ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ وەزیرێكی پێشووی حكومەتی هەرێم گەڕایەوە سەر پیشەكەی خۆی

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای كۆتایی هاتن بە ئەركەكەی لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم، وەزیری پێشووی تەندروستی هەرێم گەڕایەوە سەر پیشەكەی وەك پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ‌.

د. ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری پێشووی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە هەژمای خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، پاش تەواو بوونی ئەركەكەم وەك وەزیری تەندروستی گەڕامەوە بۆ ژیانی پیشەیم وەك پزیشكی قوڕگ و گوێ و لووت و نەشتەرگەری مل و سەر.

دەشڵێت: “بەشداریم لە كۆرسی نەشتەرگەری بە نازوور (ناوبین)ی لووت و گیرفانەكانی لووت و بنی سەری Ircad لە وڵاتی فەڕەنسا كرد”.

د. ڕێكەوت حەمەڕەشید، لە هەردوو كابینەی حەوتەم و هەشتەمی حكومەتی هەرێم وەزیری تەندروستی بووە و پێشتریش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بووە و پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و گوێ و لووت و نەشتەرگەری مل و سەرە.

کوردستان

بەوێنە؛ لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی كێشەی غازی ماڵان بونی نیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی غازی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، سەردانی كارگەكانی بەرهەمهێنان و سەرپەرشتی دابەشكردنی غازی ماڵانی لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی كردوە و دڵنیایی تەواو دەدەنە هاووڵاتیان، كە كێشەی غازی ماڵان بوونی نیە.

لیژنەی غازی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ 21-2-2020 سەردانی كارگەكانی بەرهەمهێنان و سەرپەرشتی دابەشكردنی غازی ماڵانی لەگەڕەكەكانی شاری سلێمانی-مان كرد.

ڕاشیگەیاندووە، وەك لیژنەكە دڵنیایی تەواو دەدەینە هاووڵاتیان لە شاری سلێمانی كێشەی غازی ماڵان بونی نیە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا، داوا لە هاووڵاتیان دەكەن لە كاتی بوونی شاردنەوە و گرانفرۆشی لەلایەن بریكارەكانەوە لەڕێی ژمارە (07708677777) یان (قائیمقامیەتی سلێمانی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەكانەوە بكەن.

وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.

وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.

 

وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حاجیاوا؛ هاووڵاتیەك فیشەكێكی لە جەستەی خۆی داوە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، هاووڵاییەك لە ڕێگەی دەمانچەوە فیشەكی بە جەستەی خۆیەوە ناوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشك دایە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە كاتژمێر 11 بریندارێكیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی حاجیاوا كراوە، كە شوێنەواری یەك فیشەك بە جەستەییەوە هەبوو.

دەشڵێت ،”بریندارەكە ناوی ( ه٫ ح٫ م ) لە دایكبووی 1982 پیشە كاسب، دوای گەیشتنی هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی ماكۆك بۆ شوێنی ڕوداوەكە و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەركەوت، كە ناوبراو بە چەكی جۆری دەمانچە فیشەكی لەخۆی داوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لەلایەن هێزەكانمانەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و دەست بەسەر دەمانچەكەشدا گیرا، ناوبراو لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشك دایە، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ كرێكارێك لەسەر ئەسكەلە كەوتە خوارەوە دەست و قاچی شكا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ هەینی كرێكارێك لە بەرزاییەكانی سلێمانی لەسەر ئەسكەلە كەوتە خوارەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڕێوبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی یش دەڵێت،”دەست و قاچ وسەری شكاوە و باری تەندروستی جێگیرە”.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 21-2-2020 ڕایگەیاند، لە بەرزاییەكانی شاری سلێمانی كرێكارێك لەسەر ئەسكەلە كەوتە خوارەوە و بە هۆی ناجێگری باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرا كرا .

سامان نادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ كرێكارێكارێكیان هێنایە نەخۆشخانەكەمان، كە دەست و قاچی لەگەڵ سەری شكا بوو و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە و ئێستا لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە.

ڕاشیگەیاند، ئەو كرێكارە بە ڕەگەز ئێرانیە و لە یەكێك لە پڕۆژەكانی سلێمانی كاری كردووە، ئێستا باری تەندروستی جێگرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان