ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند تێستێکی تەندرووستی گرنگ کە خۆت دەتوانیت لە ماڵەوە بۆخۆتی بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تێستێکی تەندرووستی گرنگە کە خۆت دەتوانیت لە ماڵەوە بۆخۆتی بکەیت:

 

– تەماشەیەکی ژێر چاوەکانت بکە، گەر ڕەنگی پەمەی بوو ئەوا کێشەی نییە، گەر ڕەنگی پەڕی بوو یان زەرد بوو، هێمایە بۆ کەمخوێنی.

– کاتێک قژت هەڵدەوەرێت تەماشای بکە، گەر  یەک دوو تاڵ بوو ئەوا ئاساییە، بەڵام گەر زۆر بوو ئەوا نیشانەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنە.

 

– با کەسێک نوکی قەڵەم بهێنیت بە پەنجەگەورەتدا، دواتر بەشی لاسیکەکەی پێدا بهێنێت بەبێ ئەوەی خۆت بیبینیت، گەر زانیت کام دیوە بووە ئەوا ئاساییە، بەڵام گەر هەستت پێنەکرد ئەوا نیشانەی شەکرەیە.

 

-بۆ تێستی گوێچکەت پەنجەکانی دەستت لەیەک بخشێنە، دواتر وردە وردە دوری بخەرەوە، گەر توانیت بە ئاسایی بیبیستت واتە کێشەت نییە.

-بەسەر قادرمەدا سەربکەوە و گۆرانی بڵێ (٨ بۆ ١٢ ) قادرمە ببڕە، گەر لێدانی دڵت زۆرخێرا بوو بە جۆرێک کە نەتوانیت هەناسە بدەیت واتە کێشەی دڵت هەیە.

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا بەرزە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا بەرزە و کێشەی تەندرووستیت بۆ درووست دەکات:

 

-بونی ئازار لە سکدا بەهۆی بوونی زۆری ماددەی ئاسن

-درووستبونی ئازار لە جومگەکاندا

-هۆڕمۆنی ئەنسۆلین ناتوانێت بە باشی کاری خۆی بکات لە خوێندا و توشی شەکرە دەبیت.

– هەست بە خەفەت و بێزاری دەکەیت

– جەستەت تێکدەشکێت و تاقەتی هیچت نابێت

 -ئەندامەکانی جەستەت وەک پێویست کاری خۆیان ناکەن و کێشەی تەندرووستی جۆراوجۆری بۆ درووست دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە سڕبوون و ئازاری مەچەک و دەستت دەگریت؟

خێزان

ئەو کەسانەی زۆر کۆمپیتەر بەکاردەهێنن زۆرجار توشی ئازار دەبن لە دەست یان لە شەواندا سڕ دەبێت، بۆ ڕێگری لەو کێشەیە پێویستە ئەم ڕێگایانە بگرنە بەر:

 

– ناوە ناوە پشویەک بە دەستەکانت بدە

– کاتێک لەسەر کیوبۆرد کاردەکەیت با دەستت ڕێکبێت و مەچەکەت نەنوشتێتەوە

– دەتوانیت باندج لەدەستبکەیت بۆ ڕێگری لە ئازار

– ناوە ناوە وەرزش بە دەستەکانت بکە

– لەکاتی بونی ئازاردا سەهۆڵ لەسەر دەستەکانت دابنێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گیراوەیەکی ناوازە بۆ چارەسەرکردنی پرخەی مێردەکەت بە یەکجاری

خێزان

پرخه‌كردن شتێكه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات پێی بێزار نابێت، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ پێی بێزار ده‌بێت كه‌ له‌ نزیكیه‌وه‌ ده‌خه‌وێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌یت به‌ر له‌ خه‌وتن ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ سروشتیه‌ بخۆره‌وه‌.

بۆ دروستكردنی شه‌ربه‌ته‌كه‌ پێویستت به‌م كه‌ره‌ستانه‌یه‌:

2 سێو

2 گێزه‌ر

1/4 لیمۆ

زه‌نجه‌فیلێك

 

-سه‌رجه‌م ئه‌و میوانه‌ وردبكه‌و بیخه‌ره‌ (عه‌ساره‌)ه‌وه‌و شه‌ربه‌ت و گیراوه‌یه‌كی سروشتی لێدروستبكه‌، دواتر به‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ خه‌وتن بیخۆره‌وه‌و بۆخۆت ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان