ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

دوو ڕاوچی دەستگیر كران و 510 دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەسەر ڕاوكردن دوو كەس دەستگیر كراون و لە بەرزنجە و سێوسێنان 510 دۆنم پووش و پاوان سووتاون و دەشڵێت: “با بەهەموومان ژینگە و سرووشتی كوردستان بپارێزین”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگریكی بەرفراوان لە گوندی (بەلەكجار)ی سەر بە بنكەی سێوسێنان كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (سێوسێنان) گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا بەهاوكاری هاووڵاتیانی سنورەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئاگرەكەوە (10) دۆنم پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە شۆرتی كارەبا بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگریكی بەرفراوان لە شارەدێی (بەرزنجە) كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بەهاوكاری لەگەڵ ئاگركوژینەوە و دانیشتوانی سنورەكە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

هێمن كمرخان ئاشكراشی كرد، زیانی ئاگرەكە سووتانی (500) دۆنم پووش و پاوان و نزیكەی (100) داری سرووشتی سنورەكە بووە و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.

بەوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان، “لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدصادق بۆ گوندی (هەیاس) بە مەبەستی نەهێشتن و ڕیگریكردن لە دیاردەی ڕاوكردن توانیان (2) ڕاوچی دەستگیربكەن، كە سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون و هاوكات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (1) چەكی جۆری تاپڕ و (1) ئۆتۆمبێلدا.

جەختیشی كردەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

عەمید هێمن پەیامی بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە، “با بەهەموومان ژینگە و سرووشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیاكان و زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی ئاگر و پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێنەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات”.

ژینگە

كەشناسی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 33 پلە و لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 35 پلەو لە دهۆك 38 پلە و لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت و لە شارەكانی هەولێر و دهۆكیش ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئارادایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

دانیشتوانی گوندێك ڕووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری گاپێڵۆن سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردنی سنووری چالاكییەكانیان بە مەبەستی ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و كاری نایاسایی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن لە سنووری گوندی مالومەی سەر بە ناحیەی گاپێڵۆن توانیان ٣ كورەی خەڵوزكردن تێكبدەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد.

ئاشكراشیدەكات، پۆلیس توانی دەستبگرێت بەسەر تراكتۆر و عەرەبانەیەك داری بڕاوە و ٢ مشاری كارەبایی دار بڕینەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەوەی جێگای داخە هەندێك لە هاووڵاتیانی گوندەكە ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە و زەرەرو زیانیان بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكە گەیاند، دواتر لە لایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆنەوە بڵاوەیان پێكراو باردۆخەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 34 پلە و لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 33 پلەو لە دهۆك 36 پلە و لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان