ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک ئەستێرە کە هەر بەناو دایکن و هیچ ئاگاداری منداڵەکانیان نیین، یەکێکیان تەنها بۆ وێنەگرتنە!

خێزان

کۆمەڵێک ئەستێرە کە هەر بەناو دایکن و هیچ ئاگاداری منداڵەکانیان نیین، یەکێکیان تەنها بۆ وێنەگرتن دەچێتە لای منداڵەکانی:

 

– ئەنجلینا جولی بۆ هەر منداڵیکی ٢ دایەنی هەیە، واتە ١٢ دایەن لە ماڵیاندا کاردەکات

 

-جێنیفەر لوپێز بە وادەی دیاریکراو منداڵەکانی دەبینێت و هەر لای دایەنەکەیانن

-ئیمیلی بویلر بەردەوام دەڵێت کە هەر دایەنەکەی منداڵەکەی بۆ بەخێو دەکات.

-بیۆنسێ ٦ دایەنی بۆ ٣ منداڵەکەی گرتووە

-بريتنی سبيرز ئاماژەی بەوە داوە کە منداڵەکانی زیاتر سۆزیان بۆ دایەنەکەیان هەیە وەک لە ئەو

-کیم کارداشیان، بۆ هەر منداڵێکی دایەنێکی هەیە

– ماریا کاری تەنها بۆ وێنەگرتنی سۆشیال میدیا منداڵەکانی دەبینێت و کاتەکانی دیکە هەر لای دایەنەکانیانن.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

چی ڕودەدات گەر بۆ ٥ خولەک پەستان بکەیتە سەر پەنجەی ناوەند؟ هەموو شتێک لە بارەی چارەسەر بە دەست

خێزان

چارەسەری سروشتی چینی لە مێژە کاری پێدەکرێت و بەتەواوی جیهاندا بڵاوبۆتەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێکە لەو چارەسەرانە بەپێی شوێنەکەی:

 

– بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت بە ڕۆنی گەرچک پشتی ملت بشێلە.

– بۆ نەهێشتنی سەرئێشە و ئازاری سەر، بۆماوەی دوو خولەک ناوچەی خاڵە سورەکە لە قاچتدا بشێلە.

– لە کاتی قەلەقی زۆر و توڕەیدا پەنجەی ناوەندی دەستت بە دەستەکەی دیکەت بگرە و پەستانی بخەرە سەر بۆماوەی ٥ خولەک، بەوە توڕەییەکەت نامینێت و هێور دەبیتەوە.

– بە پێی ئەم تۆمارە ڤیدیۆیە بە لەپی دەست جارەسەری ئازاری ناوچە جیاوازەکانی جەستەت بکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

سێگۆشەیەک هەڵبژێرە، بزانە ئەوە چی لەسەر تۆ ئاشکرا دەکات

خێزان

توێژینەوە دەروونناسیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە هەڵبژاردنمان بۆ شێوە و شتە جیاوازەکان هەڕەمەکی نییە و پەیوەستە بەو پاشخانەوە کە لە خاخماندا هەیە، ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکە لەسەر ئەو بابەتە:

 

1.

تۆ لەو کەسانەیت کە بە پلان کاردەکەیت و بەر لەوەی بڕیار بدەیت هەموو لایەنەکانی لێکدەدەیتەوە، هەر بۆیە زۆرجار خەڵکیش بۆ بڕیاردان پرست پێدەکات.

 

 

2.

کەسێکی زۆر جێگای متمانەیت و هەمووکاتیش ئامادەیت هاوکاری دەوروبەر بکەیت، بەهۆی ئەوەشەوە لای خەڵک خۆشەویستیت.

 

3.

بە زیرەکی ناوگروپەکەتان ناسراویت و هەمیشە مێشکێکی زیرەکانەت هەیە و پێش ئەوانی دیکە دەتوانیت شتەکان هەژمار بکەیت.

 

4.

کەسێکیت کاتێک ئامانجێک دادەنێیت لە ژیانتدا ئیدی  ناهێڵیت هیچشتێک ببێتە ڕێگر لەبەردەمتدا و هەموو هەوڵێک دەدەیت بۆ بەدەستهێنانی.

 

5.

تۆ لەو کەسانەیت کە هەر یەکەمجار دەچیتە شوێنێک دەیکەیت بە قەرەباڵغی و پەیوەندی لەگەڵ هەموویان درووستدەکەیت و کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ جۆر جلوبەرگ و کەرەستە کە نابێت بۆنێو فڕۆکە لەبەریان بکەیت

خێزان

کاتێک دەچیتە نێو فڕۆکەوە بە کۆمەڵێک پشکنینی ئاسایش و کۆمپانیای فڕۆکەوانیدا تێدەپەڕیت، جگە لەوە لە نێو فڕۆکەش هەندێ جلوبەرگ و کەرەستە کێشەت بۆ دروستدەکات، بۆیە باشترە کە لەبەری نەکەیت:

 

– بۆن

لە فڕۆکەدا بۆنی قورس و تیژ لەخۆت مەدە، چونکە ناو فڕۆکە داخراوە و بۆنەکەت کەسانی دیکە بێزار دەکات.

 

 

– جلی تەسک

کاتێک گەشتەکەت لە ٤ کاتژمێر زیاترە، بەهیچ جۆرێک جلی تەسک لەبەر مەکە، چونکە ئەوە وادەکات بێزار ببیت.

 

 

– جلی ئاڵۆز

بونمونە بەدلە لەبەر مەکە، چونکە تەوالیتی فڕۆکە بچوکە و بە ئاسانی جلەکانت بۆت داناکەندرێت.

 

 

– کانزا لە جلەکاندا

ئەو جلوبەرگانە لەبەر مەکە کە ماددەی کانزایی پیوەیە، چونکە لە هەموو پشکنینێکدا جەڕەس لێدەدات.

 

 

 

– جلی ڕووت

گەر لە شوێنێکی گەرمەوە بۆ گەرمیش بچیت، جلی هاوینە و ڕوت لەبەر مەکە چونکە لە نێو فڕۆکە ساردکەرەوە کاردەکات و سەرمات دەبێت.

 

 

 

– عەدەسە

ڕێژەی شێ لە نیو فڕۆکە بۆ ٢٠٪ کەمدەکات، بۆیە باشترە عەدەسەی چاو لەچاو نەکەیت و چاویلکەی ئاسایی بەکار بهێنە.

 

 

– پێڵاوی پاژنە بەرز

جگە لەوەی بۆنێو فڕۆکە ئاسودە نییە، زۆرجار داوات لیدەکەن کە دایبکەنیت چونکە کانزای تێدایە.

 

 

– جلوبەرگی شاز و ناجۆر

چەندینجار ڕوویداوە کە کۆمپانیایی فڕۆکەوانی لەبەر لەبەرکردنی جلی ڕووت یان نوسینی خراپ و ڕەگەزپەرستانە لەسەر جلەکان ڕێگەی نەداوە گەشتیار سواری فڕۆکە ببێت، هەر بۆیە جلی ئاسایی لەبەر بکە

 

 

 

لە کۆتایدا …

هەرچەندە بەناوبانگ بیت یان کەسێکی ناسراو بیت پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەیت، ئەمەی خوارەوە وێنەی کیم کارداشیانە کە لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلوس دەپشکنرێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان