ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێرگەلە هۆكاری سەرەكی نەخۆشی سییەكانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

قوربانیانی جگەرەی ئەلیكترۆنی روولەزیادبوون دەكات و ‌ئەمریكا داوای لە هاووڵاتیان كردووە بۆخۆپاراستن لە نەخۆشییە مەترسیدارەكانی سییەكان، خۆیان لە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەدوور بگرن چونكە مردن تۆمار كراوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی سایتی ئەلحورە، تاكو ئێستا تەنها لە ئەمەریكا (450) كەس بەهۆی كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی دووچاری نەخۆشی تووندی سییەكان بوونەتەوە و ژمارەكەش روولە زیادبوون دەكات.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی تەندروستی‌ ئەمریكا هۆشداریان دەربارەی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەهاوڵاتیان داوە كە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تووندی سییەكان.

سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكانی ئەمەریكا، داوای لە هاووڵاتیان كردووە بۆخۆپاراستن لە نەخۆشییە مەترسیدارەكانی سییەكان، خۆیان لە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەدوور بگرن لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.

سایتی ئەلحورە ئاماژەی بەوەش كردووە؛ لەسێ مانگی رابردوودا ژمارەیەك هاوڵاتی بەهۆی زیانەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە گیانیان لەدەست داوە، ئەو كەسانەی لە ئەمەریكا جگەری ئەلیكترۆنی بەكاردێنن زیاتر لە نۆ ملیۆن كەسن كە (3.6) ملیۆنیان تەمەنیان لەنێوان (18-20) ساڵە”.

زۆر كەس بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەبری جگەرەی ئاسایی بە تەندروستتر دەزانن، بەڵام هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە، كاریگەرییە خراپەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی هێواش هێواش دەردەكەون و ئەویش هیچی كەمتر نییە لە زیانەكانی جگەرەی ئاسایی.

کوردستان

برینی دوانیان سەختە
بەوێنە، لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە پێنجوێن چوار كەس برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگە ناڵپارێز- پێنجوێن، چوار كەس بریندار بوون، لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنیش دەڵێت، برینی دوانیان قورسە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لوقمان لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنەوە بڵاوكراوەتەوە”لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی وەرگەڕان و پێكدادان لە سەر رێگەی پێنجوێن ـ ناڵپارێز چوار كەس برینداربوون”.

بە وتەی لوقمان لەتیف”بریندارەكان هێندراونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، برینی دوانیان سووكە و ڕەنگە دوای دڵنیابوونەوە و چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە، بەڵام دوانیان شكاوی ئێسكیان هەیە و ئەوان دەمێننەوە لە نەخۆشخانە”.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دوایی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی هەندێك لە شارەزایان، هۆكارەكەی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و بە بۆچوونی هەندێكی تر بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی گەنمی جوتیارانی هەرێمیدا

سلێمانی – نزار جەزا
لیژنەیەكی حكومەتی هەرێم لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەبەغدادە و وەزیری پلاندانانی هەرێمیش ئاشكرای دەكات، وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە.

دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەوەڵامی پرسیارێكی (خەڵك)دا ڕایگەیاند، پێشتر وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبەشداری وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد سەردانی بەغدادیان كرد، و بڕیاریاندا لیژنەیەك بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دروستبكرێت.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەو لیژنەیە ئێستا لەبەغدادن و وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە، بەڵام تاكو ئێستا لیژنەكە لەبەغداد نەگەڕاونەتەوە، تاكو وردەكاری بەڵێن و دەستكەوتەكانی ئەو لیژنەیە بزانن و باسی بكەن.

جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2014 و 2015 و 2016 گەنمیان بە حكومەتی عیراق داوە، بەڵام حكومەتی عیراق بەشێك لەو پارەیەی پێ نەداون، پێشتریش لەڕێگەی دادگاوە ئەو مافە بۆ جوتیارانی هەرێم گەڕێنرایەوە، بەڵام حكومەتی عیراق ئامادەنەبوو پارەكە دابین بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە، لەچەند گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕ ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبووەوە

خەڵک

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۰ی شوباتی ۲۰۲۰، لەئەنجامی بارینی بارانی بەخوڕ و بەردەوام لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو شوێنانە بکرێت.

بەبێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێکی هەبێت، لەئەنجامی بارینی بارانی بەخوڕ و بەردەوام لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، دەست بەجێ تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و ئاوەڕۆ بەئەرکی خۆیان هەڵسان، چارەسەری کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی بارانیان کرد.
پشتر لەلایەن تیمەکانی شارەوانی بۆ ئەوەی کێشەی لافاو درووست نەبێت، سەرجەم ئاوەڕۆکانیان پاککردبووەوە.

لەکاتی بەسەرکردنەوەی شوێنەکانیش د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو شوێنانە بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان