ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

بەوێنە..150 مۆلیدە لە سلێمانی لە سوتان ڕزگار كران


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاشكرایدەكات، 150 مۆلیدەی كارەبایان لە سوتان ڕزگار كرد.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تیمی بنكەی پیشەسازی بەرگری شارستانی سلێمانی بە هاوكاری بنكەی ڕزگاری توانیان 150 مۆلیدەی كارەبا لەناو بەڕێوبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەشی چاككردنی مۆلیدەكان لە سووتان ڕزگار بكەن.

ڕاشیدەگەیەنێت، دوای ئاگاداركردنمان دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا بە زووترین كات كۆنتڕۆڵی ڕووداوەكە بكەین.

ریکلام

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 6 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 6 تووشبووی ترى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان سێ ئافرەت تەمەن ٣٨ و ٢٨ و ٢٠ ساڵ و دوو پیاو تەمەن ٦٤ و ٢٣ ساڵ، منداڵێك تەمەن ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون.

تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: چوار تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی كفری و دوو تووشبووش دانیشتووی شارۆچكەی كەلارن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٣٨ و ٢٨ و ٢٠ ساڵ و دوو پیاو تەمەن ٦٤ و ٢٣ ساڵ، منداڵێك تەمەن ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون.

چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای كفری.
دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

99% كاریگەریی هەیە
چارەسەری كۆرۆنا دۆزرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
توێژەرانی چینی ئاهێكیان بەبەر جیهاندا هێنایەوە، دوای ئەوەی ڕایانگەیاند “بەڕێژەی 99% دڵنیان لەو ڤاكسینەی كاریی لەسەر دەكەن و پەرەی پێدەدەن كە كاریگەریی دەبێت بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ ” كە تائێستا زیاتر لە 6 ملیۆن حاڵەتی توشبوونی لە جیهاندا تۆماركردووە و بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی سەدان هەزار كەس، وێڕای لەگەڕخستنی ژیان لە شوێنە جیاجیاكانی گێتی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانیاوە بڵاوكراوەتەوە”كۆمپانیای (سينو ڤاك)ی چینی پسپۆڕ لە توێژینەوە تەكنەلۆژییە ژیارییەكان، چۆتە قۆناغی دووەمی ئەزموونەكانی تایبەت بەو ڤاكسینەی كار لەسەر پەرەپێدانی دەكەن لەپێناو قەڵاچۆكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەو قۆناغەشدا زیاتر لە هەزار خۆشبەخش بەشداریی دەكات، ئەمەش لە نێوەندی گەشبینییەكی گەورەی توێژەران بەوەی كە بەمزوانە ڤاكسینێكی گونجاو دەدۆزنەوە و دەبێتە مایەی لەناوبردنی ڤایرۆسەكە”.

كۆمپانیاكە دەڵێت:دەستیكردووە بە وتوێژی سەرەتایی لەپێناو چوونە نێو قۆناغی دووەمی تاقیكردنەوەكان كە لەنێو بەریتانیادا ئەنجام دەدرێت،  ئەو قۆناغەش دوایین قۆناغە لە بواری ئەو توێژینەوانەی كە ئێستا ئەەنجام دەدرێن، ئەمەش لەلایەن “سەن”-ەوە ئاماژەی پێكراوە.

لیۆ بیشان، توێژەر لە كۆمپانیا چینییەكە لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئایا ئەو تاقیكردنەوانەی تائێستا ئەنجامدراون، سەركەوتوو بوون یان نا، ڕایگەیاندووە”بەڵێ‌ بەڵێ‌..زۆر بە دڵنیاییەوە سەركەوتوون.. من بەڕێژەی 99% دڵنیام لە سەركەوتنی چارەسەرەكە”.

كۆمپانیای (سینۆ ڤاك) لە كۆتایی مانگی ڕابردوو، ئەنجامی ئەو توێژینەوە پزیشكیانەی لە گۆڤارێكی زانسیتدا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ڤاكسینەی ناوی “كۆرۆنا ڤاك”ی لێناوە، سەركەوتوو بووە لە پاراستنی مەیمونەكان لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌.

كۆمپانیاكە لەو دەمەدا ڕایگەیاندبوو، هیواخوازە تاقیكردنەوەی پراكتیكی بۆ ئەو ڤاكسينە بكات لەسەر سێ‌ ئاست لە دەرەوەی چین، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی توشبوون بە نەخۆشییەكە لە چین، بەجۆرێك كە ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوانە بونەتە كارێكی قورس.

هیلین یانگ، بەڕێوەبەری جێبەجێكار بۆ پەیوەندییەكانی وەبەرهێنەران لە كۆمپانیاكە دەڵێت:”ئێمە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا قسەمان كردووە، لەو بڕوایەشدام وتوێژی باشمان لەگەڵ بەریتانیا ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا تائێستا لە قۆناغی سەرەتایی ئەو وتوێژانەداین”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: یەك تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكە پیاوێكی كاسبی تەمەن ٥٠ ساڵە و نیشانەی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزە لە شارۆچكەی ڕانیە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكرا، پیاوێكی كاسب تەمەن ٥٠ ساڵ، نیشانەی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان