ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ جێگرەكانی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ هەردوو جێگرەكەی خۆی لە یەكێتی و گۆڕان دەركرد.

فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەك شەممه ٨-٩-٢٠١٩ فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەكاربوونی هەردوو جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركردووە.

بە وتەی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، “جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان” دەستبەكار دەبن.

جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەزیری پێشمەرگەی پێشووتری حكومەتی هەرێم بووە، مستەفا سەید قادر-یش، سەركردە لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە حكومەتی پێشووی هەرێمدا وەزیری پێشمەرگە بوو، لەئێستاشدا لەڕێی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ئەو دوو كەسێتییە وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كران.

کوردستان

كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكان لەسلێمانییەوە گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی باشووری كوردستان گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان.

پاشئەوەی هەڵمەتێكی فراوانی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لەمۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسوورەكە لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا، هاوڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو بەشدارییان تێیدا كرد و هاوكارییەكی زۆری جۆراوجۆر كۆكرایەوە.

كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی هەڵمەتی “هەموومان ڕۆژئاڤاین” خۆیدەبینییەوە لە ٢٦ بارهەڵگر خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆری وەك ( ١٤ هەزار بەتانی، ٣٨ تۆن برنج، ٢٢ تۆن ئارد، ٧٠٠ كارتۆن پێلاو).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تائێستا زانیوتە گەرمكردنی ئۆتۆمبێل پەیوەندی بەمۆدێلەكەیەوە هەیە؟

خەڵك – بەشی هەواڵ

زۆرێك لەشۆفێران پرسیار ئەكەن‌و بەتەواوی دڵنیانین كە ئایا لەگەڵ كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكانیان، بەتایبەتی لەوەزرەكانی پایز‌و زستاندا پێویست دەكات چەند خولەكێك چاوەڕێ بكەن‌و دواتر جوڵە بەئۆتۆمبێلەكە بكەن یاخود نا.

لەوەڵامدا بەڵێ‌ بۆ ئۆتۆمبێلە كۆنەكان، مەبەستمان ئەوانەی ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردوو دروستكراون پێویست دەكات، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلە مۆدێرن‌و نوێیەكان پێویست ناكات وەك ڕابردوو لەزستاناندا بۆ ماوەی هەشت خولەك كار بەئۆتۆمبێلەكەت بكەیت‌و دواتر جوڵەی پێ بكەیت.

ئێمە زانیاریەكەمان خستەڕوو، كە بۆ ئۆتۆمبێلە كۆنەكان پێوست دەكات، بەڵام ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەكان پێویست ناكات، بەڵكو تەنها دوای (30) چركە دەتوانی جوڵە بەئۆتۆمبێلەكەت بكەیت، ئەوەی ماوە كە بەشێوەیەكی زانستیانە‌و پشت بەستن بەزانیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، هۆكارەكەتان بۆ بخەینەڕوو.

لەئۆتۆمبێلە مۆدێل كۆنەكاندا، واتە سەردەمی هەشتاكان‌و پێشتر، كاری بزوێنەر جیاواز بوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلی مۆدێرندا، بەشێوەیەك لەئۆتۆمبێلە مۆدێل كۆنەكاندا، بۆ ئاوێتەكردنی سوتەمەنی‌و هەوا پشت دەبەسترا بە”كاربرێتەر”‌و دواتر لەڕێگەی بۆریەكەوە بۆ بزوێنەر دەگوازرایەوە، بەڵام ئەگەر كاربرێتەرەكە ساردبووایە، ڕێژەی هەوای گوازراوە كۆنترۆڵ نەدەكرا‌و كەم‌و زیادی دەكرد، ئەمەش وای دەكرد بزوێنەرەكە بوەستێت‌و كارنەكات یان دوكەڵێكی زۆر لەئەكزۆزی ئۆتۆمبێلەكەوە بێتە دەرەوە.

خۆشبەختانە ئەم شێوازی كاركردنی ئۆتۆمبێلە گۆڕانی بەسەردا هاتوو و لەساڵی (1990)ەوە چیتر ئەمریكا بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی ڕاگرت.
دەربارەی شێوازی كاركردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەكانیش، سیستمێكی ئەلكترۆنی دانرا، كە سیستمەكە پشت بەهەستەوەر دەبەستێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی سوتەمەنی‌و هەوا‌و ئەم هەستەوەرانەش كەشی سارد بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەریان دروستناكات‌و كاری خۆیان بەباشی دەكەن لەهەموو كەشە جیاوازەكاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا نابێت شۆفێری ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەكان لەگەڵ ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێلدا ڕاستەوخۆ جوڵەی پێبكەن، بەڵكو وەزارەتی وزە‌و ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریكا ئامۆژگاری شۆفێران دەكات، كە دوای (30) چركە لەئیشپێكردنی ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەرخۆ جوڵەی پێ بكەن.

سەرچاوە: ڕادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسعود بارزانی پرسەنامەیەكی بۆ بنەماڵەی شێخ عوسمانی سیرێ نارد

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ عوسمانی سیرێ پرسەنامەیەكی بۆ كەسوكار و بنەماڵەكەی نارد.

دەقی پرسەنامەكە:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

خانەوادەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناوداری ئایینی و كۆمەڵایەتی، جەنابی حاجی شێخ عوسمانی شێخ عبدولقادری بابە شێخی سیرێ – م پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خزمان و ئاشنایان و دۆستانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی جەنابی شێخ عوسمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢٢ـی ١١ـی ٢٠١٩

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان