ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارێزگاری هەولێر ماڵئاوایی لە یەكە ئیدارییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەمەبەستی ماڵئاوایی، نەوزاد هادی لەگەڵ بەڕێوەبەری یەكە ئیدارەییەكانی هەولێر كۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرێوەبەری فەرمانگەکانی هەولێر۱۰/۹/۲۰۱۹

Posted by Xelk Media Network on Tuesday, September 10, 2019

هەرچەندە ئەمڕۆ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دەستی لەكار نەكێشاوەتەوە و پارێزگاری هەولێرە و لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە هیچ فەرمانێكی لەو شێوەیەی بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ماڵپەڕی فەڕمی حزبەكە ئاشكرایكرد، كە ناوبرا پۆستی ڕاوێژكاری لە سەرۆكایەتی هەرێم پێدراوە و هەفتەی داهاتووش فرسەت سۆفی وەك پارێزگاری هەولێر دەستبەكار دەبێت.

 

پەیامنێری (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكان و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان كۆدەبێتەوە و ئامانج لە كۆبوونەوەكەش ماڵئاوایی كردنە وەك پارێزگاری شارەكە.

کوردستان

وێنە.. لەڕۆژئاوای كوردستانەوە داوای هاوكاری تەندروستی لە باشوور دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی داوا لە گەلی باشووری كوردستان دەكات هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە ڕۆژئاوا بكەن.

لە نووسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حەسەكە كە سەر بە خۆبەڕێوەبەرێوەبەری دیموكراتییە و ڕۆژی 13/11/2019 واژۆ كراوە داوا لە كوردانی باشووری كوردستان دەكرێت، هاوكاری تەندروستییان بۆ ڕەوانە بكەن.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە:”ئاگاداری گەلەكەمان لە باشووری كوردستان دەكەین، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەلایەن نەخۆشخانەی حەسەكە بێ بەرامبەر پێشكەش بە هاوڵاتییانی ناوچەكە دەكرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە پێويستییەكی زۆری بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێرە پزیشكییەكان هەیە، ئەگەر دەتوانن هاوكاریمان بكەن بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستییانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“دەركردنی یاسا بە پەلە هەڵەیەكی گەورەیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، “ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت جا چ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت یا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە چەند پڕۆژە یاسایەك ئامادەكراوە لە ناویشیاندا هەمواركردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عیرا و ژمارەیەكیش لەو پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراون بۆ دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەیەك گومانلێكراو لە باكووری كەركوك دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە: لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا لەزنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان لەباكوری كەركوك ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركران و چەند بۆمبێكیش پووچەڵكرانەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 14/11/2019 مەفرەزەكانی تیپی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزەكانی حەشدی شەعبی و عەشایەری، بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی باكووری كەركوك دەستپێكردووە و بە تایبەت لە زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان، لەو هەڵمەتەشدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە سێ گومانلێكراو دەستگیربكەن و سەرجەم مۆڵگەكانی تیرۆریستان لەو ناوچەیە خاپوور بكەن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەر لەو هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەكان لەقوڵایی زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان تونێلێكیان دۆزیوەتەوە كە لەشێوەی ئەشكەوتدا بووە و درێژییەكەی 75 مەتر بووە و بە تەواوەتی خاپووریان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان