ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

10 دۆنم پوش و پاوان لە ناحیەی سێوسێنان سووتا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەبا لە ناحیەی سێوسێنان 10 دۆنم پوش و پاوان سووتا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،
ئاگرێكی بەرفراوان لە گوندی بەلەكجاری سەربە بنكەی سێوسێنان كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سێوسێنان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەهاوكاری ئاگركوژێنەوە و دانیشتوانی سنوورەكە لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت .

ئاشكراشیدەكات، ئاگرەكە نزیكەی 10 دۆنم پوش و پاوانی سووتاندووە و هۆكاری ئاگركەش بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە .

عێراق

مەبەست ڤایرۆسی كۆرۆنایە
لەسەر داخستنی سنور لەگەڵ ئیران ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ، ڕەتیدەكاتەوە داوای داخستنی مەرزە سنورییەكانی كردبێت لەگەڵ ئێران.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەو هەواڵانەی باسیان لە داواكاریی وەزارەتی تەندروستی كردووە سەبارەت بە داخستنی مەرزە سنورییەكان لەگەڵ ئێران بەهۆی دەركەوتنی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوورن لە ڕاستییەوە”.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ داوای كردووە، میدیاكان لەكاتی گواستنەوەی هەواڵەكاندا بەدیقەت بن و زانیارییەكان لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە وەربگرن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، غەیدا كبمش، پەرلەمانتاری عیراقی، داوای لە حكومەت كردبوو، دەستبەجێ‌ سنورەكان لەگەڵ ئێراندا دابخرێن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتەكانی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕاگەیاندبوو كە بەو هۆیەوە، تائێستا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە، دەسەڵاتدارانی ئێران لەئێستادا ڕێوشوێنی خێرایان بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گرتۆتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

برینی دوانیان سەختە
بەوێنە، لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە پێنجوێن چوار كەس برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگە ناڵپارێز- پێنجوێن، چوار كەس بریندار بوون، لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنیش دەڵێت، برینی دوانیان قورسە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لوقمان لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنەوە بڵاوكراوەتەوە”لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی وەرگەڕان و پێكدادان لە سەر رێگەی پێنجوێن ـ ناڵپارێز چوار كەس برینداربوون”.

بە وتەی لوقمان لەتیف”بریندارەكان هێندراونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، برینی دوانیان سووكە و ڕەنگە دوای دڵنیابوونەوە و چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە، بەڵام دوانیان شكاوی ئێسكیان هەیە و ئەوان دەمێننەوە لە نەخۆشخانە”.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دوایی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی هەندێك لە شارەزایان، هۆكارەكەی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و بە بۆچوونی هەندێكی تر بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی گەنمی جوتیارانی هەرێمیدا

سلێمانی – نزار جەزا
لیژنەیەكی حكومەتی هەرێم لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەبەغدادە و وەزیری پلاندانانی هەرێمیش ئاشكرای دەكات، وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە.

دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەوەڵامی پرسیارێكی (خەڵك)دا ڕایگەیاند، پێشتر وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبەشداری وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد سەردانی بەغدادیان كرد، و بڕیاریاندا لیژنەیەك بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دروستبكرێت.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەو لیژنەیە ئێستا لەبەغدادن و وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە، بەڵام تاكو ئێستا لیژنەكە لەبەغداد نەگەڕاونەتەوە، تاكو وردەكاری بەڵێن و دەستكەوتەكانی ئەو لیژنەیە بزانن و باسی بكەن.

جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2014 و 2015 و 2016 گەنمیان بە حكومەتی عیراق داوە، بەڵام حكومەتی عیراق بەشێك لەو پارەیەی پێ نەداون، پێشتریش لەڕێگەی دادگاوە ئەو مافە بۆ جوتیارانی هەرێم گەڕێنرایەوە، بەڵام حكومەتی عیراق ئامادەنەبوو پارەكە دابین بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان