ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فڕۆكەی بێفڕۆكەوان حەشدی هۆزەكانی لە ئەنبار بۆردومانكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ژمارەیەك خەزێنەی حەشدی هۆزەكانیان لە قەزای هیت لە پارێزگای ئەنبار بۆردومانكرد.

سەرچاوەیەكی پلەباڵا لە ئیدارەی نێوخۆیی ئەنبار بە سۆمەریەنیوزی ڕاگەیاند، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خەزێنەی چەك و چۆڵی حەشدی هۆزەكانی لە هیت بۆردومانكرد.

دەشڵێت “ئەو هەواڵانەی دەڵێن هۆكاری ئاگری بنكەكەی حەشدی هۆزەكان لە ناوچەی معمورەی هیت لە خۆرئاوای ئەنبار شۆرتی كارەبا بووە، ڕاست نییە”.

عێراق

سوپای عیراق لە نزیك قوتابخانەكان بڵاوكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بۆ ڕێگری لە بەشداری فێرخوازان و مامۆستایان و فەرمانبەران لە خۆپیشاندانەكاندا ئەمڕۆ پێنج شەممە چەند یەكەیەكی سوپای عیراق لە نزیك قوتابخانە و خوێندنگاكانی بەغدا و چەند شوێنێكی دیكە بڵاوكرانەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، بە فەرمانێك لە نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە جوڵە بە چەند یەكەیەكی سەربازی كراوە و لە نزیك ئەو شوێنانە بڵاوكراونەتەوە.

جوڵاندنی ئەو هێزانە دوای ئەوەدێت كە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، بە هێز ڕووبەڕووی ئەو قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەرانە دەببەوە كارەكانیان جێدەهێڵن و بەشداری خۆپیشاندان دەكەن.

ماوەی 27 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانتارێك: ئیمتیازاتی زیاتر لە هەزار بەرپرس دەبڕدرێت

خۆپیشاندەران حكومەت ناچار دەكەن چاكسازیی بكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە هەزار بەرپرس لە پلە تایبەتەكان، یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتەكان دەیانگرێتەوە، كە لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگی لەسەر درا و دەڵێت: “ئەو ئیمتیازاتانەی هەڵوەشینراونەتەوە، دەرماڵەی ئیفاد و سووتەمەنی و میوانداری و دەرماڵەكانی تر لەخۆدەگرێت”.

ئەحمەد كینانی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەڕلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتەكانی پلە تایبەتەكان دوێنێ‌ سێ‌ شەممە لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگی لەسەر درا، پلە تایبەتەكان دەگرێتەوە و دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی”.

بە وتەی كینانی، “زیاتر لە هەزار بەرپرس لە پلە تایبەتەكان ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە و ئیمتیازاتەكانیان دەبڕدرێت، ئیمتیازاتەكانیش دەڕماڵەكانی ئیفاد و سووتەمەنی و میوانداری و دەرماڵەكانی تر لەخۆدەگرێت”.

پەڕلەمانتارەكەی فەتح دەڵێت: “یاساكە لە مانگی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەموو ئیمتیازاتەكانی بەرپرسانی پلە تایبەتەكان دەبڕدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبادی: لە ساڵی 2003وە سەركوتكاری وەك ئەمجارە نەبووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، داوا لە ئێران دەكات دەست لەكاروباری عیراق وەرنەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە دژایەتیكردنی بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەهۆی سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانەوە بووە، كە بە وتەی ئەو “لەساڵی 2003وە سەركوتكاری وەها ڕووینەداوە”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (العربية الحدث) ڕایگەیاندووە، “دژایەتیكردنیان بۆ حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بەهۆی كوشتنی خۆپیشاندەرانەوە بووە، چونكە ئەو سەركوتكارییەی ئەمجارە كرا، لە ساڵی 2003وە ڕووداوی وەها لە وڵاتدا ڕووینەداوە”، بەپێویستیشی زانی لێپرسینەوە لە حكومەت بكرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختیش لە عیراق ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە دزەپێكردنە هەواڵگرییەكانیش كە لەلایەن ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكاییەوە ئاشكراكرا، سەبارەت بە ئاستی دەستوەردانی ئێرانی لە عیراق، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق دەڵێت: “داوامان لە ئێران كردووە چاو بە سیاسەتەكانیدا بخشێنێتەوە بەرانبەر بە عیراق و دەست لە كاروباری وڵات وەرنەدات”.

دوو شەممەی ڕابردوو، ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكایی بڵاویكردبووەوە، “ئێران دەست لە كاری سیاسی عیراق وەردەدات و یاری بە ژمارەیەك لە سیاسییەكان دەكات، وێڕای ئەوەش سیاسییە عیراقییەكان بۆ خزمەتكردن بە وڵاتەكەی بەگەڕخستووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان