ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە مەڕاسیمی عاشورادا 131 كەس بوونە قوربانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی ئەنجامدانی مەڕاسیمی ڕاكردنی “توێرج” لە مەزاری ئیمام حسێن لە شاری كەربەلا، لانی كەم 131 كەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون بەهۆی تەنگەنەفەسی و پاڵەپەستۆوە.

دكتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “31 زیارەتكار گیانیان لەدەستدا و100ی تر برینداربوون بەهۆی تەنگەنەفەسی و پاڵەپەستۆوە، لەكاتی ئەنجامدانی مەڕاسیمی زیارەتی كەربەلا”.

بە وتەی سەیف بەدر، “ئەو ژمارەیە بەرەنجامی كۆتایی نییە”، ئاماژەی بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی كادرانی وەزارەتی تەندروستیش كردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕووداوەكە.

ڕاكردنی توێرج، یەكێكە لە گەورەترین گردبوونەوە مرۆییەكان لە جیهاندا، كە ساڵانە لە نیوەڕۆی ڕۆژی 10ی موحەڕەم ئەنجام دەدرێت بۆ بەرز ڕاگرتنی مەڕاسیمی شەهیدبوونی ئیمام حسێنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب (س.خ).

لەو مەڕاسیمەدا، چەندان ملیۆن زیارەتكاری عیراقی و عەرەب و بیانی بەشداری دەكەن و لە ناوچەی (قنطرە السلام) لە كەربەلا دەستپێدەكات بەرەو مەزاری ئیمام حسێن لە ناوەڕاستی شاری كەربەلا، كە ماوەكەی 2 كیلۆمەتر دەبێت و ساڵانەش بەشداربووانی ئەو مەڕاسیمە لە زیادبووندان.

عێراق

عەبدولمەهدی سەردانی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی چین بكات و لەگەڵ ئەو وڵاتەكەدا چەندین ڕێككەوتن واژۆ بكات.

عەبدولحسێن حەنین، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری دەكرێن، لەوانە دروستكردنی ڕێگاوبان و پرد و چەند بوارێكی دیكە.

سەردانی سەرۆك وەزیرانی دوای ئەوەدێت، كە هەفتەی پێشوو سەردانی ڕوسیای كرد و لەو وڵاتەش چەند ڕێككەوتنێكی نوێی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەخانەی كەركوك زۆربەی كارەكانی تەواو بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕایگەیاند، زۆربەی كارەكانی تەواوكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك تەواوبوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە.

كۆمپانیای “قمم ازمر” لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی گواستنەوە و ئاگاداری پارێزگاری كەركوك كاروبارەكانی بەڕێوەدەچێت و كردنەوەشی ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ پێشخستنی پارێزگاكە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕۆكەخانەكە ئاسانكاری دەكات بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی و چەندین هەلی دامەزراندنیش بۆ دەرچووانی بەشە جیاوازەكانی پارێزگاكە دەستبەكاردەكات و چەندین پارێزگای دیكەش دەتوانن سوودمەندبن لێی و هاووڵاتیانیان هاتووچۆی لێوەبكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ناتوانرێت سفرەكانی سەر دراوی عیراقی لاببرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق ناتوانێت بودجەی پێویست بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراو تەرخان بكات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عيراق ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عیراق كراوە، بەڵام لە ئێستادا هەنگاوێكی پراكتیكی نییە، چونكە لابردنی سفرەكان بودجەیەكی زۆی پێویستە و حكومەتی عیراق ناتوانێت ئەو بودجەیە دابین بكات و سفرەكانی سەر دراو لاببات.

سەبارەت بە تێچووی لابردنی سفرەكانی سەر دراو و گرنگی ئەو پرسەش، شیروان میرزا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تێچووی چاپكردنی هەر پارەیەكی نەقدی عیراقی بڕی 4 بۆ 6 سەنتی تێدەچێت، لابردنی سفرەكانیش بەهێزیی پارەكە پیشان دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان