ژیاندۆستی
خەوننامە: لێکدانەوە بۆ هەندێک لە ئەو خەوە باوانەی زۆرێکمان دەیانبینین

خێزان
ئەمەی خوارەوە لێدانەوەیە بۆ هەندێک لە ئەو خەوە باوانەی زۆرێکمان دەیانبینین:
– کەسێک یان شتێک دواتدەکەوێت
-ئەمە بەهۆی ئەوەوەیە کە کێشەیەک یان دۆخێکی ناخۆشت هەیە و لە مێشکتدا بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن لێی ڕابکەیت و دەربازت ببێت.
– شکانی ئامێر یاخود ئۆتۆمبێلەکەت
-ئەمە زیاتر بەهۆی ترسی تۆوەیە بە لەدەستدانی پەیوەندی سۆزداری یاخود تێکچونی پەیوەندیت لەگەڵ کەسێکی ئازیزت
– دواکەوتن
-بەهۆی ترسی تۆوەیە لە فریانەکەوتن یاخود لەدەستچونی کار یان شتێکی زۆر گرنگ بۆ ژیانت.
– ژورێکی نامۆ
-لە ناخی تۆدا بەهرە یاخود شارەزایی و لێهاتوویەک هەیە کە بەکاری ناهێنیت.
ژیاندۆستی
٨ نیشانەی تەندرووستی خراپ، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە!

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی تەندرووستی خراپە، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە و کێشەی دەروونیت هەیە:
-هەرچەندە بە درێژای ڕۆژەکە خەوتویت بەڵام تاقەتی هیچت نییە و لەشت داهێزراوە.
-لە هەموو شتێکی ئەم ژیانە بێزاریت و دنیایەکی خەیاڵیت لە مێشکی خۆتدا داناوە و خۆزگەی پێدەخوازیت
-هەمیشە بیرکردنەوەکانت ڕەشبینانەیە و هەستدەکەیت کە کەسێکی نەگبەتیت!
-ئەو هەستەت لا درووستبووە کە دەتەوێت خۆت لە هەموان بشاریتەوە و تاقەتی کەست نییە
-هەست بە تەنهای و بێکەسی دەکەیت و بەردەوام بێتاقەتیت
-بویتەتە کەسێکی مزاجی و بەشتی زۆر سادە بێزاردەبیت و خەم و خەفەت داتدەگرێت
-حەزت بۆ ئەو شتانە نامێنیت کە پێشتر چێژ بەخش بووە لەلات و تاقەتی ژیانت نییە!
-ژیانی ڕاستەقینە و ئەوەی کە پیشانی خەڵکی دەدەیت زۆر جیاوازە و لە ناخەوە بێزار و خەمباریت و لە دەریشەوە خۆت بە دڵخۆش نیشان دەدەیت.
چارەسەر چییە؟
-بگەڕێرەوە بۆ لای خودای خۆت و پەرستشە ئاینی و ڕوحیەکان جێبەجێ بکە
-سەردانی مامۆستای ئایینی شارەزا یاخود پزیشکی دەروونی بکە تا ڕێگ چارەت بۆ دابنێن.
-لە پەیوەندی و هاوڕێی ژەهراوی و بێزارکەر دووربکەوەرەوە.
-لەگەڵ کەسە نزیک و خۆشەویستەکانت قسە بکە و کات بەسەر ببە و باسی کێشەکانی خۆتیان بۆ بکە.
-ئەو دۆخە بگۆڕە کە تێیدایت: گەشت بکە، یاخود ماوەیەک پشوو وەربگرە لە کارەکەت و سەردانی هاوڕێی و خزمان بکە.
-هەوڵبدە قەدری ئەو شتانە بگریت کە هەتە و کەسێکی بە قەناعەت بە.
-ئەوەت لە بیر بێت کە ئەم دۆخەی تێیدایت هەمیشەیی نییە و دەگۆڕێت، وەک خودای گەورە دەفەرموێت (فإن مع العسر يسرا إن مع العسر يسرا) واتە لە پاش هەموو ناخۆشیەک خۆشی دێت.
ژیاندۆستی
7 جیاوازی نێوان سەگ و پشیلە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جیاوازی نێوان سەگ و پشیلەیە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون:
7
5
4
ژیاندۆستی
٥ نهێنی ڕێجیمکردن بۆئەوەی زۆر ئاسانتر کێش دابەزێنیت

خێزان
خواردن هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوییە و هەر لەو رێگەیەشەوە بە ئاسانی دەتوانیت کێشت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دابەزینی کێش:
-پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت و سوربیت لەسەر بەردەوامی لە هەوڵدان بۆ دابەزینی کێش.
-چاودێری بەرەوپێشچونەکانی خۆت بکەیت و بزانیت کە تێدا سەرکەوتویت یاخود نا.
-لەگەڵیدا وەرزشبکەیت و چالاک بیت.
-هەوڵبدە هاوڕێیەتی و مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکەهیت کە هانت دەدەن بۆ دابەزینی کێش.
-زانستیانە رێجیم بکە و ئامۆژگاری لە کەسانی شارەزا وەربگرە.
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنە کە پێویستە بیخەیتە سستمی خواردنەوە بۆ ئەوەی کێش دابەزێنیت:
-هێلکەی کوڵاو
-ماسی سەلەموون
-سیر
-سنگی مریشک
-بیبەر و تونی
-لیمۆ
-چای سەوز