ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(مانگی یەکلاکەرەوە) زێدان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە: ٢٢ ڕۆژ و حەوت یاریی ئاگرین !

خەڵک سپۆرت

لەم مانگەدا زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەخرێتە ژێر تاقیکردنەوەیەکی قورسەوە و سەرکەوتن تیایدا واتای وەرزێکی سەرکەوتوو دەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، زینەدین زێدان لەم وەرزەدا کەوتۆتە بەردەم ڕەخنەی ڕۆژنامەکان و سەرجەم سەرچاوەکان ئاماژە بە ئاستی خراپی پێکهاتەی سەردەمی دووەمی دەکەن کە لە سێ ڕووبەڕوبونەوەدا تەنها بردنەوەیەک و دوو یەکسانبونی تۆمار کردووە، لێرەوە گومانەکان لەسەر ئاستی ڕیاڵی شاهانە دروست بووە بەتایبەت بۆ تاقیکردنەوەکانی داهاتووی وەرز، تەنانەت هەندێک لەشارەزایان داهاتوی زێدان و مانەوە و بەردەوامبوونی بەو بارودۆخەوە دەبەستنەوە.

بەپێی خشتەی ڕووبەڕوبونەوەکان، لەماوەی ٢٢ ڕۆژدا یانەی شاهانەی مەدرید حەوت ڕووبەڕوبونەوەی گەورە ئەنجام دەدات و بردنەوە و سەرکەوتن، یاخود دۆڕاندن و شکست، ڕوخسار و ئامانجەکانی ئەم وەرزە تا ڕادەیەک دیاری دەکەن.

سەرەتا هەفتەی داهاتوو بەرامبەر لیڤانتی دەست پێدەکات، پاشان بەرەو پاریس گەشت دەکات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی یانەی پاریس سانت جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان، دواتر لە سانتایگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕوی ئۆساسۆنا دەبێتەوە، پاشان ڕووبەڕوی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەری مێژوویی دەبێتەوە، دواتر بەرامبەر یانەی کلوپ بروج لە خولی یانە پاڵەوانەکان و کۆتایی ئەم تاقیکردنەوە گەورەیەش ڕووبەڕوبەنەوەی گرانادا دەبێت لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا.

شارەزایان پێیان وایە تێپەڕاندنی ئەم حەوت ڕووبەڕوبونەوەیە بۆ زێدان واتای بەردەوامبوون و سەرکەوت لە وەرزی نوێ نیشان دەدات، بەپێچەوانەشەوە ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی دووبارە بەهێزدەبنەوە، بۆیە ڕاهێنەرەکە هەموو هیوایەکی بەوەیە ئیدین هازاردی بەلجیکی بگەڕێتەوە لەو پێکانەی دووچاری هاتووە تا لە تاقیکردنەوەی ئەم وەرزەدا بەشدار بێت.

جیهانی

(ESPN) لیستی باشترین (١٠) ڕاهێنەری جیهانی بڵاوکردەوە، زێدان و ڤاڵڤێردی تێدا نییە !

خەڵک سپۆرت

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکی لێکدانەوەی ساڵانەی خۆی بۆ ئاستی ڕاهێنەران لە گشت جیهاندا کردووە و لیستی (١٠) باشترینەکەی بڵاوکردۆتەوە.

تۆڕە ناودارەکەی ئەمریکا وەک پیشەی ساڵانەی خۆی خوێندنەوە بۆ ئاستی ڕاهێنەرانی جیهان کردووە و لیستی باشترین ڕاهێنەرانی دەستنیشان کردووە، بەڵام لەنێو لیستەکەدا زینەدین زێدان و ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بوونیان نییە.

لە پلەی یەکەمدا یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی هاتووە و چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان کاریگەری ئەوتۆی لەسەر هەڵبژاردنی هەبووە، بەو ڕێژە خاڵەش کە کۆی کردۆتەوە بەتەواوی پێش پیپ گواردیۆلا و ئیریک تین هاگی ڕاهێنەرانی یانەی مانچستەر سیتی و ئەیاک ئەمستەردام کەتووە.

یەکێک لە جیاوازی لیستی باشترین ڕاهێنەرانی (ئی ئێس پی ئێن)دا ئەوەیە، کە جەمال بلمازی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە پلەی نۆیەمدا ناوی هاتووە و پێش ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس کەوتووە.

  • یۆرگن کلۆپ (لیڤەرپوڵ)
  • پیپ گواردیۆلا (مانچستەر سیتی)
  • ئیریک تین هاگ (ئەیاکس ئەمستەردام)
  • ماوریسیۆ پۆچتینۆ (پێشووی تۆتنهام)
  • دیێگۆ سیمیۆنی (ئەتلەتیکۆ مەدرید)
  • ماسیمیلیانۆ ئالێگری (پێشووی یوڤانتۆس)
  • کارلۆ ئەنچلۆتی (ناپۆلی)
  • مارسێلۆ گایاردۆ (ڕیڤەرپلەیت)
  • جەمال بلمازی (جەزائیر)
  • ماوریزیۆ ساری (یوڤانتۆس)
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

شێخی قەتەر هەڕەشەی لە نایمار کردووە: ئەمجارە کاردانەوەی توندم دەبێت

خەڵک سپۆرت

پەیوەندیەکانی نێوان سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمان و نایمار دا سیلڤای بەرازیلی تا ئێستا ئاسایی نەبۆتەوە و داوا لە یاریزانەکە کراوە بە ڕێسا ناوخۆییەکانی پاریسەوە پابەند بێت.

لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ یانەی بەرشلۆنە هەولی بێوچانیدا دووبارە نایمار دا سیلڤای بەرازیلی بگەڕێنێتەوە بۆ ڕیزەکانی، بەڵام تەواوی ئۆفەرەکانی جوسێپ ماریا بارتومیۆ و تیمەکەی ئیریک ئەبیدال لەلایەن سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە ڕەتکرانەوە، لەو وادەیەش بەدواوە ئەستێرەکەی سیلیساو بەهۆی پێکانەوە لە زۆرینەی ڕووبەروبوونەوەکاندا بەشداری نەکردووە و لەناوخۆی یانە بووەتە کێشە بۆ ژووری جلگۆڕینەکان.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی “پی ئێس جی”یەوە ئاشکرای کردووە، لەدوای گەڕانەوەی نایمار لە پێکان و بەرزبوونەوەی ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لە نیوەی کۆتایی وەرز، ناسڕ خلێفی لەڕێگەی هاوکارەکانیەوە کە پێکهاتوون لە لیۆناردۆ و چەند کەسایەتیەکی تر پەیامی توندی ئاڕاستە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، کە دەبێت بەهەموو شێوەیەک پابەند بێت بەو بۆندەکەی لەگەڵیاندا ئیمزای کردووە، ئەگەر ئەو ئەرکانەش جێبەجێ نەکات کەدەکەونە سەر شانی ئەوا ناچار دەبن لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکەن و تا کۆتا وادەی بۆندەکەی کە هاوینی ٢٠٢٢ لەپێکهاتەکە دووربخرێتەوە، بەبێ ئەوەی ڕەوانەی هیچ یانەیەکی تر بکرێت.

نایمار لە هاوینی ٢٠١٧وە ڕیزەکانی بەرشلۆنەی ڕووە و خولی فەرەنسا بەجێهێشت، لەسەرەتاوە هەوڵیدا یانەکە بگەیەنێتە لوتکە، بەڵام دواتر پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانە نوییەکەی بەرەوخراپوون ڕۆیشت و بەتایبەت لەنێوان وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزە لە زۆرینەی یارییەکانی “پی ئێس جی” بەشداری نەکرد، نزیکیش بوو لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا دووبارە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەنجامەکانی “بالۆن دۆر” دزەیان پێکرا: کریستیانۆ یەکەمە و مێسی سێیەم !

خەڵک سپۆرت

چەند سەرچاوەیەکی نەناسراو دزە بە ئەنجامی دەنگدانی ڕۆژنامەوانان دەکەن و دەریانخستووە کە لەم وەرزەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەبێتە خاوەنی خەڵاتی “بالۆن دۆر”.

بڕیارە لە مانگی داهاتوو گۆڤاری “فرانس فوتباڵ” خەڵاتی باشترینەکانی جیهان بەسەر براوەکاندا دابەش بکات، گرنگترین خەڵاتیش تۆپی ئاڵتونیە ” بالۆن دۆر” و سەرچاوەکان پێیان وایە، ململانێکە هاوشێوەی خەڵاتی “زە بێست”ی تایبەت بە یەکێتی تۆپی پێی جیهان دەبێت و کریستیانۆ و مێسی ڕکابەری سەرەکی خەڵاتەکە دەبن.

چەند سەرچاوەیەکی نەناسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە وێنە و بەڵگەیان لەسەر خەڵاتەکە بڵاوکردۆتەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت دەزگای کۆکردنەوەی دەنگەکانی سەر بە گۆڤاری “فرانس فوتباڵ” جەردی تەواوی دەنگی ڕۆژنامەوانانی لە گشت جیهانەوە کردووە و کریستیانۆی ئەفسانەی زیندوی پورتوگالی براوەی دەنگی ڕۆژنامەوانانە بە کۆکردنەوەی ٥٧٨ دەنگ، هەروەها ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ دەکەوێتە پلەی دووەمەوە و مێسی لە پلەی سێیەمدا ناوی هاتووە.

پلەکانی چوارەم تا دەیەمیش یەک لەدوای یەک بۆ یاریزانان: سادیۆ مانێ، موحەمەد سەڵاح، بێرناردۆ سیلڤا، ئالیسۆن بیکەر، ڕەحیم ستێرلینگ، هیۆنگ مین سۆن، فرانکی دی یۆنگ بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان