ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مەلا یاسین: سەرمایەی وەبەرهێنان لە ٤٠ ملیار دۆلارەوە بۆ ٨٠ ملیار بەرزدەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەو ١٠ هەزار پڕۆژەیەی پێشتر بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە وەستابوون، ڕێژەی 70%یان دەستیان پێكردۆتەوە و دەشڵێت: “سەرمایەی وەبەرهێنان لە ٤٠ ملیار دۆلارەوە بۆ ٨٠ ملیار بەرزدەكرێتەوە”.

یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و ڕەوشی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا بە ئاژانسی (ئانادۆڵو)ی ڕایگەیاند، “وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە، بەتایبەتی دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و گوێبیست بوونمان بۆ كارنامەكەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانی”.

وتیشی، “ئەوەی ئێمە لەهەرێمی كوردستان كردوومانە وەبەرهێنانێكی زۆر جۆریی نەبوو، ڕاستە بایی زیاتر لە ٤٥ ملیار دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنان لە سێكتەرە جیاوازەكان هەیە، وەكو سێكتەرەكانی بازرگانی، نیشتەجێبوون، گەشتوگوزار، پەروەردە و فێركردن، تەندروستی لەگەڵ بوارەكانی دیكەشدا. وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان بەهاوبەشیشەوە ڕێژەی 25%ی كۆی سەرمایەی وەبەرهێنان تێپەڕ ناكات، بەڵام لەم كابینەیەدا حوومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ دوو بواری سەرەكی دەكرێت لەم ڕووەوە، ئەوانیش بریتیین لە؛ یەكەم كار بۆ زیادكردنی وەبەرهێنانی بیانی دەكات، بەتایبەت لەئێستادا كە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كێشەیەكی زۆر هەن، لەهەندێك وڵاتدا بەهۆی قەیرانی دارایی، لەهەندێك وڵاتی وەكو ئێران بەهۆی سزاكانی سەری، لە سوریا كە بە بارودۆخی شەڕدا تێدەپەڕێت، لە توركیاشدا كێشەی دراو هەیە و یاری دەكات، ئەمە وا دەكات بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی یەكێتیی وەبەرهێناندایە، وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتانە ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان”.

وتیشی، “پێشبینی دەكەین لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ڕێژەی وەبەرهێنانی بیانی لە ڕێژەی 23% بۆ 40% بەرزببێتەوە، ئەمە زۆر گرنگە. هەروەها پێشبینی دەكەین قەبارەی وەبەرهێنانیش لەم كابینەیەدا لە ٤٥ ملیار دۆلارەوە بۆ ٨٠ ملیار دۆلار زیادبكات”.

ڕاشیگەیاند، “ئەو ١٣ سێكتەرەی ئێمە لەماوەی ڕابردوودا وەبەرهێنانمان تێداكردوون سێكتەری زۆر ژێرخانی نیین، وەكو پێویست خزمەتیان بە ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان نەكردووە، بەڵام بۆ لەمەودوا حكومەت مۆڵەت بەو پڕۆژە ژێرخانیانە دەدات، بۆ ئەو كۆمپانیایانەش توانایان هەیە. بۆ نموونە لەهەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا لە ڕێگاوبان، ئۆتۆبان، بەنداوەكان، لە سایلۆ و فڕۆكەخانە و تەنانەت ئەو پڕۆژانەی خزمەتگوزاری ڕاستەقینە پێشكەش دەكات مۆڵەتمان نەداوە بە وەبەرهێنەر، بەڵام لەم كابینەیەدا ئەو مۆڵەتانە دەدرێت، بەتایبەت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنانە بۆ ئەوەی بینێرێتەوە بۆ پەڕلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی. بۆ لەمەودوا یاساكانی PPP وBOT لەهەرێمی كوردستان كاریان پێدەكرێت”.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەدرێژەی قسەكانیدا وەبەرهێنانی لە توركیا بەنموونەیەكی باش هێنایەوە بۆ چاولێكردنی لەهەرێم و ڕایگەیاند، “ئێستا لەتوركیا فڕۆكەخانە گەورەكانی وەكو فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ، كە گەورەترین فڕۆكەخانەی جیهانە، حكومەت دروستی نەكردووە، بەڵكو بەو یاسایانەی باسمان كردن دروستكراون و دراون بە وەبەرهێنەر. هەروەها جگە لەوە ئەو شەقامەی، كە لە فڕۆكەخانەوە دەتباتەوە بۆ ناو ئیستانبوڵ ئەوەش گرنگە. ئێستا لە توركیا هەندێك شەقام دروستكراون كە بە پارەیە و ئۆتۆبانن. ئەمڕۆ وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بەرەو ئەوە دەچێت، حكومەتی هەرێم زۆر سوودی لە وڵاتانی دراوسێ بینیوە بەتایبەت توركیا، چونكە توركیا لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە توانیویەتی لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا گەورەترین ژێرخان بۆ خۆی درووست بكات. ئێمە چاوەڕوانیمان هەیە وەبەرهێنانی ڕاستەقینە لەهەرێمی كوردستان بەمانای وشە دروست ببێت”.

سەبارەت بە ژمارە و ڕێژەی پڕۆژانەی لە سەردەمی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش لە ٢٠١٤ەوە، ڕاگیرابوون، و ئێستا دەست بەكاركردن تێیاندا كراوەتەوە، مەلا یاسین ڕایگەیاند، ” لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان ٤٥ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە، لەو بڕە ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات بایی ٢٠ ملیار دۆلار دەبێت، كە پڕۆژەی تەواوكراون. ئەوەی ماوە نزیكەی ٢٥ بۆ ٣٠ ملیار دۆلار دەبێت”.

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 12ی‌ ئابی 2020 دابەزیەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 70 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان