ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند تایبەتمەندییەکی سیستەمی ئای ئۆ ئێس کە لە وەشانی ئەندرۆید ١٠ دا کۆپی کراوەتەوە

خەڵک-

ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەوام لە ڕکابەریدان بۆ بەردەست خستنی باشترین تایبەتمەندییەکان، بەڵام ئەم دوو سیستەمە بەدوور نین لە بەکارهێنانەوەی تایبەتمەندییە دڵخوازەکان بەشێوازی جیاواز و دەقا و دەق، ئەمانەی خوارەوە چەند تایبەتمەندییەکی وەشانە نوێیەکەی گوگڵە لە سیستەمی ئەندرۆید ١٠ دا کە لە وەشانەکانی پێشووی ئای ئۆ ئێسدا بەردەست خرابوون.

 

توانای دەسەڵات پێدانی بەکارهێنانی ئەپەکان لە کاتی تەنها کردنەوەیاندا بۆ نموونە ئەپی کامێرا تەنها لە کاتی کردنەوەیدا دەسەڵاتی بەکارهێنانی کامێرای هەبێت.

 

یەکسان کردنەوە و دەستکاریکردنی سیستەمی دەنگ لەلای ڕاست و چەیدا، کە دەمێکە لە ئایفۆندا بوونی هەیە.

 

 

هاوبەشی پێکردنی وشەی نهێنی وای فای، لە وەشانی ١٠ ی ئەندرۆیددا بەردەست خراوە، کە لە پێشتردا لە ئای ئۆ ئێس بوونی هەبوو.

 

پشتگیری کردنی SIM ی ئەلیکترۆنی، لە پیکسێل ٢ دا کە وەشانی ئەندرۆید ١٠ ی لەسەرە ئەم تایبەتمەندییە بەردەستخراوە، ئەویش لە ڕێگەی پڕۆژەی “فای”یەوە، ماوەی ساڵێکە ئی سیم لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا بەردەست خراوە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ یاری تازە و بەهێزی ئەندرۆید شایەنی تاقیکردنەوەن

خەڵک-

ئەمانەی خوارەوە ٥ یاری نوێ و بەهێزی ئەندرۆیدن بۆ ئەم هەفتەیە، یارییەکانی دڵخوازبونی زۆریان هەبووە لەلایەن خەڵکییەوە و توانیویانە بگەن بە پێشەنگی هەفتەکە.

1. Train Station 2

لەماوەیەکی زۆرکەمدا ئەم یاری شەمەندەفەرە توانای بەهێزکردنی هەیە، لە کەشێکی نایابی یاریکردندا، و ملیۆنێک داگرتنی تێپەڕاندووە و بە خۆڕاییە، هەروەها خاوەنی 4.3 ئەستێرەیە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


2. Penguin Isle

ئەم یارییە دەبێتە هۆی پشوودان و بەهێزکردنی مێشکت بە کۆکردنەوەی پەنگوینەکان، خاوەنی 4.4 ئەستێرەیە لە پێنج و خۆڕاییە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


3. Cat Lady – The Card Game

یاری کارتی پشیلەکان، بەکۆکردنەوەی خواردنەکان و یاری مناڵانە و پشیلەکان خاڵی زیاتر بەدەست دێنیت بە پێدانی خواردن، نرخی 1.99 دۆلارە و 4.8 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


4. King Crusher

بۆ خۆشەویستانی چەکی RPG تیم درووست بکە و شەڕبکە لەگەڵ پاشای شانشینەکان لە ٦٠ ئیڤێنتی یارییەکەدا، خاوەنی 4.6 ئەستێرەیە لە پێنج، و بە خۆڕاییە داگرتنی.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


5. Tiny Room Stories

ڕۆڵی پۆلیسێکی نهێنی دەبینیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە شارەکەدا ڕوودەدات، ئەم یارییە بە خۆڕاییە و کێشی 67 مێگابایت دەبێت و 4.6 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئێستا ئەپە جیاواز و سەرنجڕاکێشەی گووگڵ لە پلەی ستۆر بەردەستە!

خەڵک-

لە مانگی سێی ئەم ساڵدا گووگڵ ئاماژەی بەوەکرد بەنیازی ڕاگەیاندنی سیستەمی ستەیدیان کە تایبەتمەندی جیاوازی خزمەتگوزارییەکە ئەوەیە دەتوانرێت لەسەر هەموو جۆرە ئامێرەکان تاقی بکرێتەوە، وەکو کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و تابلێتەکان و تەنانەت مۆبایلەکانیش.

ئێستاش بەفەرمی ئەپەکەی ستەیدیا لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە و لێرەوە دەتوانیت دایبگریت، هەروەها ستەیدیا لەسەر سەکۆی Chrome OS بەردەستە

تایبەتمەندی گرنگی ستەیدیا ئەوەیە پێویست بە داونلۆدکردنی یارییەکان ناکات و پێویستە لەسەر بەکارهێنەر لە ڕێی کڕۆمکاستەوە مۆبایل و تیڤییەکەی پەیوەست بکات بە یەکەوە و پاشان دەتوانێت یارییەکان لەسەر تەلەفزیۆنیش ببینێت، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە پێویستی بە ئینتەرنێتی زۆر خێرا و ئاست بەرزە.

stadia-explore-tabstadia-home-screen

گووگڵ دڵنیای داوەتە بەکارهێنەرانی Stadia Founder’s Editions و Stadia Premiere Editions کە خزمەتگوزارییەکەیان لە هەمان کاتدا پێدەگات و پاشان دەتوانن کۆدی چالاک بوون لەسەر سەکۆکانی ستەیدیا و ستەیدیا پڕۆ بەکاربهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مدیاتێک ٢٦ ی ئەم مانگە پڕۆسێسەرە 5G ییەکەی ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

مانگی پێنج کۆمپانیای میدیاتێک پڕۆسێسەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی Helio M70 5G، ٢٦ ی ئەم مانگە میدیاتێک ئەم چیپ سێتەی خۆی ڕادەگەیەنێت کە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات، و قەبارەکەی ٧ نانۆمەتر دەبێت و بۆ مۆبایلەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ دروستکراوە.

MediaTek will be announcing ''the 5G chip'' on November 26

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی چین ڕایدەگەیەنن کۆمپانیاکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرێکی نوێی ٧ نانۆمەترییە لە جۆری SoC، کە ئەم جۆرەیان بەتەواوی دەگونجێت لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی ئاست مامناوەندن.

بەپێی زانیارییەکان نەخشەی پڕۆسێسەرەکە هاوشێوەی MT6885 دەبێت بەڵام بە قەبارەیەکی بچووکەوە و تێچوویەکی کەمتر هەروەها ڕاگەیاندنیشی دەکەوێتە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتووەوە و جێگیرکردنیشی لەسەر مۆبایلەکان دەکەوێتە چارەکی سێیەمەوە.

Mediatek to start shipping 5G SoC samples to manufacturers in Q3 2019

پێشبینی دەکرێت ئەو مۆبایلانەی نرخیان لە $300 ـەوە دەست پێدەکات هەڵگری ئەم پڕۆسێسەرەبن.

پڕۆسێسەرەکە پشتگیری کامێرای 80 مێگاپێکسڵی دەکات بە ڕوونی 4K و شیتەڵکردنی ٦٠ وێنە لە هەر چرکەیەکدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان