ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی: ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوە بەردەوامەكانمان لەگەڵ بەغدا گەیشتنە بە ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق كۆبووەوە.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و پەرەسەندنەكانی دۆخی عیراق و ناوچەكە كراوە و سەرۆكی حكومەت تیشكی خستووەتەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق و ڕاشیگەیاندووە، ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوە بەردەوامەكانیان گەیشتنە بە ڕێككەوتن بەشێوەیەك كە مافە دەستورییەكانی هەرێم پارێزراو بن.

هەروەها مەسرور بارزانی ڕوونیكردووەتەوە، سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، بەڵام هەرێمی كوردستان وەك پەناگەیەكی ئارام، بەردەوام پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران كردووە و هاوكاری پێویستی پێشكەش كردوون.

لە بارەی دۆخی كەركوكیش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستور و ئاساییكردنەوەی باردۆخی ناوچەكە.

کوردستان

سبەینێ لەسنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پەروەدەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ شەممە 25/1/2020، لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە.

بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند: لەبەرئەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كەش و هەوا ئاساییە بۆیە سبەینێ شەممە 25/1/2020، لەسنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە.

ئەمەش دوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دێت كە ڕایگەیاندوبوو، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە سەرپشكن، لە ئەگەری ناجێگیریی باری كەشوهەوادا، دەوامی ڕۆژی شەممە بكەنە پشوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كوردستان.. بوومەلەرزەیەكی بەهێز ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بوومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاند و لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش هەستیپێكرا.

بەپێی زانیارییەكان، ناوەندی بوومەلەرزەكە لە شارۆچكەی سیڤریچ بووە لە پارێزگای خارپێتی باكووری كوردستان و گوڕەكەی 6.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

هاوكات، لەچەند ناوچەیەكی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش هەست بەو بوومەلەرزەیە كراوە، بەڵام تائێستا قەبارەی زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەیە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ پشووی سبەی، پەروەردەکان سەرپشک دەکرێن

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

لە ئەگەری ناجێگیریی باری کەش و هەوادا، وەزارەتی پەروەردەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە سەرپشک دەکات بۆ کردن یان نەکردنی دەوامی سبەی.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە سەرپشک دەکات، لە ئەگەری ناجێگیریی باری کەشوهەوادا، دەوامی ڕۆژی شەممە بکەنە پشوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لەپارێزگاکان، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک ڕۆژ لەناوەندەکانی خوێندن بکەن بە پشوو، ئەگەر کەش و هەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەگەری پشوودا،  پێویستە وەزارەت لە ناوی ئەو ناوەندانەی خوێندن لەسنووری پەروەردەکەیان ئاگاداربکرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان