ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

دەوالی گوون چییە؟ هۆکارەکانی چین و چۆن چارەسەری دەکەیت؟

خێزان

دەوالی واتە گەورەبوون وفراوان بوونی ئەوبۆری خوێنهێنەرانەی کەدەوری گوونی داوە، لە ۱٠ـ۱٥٪ کوڕی گەنج واتە تازە پێگەیشتوان دەوالی گوونیان هەیە بە تایبەت لای چەپ، دەوالی ئەکرێ تووشی یەک گوون یان هەردوو گوون ببێت.

-هۆکاری تووش بوون بە دەوالی گوون:-

۱ـ هۆکاری بۆماوەیی، واتە نەخۆشەکە هەرلە زگماکیەوە کێشەی هەیە لە بۆری خوێنهێنەری گوونیداو ئەوپەردەی کە ناهێڵێت خوێنبگەڕێتەوە بۆ گوون نیەتی ئەمەش دەبێتە هۆی دەوالی.
۲ـ هۆکاری زیادبوونی پاڵەپەستۆو فشار لە ناوسکی نەخۆشدا ودەکات کە خوێن بگەڕێتەوە بۆ گوون و پەردەی بەربەست ناهێڵێت وەک ئەوکەسانەی کە ڕۆژانە چەند کاتژمێرێکی زۆر بەپێوە دەوەستن بۆ نمونە سەرتاشەکان.
۳ـ شێرپەنجەی گورچیلە یان ریخۆڵە یان لیمفەگرێکان کە ببێتە هۆی گیرانی خوێنهێنەری گوون.

-کاریگەری دەوالی:-
🔹لەوانەیە کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر گوون و ببێتە هۆی نەزۆکی لەپیاواندا، لە ۲٥٪ ئەو پیاوانەی کەتووشی نەزۆکی بوون دەوالی گوونیان هەیە.
🔹 لەوانەیە ببێتە هۆی پووکانەوەی گوونەکان و کەم کردنەوە یان نەمانی هۆرمۆنی نێرینە (testosterone ).
🔹جاری واهەیە ئەگەر زۆر گەورەبێت دەبێتە هۆی ئازار لە گووندا.
🔹کەزۆر گەورەبێت لەوانەیە ناشیرین بێت و نەخۆش پێی سەغڵەت ببێت.

چارەسەر:-
زۆر جار پێویست بە چارەسەرناکات، ئەگەر کاریگەری نەرێنی نەکردبێتە سەرگوونەکە, بە شێوەیەکی گشتی چارەسەری دەوالی گوون نەشتەرگەریە وە چەند جۆرێکی هەیە:-
🔹 نەشتەرگەری کردنەوە واتە (فتح).
🔹 نەشتەرگەری بە ناظور.
🔹 نەشتەرگەری ووردبینی واتە ( microsurgery ).
🔹 قسطرەی بۆری خوێنهێنەری گوون .

 

ئامادەکرندی: د. کاوە فقی رحيم

سەرچاوە: شاری پزیشکی ئیمپایەر

تەندروستی

کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دەهێنیت، ئەم ٩ شتە لە جەستەدا ڕودەدات

خێزان

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کەسانێکی زۆر هەیە کە بڕیار دەدەن واز لە خواردنی گۆشت بهێنن و ببنە ڕوەک خۆر، ئەم کارە لە رووی تەندروستییەوە دوو لایەنەیەو هەم سوودی هەیەم هەم زیان، لێرەوە کاریگەریەکانی ببینە:

 

-کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دەهێنیت باشتر دەتوانیت کۆنتڕۆڵی کێشی خۆت بکەیت و کێش داببەزێنیت.

-داتاکان ئەوەیان نیشان داوە کە ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن ڕێژەی بەکتریای پارێزەر لە جەستەیاندا زیاترە، بەوەش جەستەیەکی تەندروستریان هەیە.

-کاتێک گۆشت ناخۆیت کێشەی زیپکە و چەوری پێست و خاڵی ڕەشت زۆر کەم دەبێتەوە.

-ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن جەستەیەکی چالاکتر و پڕ جوڵەتریان هەیە.

-ئەگەرەکانی توشبوونت بە نەخۆشەکانی دڵ زۆر کەمتر دەبێتەوە.

-ڕێژەی کۆرستڕۆڵ لە جەستەتدا بۆ ١ لەسەر ٣ دادەبەزێت.

-بەڵام ڕوبەڕووی کەمی بەشێک لە ڤیتامینەکان دەبیتەوە بەتایبەت ڤیتامین D و B12 و ماددەی ئاسن، کە دەبێت بە خواردنی فاسۆلیا و بادام و گوێز پڕی بکەیتەوە یان حەبی ڤیتامین بخۆیت.

-بەهۆی کەمبونەوەی ماددەی ئاسن لە جەستەدا هەستی تامکردند زۆر کەمدەبێتەوە.

-بەهۆی کەمبونەوەی پڕۆتینەوە ماسولکەکانت درەنگتر چاکدەبنەوە کاتێک ئازاریان پێدەگات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ته‌نها به‌ بامێ گورچیله‌ت به‌ جوانی پاك ده‌كه‌یته‌وه‌؟ به‌م جۆره‌ بیخۆ

خێزان

بامێ چه‌ندین سودی جۆراوجۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام یه‌كێك له‌ گرنگترین سوده‌كانی پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه‌ زۆر به‌سووده‌.

بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌ت به‌ بامێ پاك بكه‌یته‌وه‌ 4 بامێ بهێنه‌و سه‌ری بامێكه‌ لێبكه‌ره‌وه‌ و ناوكه‌كه‌شی ده‌ربهێنه‌، دواتر هه‌ر 4 بامێكه‌ بكه‌ره‌ كوپێكی ئاوه‌وه‌، كوپه‌ ئاوه‌كه‌ش تا به‌یانی جێبهێڵه‌.

دواتر به‌یانیان به‌ر له‌ نانی به‌یانی ئه‌و ئاوه‌ بخۆره‌وه‌، به‌وه‌ش گورچیله‌كانت پاكده‌كاته‌وه‌و رێژه‌ی شه‌كریش له‌ نێو جه‌سته‌دا هاوسه‌نگ ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەر لەوەی بخەون ئەم ماسکە بدەن لە ڕوخسارتان، دەیگەشێنێتەوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ماسێکی سروشتی کاریگەر و ئاسانە بۆ خانمان کە زۆر بەسوودە بۆ ژیانەوەی خانەکانی ڕوخسار لە پاش ماندووبون و بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا، هەر بۆیە پێویستە ناوە ناوە ئەم ماسکە لە شەوان و بەر لە خەوتندا بەکار بهێنیت:

 

پێداویستیەکان:

– ١ تەماتە

– ١ لیمۆ

– کوپێک شیر

 

تەماتەکە جوان ورد بکە و دواتر شیرەکەی تێبەک، پاشان ئاوی لیمۆکەشی بکە بەسەردا و دواتر بۆماوەی ١٠ خولەک لەسەر ڕوخسارت دایبنێ، پاشان بیشۆرەوە و بە ڕوخسارێکی گەشاوەوە بخەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان