ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنەی پەروەردە: ئاگاداری بڕیارەكانی وەزیری پەروەردە نین

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری بڕیارەكانی وەزیری پەروەردە نین لەبارەی ڕەتكردنەوەی سیستمی ئینگلیزی.

وەزیری نوێی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دوای دەستبەكاربوونی چەند بڕیارێكی لە بواری پەروەردەدا دەركرد و لەنێویشیاندا، هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئینگلیزی لە ژمارەیەك لە قوتابخانە بنەڕەتییەكاندا، بەپێی بۆچوونی ژمارەیەك لە شارەزایانی پەروەردە، هەرچەندە بڕیارەكان باشن، بەڵام زیانی بۆ ئەو خوێندكارانە دەبێت كە چەند ساڵێكە بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنن و لە ئێستا كراوەتەوە بە زمانی كوردی.

ڕاهی ڕەهبەر ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەكو لیژنەی پەروەردە ئاگاداری بڕیارەكانی وەزیری پەروەردە نەبووین و دەركردنی ئەو بڕیارانەش لە دەسەڵاتی وەزیردایە.
وتیشی”خەڵكانێكی زۆر گلەییان لەسەر سیستمی ئینگلیزی هەبوو بەتایبەت خوێندنی وانەی بیركاری و زانست بە زمانی ئینگلیزی كە لە ساڵی 2015ەوە و لە دوای كۆنفڕانسێكی پەروەردەییەوە بڕیاری لەسەر درا و لە ژمارەیەك لە قوتابخانەكان جێبەجێ كرا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سیستمەكە دوای جێبەجێكردنی لە ژمارەیەكی كەم لە قوتابخانەكان جێبەجێ كرا، ئێستاش بڕیارەكە تەنها پۆلەكانی 1 تاكو 6ی بنەڕەتی دەگرێتەوە و پۆلەكانی 7 بۆ 9 ناگرێتەوە.

جیهان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا ڕایدەگەیەنێت،”سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت لە ڕیزی هێزەكانی سەر بە توركیا لە دژی شەڕڤانانی (هەسەدە) دەجەنگن”.

مالیز كاگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری سوریا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی شەڕڤانانی (هەسەدە) بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی یەكجارەكی چەكدارانی داعش.

كاگینز وتیشی، هێزەكانیان لە ناوچە سنوورییەكانەوە بەرەو حەسەكە و دێرەزور كشاندووەتەوە، چونكە ئەركی ئەوان پارێزگاری لە سنوورەكان نییە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا لە بارەی ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت ژمارەیان 400 كەسە و لە ڕیزی چەكدارانی سەر بە توركیا لە دژی (هەسەدە) دەجەنگن، وتی، سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری وردن لە بارەی ئەو كەسانە و لە ناسنامەیان دەكۆڵنەوە.

مالیز كاگینز جەختیشی كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبیری ناكات كە (هەسەدە) لە بری جیهان و لە پێناو ئاشتیدا شەڕی كردووە و 11 هەزار شەڕڤانی لەو پێناوەدا ژیاینان بەخشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیلهام ئەحمەد: هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەفەڕمی لەلایەن واشنتۆنەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەباكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەنزیك سنوورەكانی عیراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان و خشتەیەكیش بۆ مانەوەی ئەو هێزانە دانەنراوە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمریكا داواكارییەكانیانی گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی توركیا و سزادانی ئەنقەرە و وەستاندنی پێدانی چەك بە توركیا و سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا، لەئێستاشدا بەپێویستی دەزانن ژمارەیەكی زیاتر هێزی نێودەوڵەتی بگەیەنرێنە سنوورەكانی سوریا بۆ ڕێگریكردن لەگەیشتنی داعش بەوڵاتانی ئەوروپا لەڕێی سنوورەكانی توركیاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: سێ‌ پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ‌ دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت بڕیاریداوە بە جێبەجێ‌ كردنی سێ‌ پڕۆژەی گرنگ.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی گرنگ بەبڕی 3,411,734,000 سێ ملیار و چوارسەد و یازدە ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار بۆ هەردوو شارۆچكەی بەردەڕەش و دەربەندیخان و ڕێگای نەخۆشخانەی پێشمەرگە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیكردووەتەوە، پڕۆژەكەیان یەكێكیان بریتییە لەدروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە شارۆچكەی بەردەڕەش بە بڕی 1,574,000,000 ملیارێك و پێنج سەد و حەفتا و چوار ملیۆن دینار، دووەمیشیان، نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە شارۆچكەی دەربەندیخان بە بڕی 507,734,000 پێنج سەد و حەوت ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار.

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەدراوە، پڕۆژەی سێیەم كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی داوە بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكی نەخۆشخانەی گشتی پێشمەرگەیە لە هەولێر بە بڕی 1,330,000,000 ملیارێك سێ سەد و سی ملیۆن دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان