ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان: بەرگەی تەوژمێكی تری ئاوارەكانی سوریا ناگرین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ئەنقەرە و واشنتن بە زووترین كات، پێویستیان بە دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارامە لە سوریا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ” ئەنقەرە و واشنتن، پێویستیان بە دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارامە لە سوریا و پێویستە ئەو ناوچەیە بە زووترین كات دابمەزرێنن”، ڕەتیشكردەوە وڵاتەكەی بتوانێت بەرگەی تەوژمێكی تری ئاوارەبوون بگرێت لە سوریاوە.

ئەم قسانەی ئەردۆغان لەكاتێكدایە، كە پێشتر مەولود چاویش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا پێشبینی كردبوو واشنتن هەوڵبدات ڕێككەوتنی دامەزراندنی “ناوچەی ئارام”لە باكووری سوریا لەگەڕبخات، ڕەتیشیكردەوە تائێستا جگە لە هەندێك ڕێوشوێنی ڕواڵەتی، هیچ كارێكی تر لەو بارەیەوە ئەنجام درابێت.

جیهان

زەین لعابدین بن عەلی كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی تونس، كۆچی دوایی زەین لعابدین بن عەلی سەرۆكی پێشووتری وڵاتەكە لە سعودیە ڕادەگەیەنن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (مۆزاییك ئێف ئێم)ی تونسی، بن عەلی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سعودیە لە دوایی ململانێیەكی دوورودرێژ لەگەڵ نەخۆشیدا كۆچی دوایی كرد.

منیر بن ساڵحە، پارێزەری سەرۆكی پێشووتری تونس، لە 12ی ئەم مانگەدا ئاماژەی بە تێكچوونی باری تەندروستی بن عەلی كردبوو كە بەو هۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

بن ساڵحە لەو دەمەدا ڕایگەیاندبوو”سەرۆك بن عەلی نەخۆشە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە كەوتووە”.

زەین لعابدین بن عەلی لە ساڵی 1936 لەدایكبووە و لە ساڵی 1987وە تا ساڵی 2011 لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری تونسدا بوو، بە دووەم سەرۆكی وڵاتەكەش دادەنرێت لە دوای حەبیب بۆرقیبە لەپاش سەربەخۆیی تونس لە ساڵی 1958 و ڕزگاربوونی لە ئیمپریالیستی فەرەنسایی.

بن عەلی لە مانگی تشرینی یەكەمی 1987دا كرایە سەرۆك وەزیرانی تونس، دوای مانگێك لەوەش لەڕێی كودەتایەكی سپییەوە پۆستی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی گرتەدەست دوای ئەوەی ڕایگەیاند كە بۆرقیبە توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی نەماوە.

سەرۆكی پێشووتری تونس، لە هەموو هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەدا زۆرینەی هەرەزۆری دەنگەكانی بەدەستدەهێنا، بە دوایین هەڵبژاردنەوە كە لە 25ی تشرینی یەكەمی 2009 ئەنجامدرا، بەڵام دوای دوو ساڵ لەوە، لەڕێی خۆپیشاندانێكی بەرینەوە وازی لە پۆستی سەرۆكایەتی تونس هێنا و بەرەو سعودیە هەڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: شەڕ دوای بژاردەی مامەڵەكردنە لەگەڵ ئێران

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند بژاردەی شەڕ دواین بژاردەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێراندا، بەڵام زۆر بژاردەی دیكە هەن پێش پەنابردن بۆ شەڕ.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان لە لۆس ئەنجلس وتی “زۆر بژاردە هەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێراندا بژاردەی كۆتایی شەڕە، بەڵام ئێستا بژاردەی دیكە زۆرن”.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لەدوای لێدوانەكەی وەزارەتی بەرگری عەڕەبستان هات كە تێیدا بە فەڕمی تارانی بەهێرشكردنەسەر كۆمپانیای ئارامكۆ تۆمەتباركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی كرد بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا.

دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوو وردەكارییەكانی ڕێوشوێنە ئابورییەكان لە دژی ئێران ئاشكرا دەكەن كە سزای نوێن.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێرشی مووشەكی و فڕۆكە كرایەسەر دامەزراوە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ و بەهۆیەوە نیوەی بەرهەمی نەوتی هەناردەكراوی سعودیە ئاستەنگكرا.

هەرچەندە حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەكەیان لە ئەستۆگرت، بەڵام ڕیاز تارانی بە هێرشەكە تۆمەتباركرد.

ئەم فەرمانەی ترەمپ لەدوای ڕاگەیاندنی فەڕمی عەڕەبستان بوو بە تۆمەتباركردنی ئێران بە هێرشكردنەسەر كۆمپانیای ئارامكۆ و جەختكردنەوەی ژمارەیەك كاربەدەستی ئەمریكایی بە دەستهەبوونی ئێران لە هێرشەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان