەوە و یاداشتێكی 17 خاڵیمان پێشكەش بە هەردوولا كرد.

لەبارەی داواكاریەكانیشیان دەڵێت، “ئێمە لەیاداشتەكەماندا داوای هاوكاریمان كردووە لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان وێڕای فراوانكردنی تیمەكانی هەڵدانەوەی گۆڕ، بەشداری بە تیمی نێودەوڵەتی وەك دادگای باڵای لاهای و دادگای نێودەوڵەتی ICC و ڕێكخراوە نێودەڵەتیەكان بكرێت و پەڕلەمانیش كاربكات تاوەكو لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی پشكنینی (DNA) بكرێت بۆ سەرجەم وارسی شەهیدان بۆ ناسینەوەی تەرمەكان، سەنتەرێكیش دابنرێت لە گەرمیان بۆ كاركردن لەسەر جینۆسایدكردنی كورد”.

وتیشی، “داوامان كردووە هەوڵەكان چڕتر بكرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوتا بكرێت لەگەڵ حكومەتی عیراقی، هەروەها یاسای تایبەت بە تاقانەكان هەموار بكرێتەوە، پەڕلەمانیش بانگهێشتی وەزارەتی داد و ناوخۆ بكات و لەهۆكاری جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان لەعیراق بكۆڵێتەوە، چونكە جێگای قبوڵكردن نیە بڕیارەكە جێبەجێ نەكرێت و كەیسی ئەنفال پشت گوێ بخرێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوا بكرێت لە حكومەتی ناوەند وەك میراتگری ڕژێمی پێشوو داوای لێبوردن بكات، بەرێوەبەراتیەكیش بۆ نۆژەن كردنەوە و پاراستنی قەلای نوگرە سەلمان دروست بكرێت وەك هێمایەك بۆ دڕندەیی ڕژێمی بەعس و زوڵم و تاوانەكانی بەرامبەر بەكورد”.

لەكۆتایی یاداشتەكەشیاندا كۆمەڵەكە داوای گەڕاندنەوەی دادوەر (هاوژین) دەكەن بۆ سەر كارەكەی خۆی، كە وەك دادوەر یەكەم كەس بووە بەكاری خۆی هەڵساوە لەجێبەجێكردنی بڕیاری دەستگیركردنی جاش و موستەشارە داواكراوەكان لە گەرمیان.

ئابوری

توركیا بۆ ئەمریكا: نیگەرانین و قبوڵی ناكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، واژۆكردن و پاڵپشتیكردن لە ڕێككەوتنی نەوت لە نێوان كۆمپانیایەكی ئەمریكی و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) جێگەی قبوڵكردن نییە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆچوونی خۆی لە بارەی ڕێككەوتنی نێوان كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكی و ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: “بەداخەوە پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان كۆمپانیای “دەلتا كرێسینت ئینێرجی”ی ئەمریكی و هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن لە سوریا كە لەبارەی دەرهێنانی نەوت و بازرگانیكردنە بەو نەوتەوە”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەنراوەكەدا كە لە ماڵپەڕی وەزارەتەكە بڵاوكراوەتەوە، هێرش دەكاتە سەر یەپەگە و دەڵێت: “بەم هەنگاوە دەستیگرتووە بەسەر سەرچاوە سروشتییەكانی خەڵكی سوریا و هیواكانی خۆی بۆ دابەشكاری زیاتر بەرەوپێش بردوون و خستوونیەتییەڕوو. سەرچاوە سروشتییەكانی سوریا موڵكی خەڵكی سوریایە”.

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕەخنە لە كۆشكی سپی ئەمریكا دەگرێت كە پشتگیری لە گرێبەستەكە كردووە: “بەداخەوە پێشوازی لە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریكا دەكەن لە پاڵپشتیكردنی بۆ ئەم ڕێككەوتنە كە هیچ حیسابێكی بۆ یاسا نێودەوڵەتییەكان نەكردووە. یەكپارچەیی خاكی سوریا و یەكێتی و سەروەری ئەو وڵاتەی كردووەتە ئامانج. ئەمە دەكەوێتە خانەی پاڵپشتیكردنی تیرۆر لە ڕووی ماددییەوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵ نییە”.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەفتەی ڕابردوو ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای “دەلتا كرێسینت ئینێرجی”ی ئەمریكی لە بواری نەوت واژۆكرد. ئەم كارەش بە ئاگاداری و هاندانی واشنتۆن بووە.

بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە كۆمپانیا ئەمریكییەكە توانای بەرهەمهێنانی لە كێڵگە نەوتییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا زیاددەكات و نەوتەكەش دەفرۆشێت.

یەكێك لەو خاڵانەی كە تایبەتمەندییەك دەداتە ڕێككەوتنەكە بریتییە لە ئاگاداربوونی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس و هاندان و پاڵپشتیكردن لێی لەلایەن واشنتۆنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری 24 كاژتمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: ٣١٧٠ پشكنینی نوێیان ئەنجامداوە كە (١٤١٣ پشكنین لە هەولێر) و (٣٤٦ پشكنین لە سلێمانی) و ( ١٣٦ پشكنین لە گەرمیان) و (١٢٧٥پشكنین لە دهۆك) بووە.

تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ٣٤٨ تووشبووی نوێ تۆماركراون كە ٢٤٤ تووسبوو لە هەولێر و ١٩ لە سلێمانی و ٢٥ لە گەرمیان و ٦٠ تووشبووش لە دهۆك بوون.

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤیارۆسی كۆرۆنا نۆماركراوە كە ٥یان لە هەولێر و ٦ لە سلێمانی و ٢ لە گەرمیان و ١ كەسیش لە دهۆك بووە.

هەروەها ئاشكراشیكردووە كە ١١٤ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٠)

1. كەرەنتین: (٣٠ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
٨١٦ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز (١٣٥ سلێمانی)، (٦٨١ دهۆك).

2. پشكنین: (٣١٧٠ پشكنینی نوێ)
(١٤١٣ هەولێر)، (٣٤٦ سلێمانی، ١٣٦ گەرمیان)، (١٢٧٥ دهۆك)

3. تووشبوو: (٣٤٨ تووشبووی نوێ)
(٢٤٤ هەولێر)
(١٩ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٦٠ دهۆك)
4. چاكبوون: (١١٤ چاكبوون)
(٨٢ هەولێر)
(٢٧ گەرمیان)
(٥ دهۆك)

5. مردن: (١٤ مردن)
(٥ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ٢ گەرمیان)
(١ دهۆك)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١١٨٧ هاوڵاتی (٢٠٣٧١ دەرچوو)
پشكنین ٢١١١١٤ (٨٩٧٤٥ هەولێر، ٦٦٨٣٧ سلێمانی، ٥٢٥٣٠ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٤٨١٦ (٤٩٨١ هەولێر، ٨٦٤٢ سلێمانی، ٧١٨ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)
چاكبوون ٩٤١٣ (٣١٧٩ هەولێر، ٥٤٣٨ سلێمانی، ٣٧٦ دهۆك، ٤٢٠ هەڵەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٨٢٩ (١٦٦٦ هەولێر، ٢٧٧٨ سلێمانی، ٣٣٨ دهۆك، ٤٧ هەڵەبجە)
مردن ٥٧٤ (١٣٦ هەولێر، ٤٢٦ سلێمانی، ٤ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣ی ئاب ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نوێنەرێك: هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات پێشتر بەغدا قایل بووە بەو هەنگاوە، بەڵام هەرێمی كوردستان ڕەزامەند نەبووە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (میللەت)ی ڕاگەیاندووە، پێشتر حكومەتی فیدراڵ قایل بووە میلاكی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتەسەر بەغدا و مووچەیان لەرێی حكومەتی عیراقەوە بۆ دابین بكرێت بەو مەرجەی خۆیان وردبینی لەناو و لیستی فەرمانبەراندا بكەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای كردووە، بەغدا قایلبوونەكەی بەو مەرجە بووە خۆیان لیژنەی تایبەتمەند ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و وردبینی لەمیلاك و ناوی فەرمانبەراندا بكەن پێشتریش وردبینیان لە میلاكی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكیشدا كردووە، بەڵام پێناچێت ئێستا بەغدا قایل بێت، چونكە خۆیان كێشەی دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانیان هەیە.

جەمال كۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێشتر هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا و وەكو ئاسایشی نەتەوەی مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە كردووە و خوێندنەوەیان بە جۆرێك بۆ كردووە كەئەگەر ڕاژەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێم دروستدەبێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، بەغدا خۆی كێشەی هەیە و پێناچێت لەم قۆناغەدا بەو داوایە قایل بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان