ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ دایک و باوکەکان کە کاریان زۆر بۆ ئاسان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی ناوازەیە بۆ دایک و باوکەکان کە کاریان زۆر بۆ ئاسان دەکات:

 

– دایک و باوکێکی شاخەوان لە ماڵەوە ئەم یاریەیان بۆ منداڵەکانیان درووستکردوە و دەڵێن جەستەیان پتەو دەکات.

-دەتوانیت لە زستاناندا حەوزی مەلەی منداڵ بەم جۆرە بەکار بهێنیت

-بەم شێوازە لەکاتی گۆشت برژاندن ترست نابێت

-دەتوانیت بە ئامێری قاپشتن یاری منداڵەکانت بشۆریت

-ئیسفنج بکە بە دەرگاوە بۆ ئەوەی پەنجەیان پێوە نەبێت!

– بەم شێوازە دەتوانیت منداڵەکەت فێری خشتە و پابەندبوون بە کات بکەیت

-بۆئەوەی شتەکانیت لێ ون نەبێت، هەمووی لە یەک شوێندا هەڵبواسە

 

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنە کە هەم جیاوازە، هەم زانیاری بەخشە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک وێنەیە کە هەم جیاوازە، هەم زانیاری بەخشە!

– بەردی هەڕەمەکانی میسر بە شێوەیەکی زۆر ئەندازەیی و جوان داندراون

– هێلانەی باڵندەکان لەسەر دارێک

– ئەمە کاربۆنی نێو قەڵەمە بەر لەوەی بخرێتە ناویی

ناو مقەڵی لە ڕەهەندێکی دیکەوە

ئامێرێک کە شۆستە بە خێرایی درووستدەکات

تاڵی قژی ڕەش و سپی لەژێر مایکرۆسکۆپدا

– دەستی مرۆڤ بە بەراورد لەگەڵ چەپۆکی ورچ

– مارێک زۆر بە جوانی پێستەکەی فڕێداوە

– حوشترێک تەمەنی ٣ ڕۆژە

– کاتێک لە نێو ئاودا هێلکە دەشکێنیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

وەڵامی چەند پرسیارێکی سەیر کە ڕەنگە بە مێشکتدا هاتبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی سەیرە کە ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان بە مێشکتدا هاتبێت:

 

چی ڕوودەدات گەر هەموو مرۆڤەکان لە یەک کاتدا باز بدەن؟

لە کاتی دابەزینەوەدا لە یەک کات پەستانێکی گەورە لەسەر زەوی درووستدەبێت و دەنگێکی گەورەشی دەبێت، گەر بازدانەکە لە نزیک دەریاکان بێت دەبێتە هۆی تسۆنامی و لە زەویش ڕەنگە زەمینلەرزەیەک درووستبکات.

 

 ئایا دەتوانین لە یەک کاتدا بە دەم و لوت هەناسە بدەین؟

بەڵێ دەتوانیت، بەڵام کارەکە پێویستی بە ڕاهێنانە ئەگەرنا ئاسان نییە، چونکە لە کاتی ئاسایدا کە بە لوت هەناسە دەدەیت دەمت خۆڕسکانە دادەخرێت و بە پێچەوانەشەوە.
– بۆچی بە هەندێک دەنگ بێزار دەبین؟

ئەو دەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و هەندێک پێی بێزار نابن، بەڵام هەندێک زۆر پێی بێزارن، ئەوەش چونکە بابەتەکە دەروونیە و دەنگەکە لای ئەو کەسانە کاریگەری لەسەر بەشی amygdala دەبێت لە میشکدا کە بەرپرسە لە ترس.

 

بۆچی خۆمان ناتوانین ختوکەی خۆمان بدەین؟

چونکە کاتێک دەتەوێت ختوکەی خۆت بدەیت، مێشک پێی دەزانێت و هیچ بەرنگاریەک نیشان نادات.

 

ئەفسانەی پەری دەریا لە چیەوە هاتووە؟

لە کۆندا کە نەھەنگی سپی  Beluga whale یان بینیوە وەیانزانیوە کچێکی جوانە لە دەریادا و لەوێوە ئەفسانەکە سەری هەڵداوە.

 

بۆچی سەگ دوای خاوەنەکەی دەکەوێت بۆ تەوالێت؟ 

بەگشتی سەگ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە و حەزناکات بەتەنها بێت، بۆیە ئاساییە کە دوات بکەوێت، بەڵام کاتێک دەچیتە تەوالێت و دەرگایی لێدادەخەیت وادەزانێت لەودیوەوە شتێکی گرنگ ڕوودەدات، بۆیە دەیەوێت بێت لەگەڵتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی دارایی کە پێویستە بەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ تەرکت کردبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی داراییە کە پێویستە بەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ تەرکت کردبێت:

 

– نەبوونی پلان بۆ خەرجکردنی پارەکەت و پێنەمانی پارە لە کۆتایی مانگدا

 

– ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفونی دورودرێژ و خەرجکردنی یەکەیەکی زۆر

 

– نەکڕینی شتەکان بە کۆ، چونکە بەو جۆرە پارەی زیاتر خەرج دەکەیت

– کڕینی جولبەرگی زیادە و ناپێویست

– خەرجکردنی پارە لە جگەرە و مەشروب و نێرگەلە

– پرس نەکردن بە دەوروبەرەکەت لەکاتی کڕینی کەرەستەی گەورە و گرانبەها

– دەستبڵاویی و تەخشان و پەخشانکردنی پارەکانت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان