ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە عیراق و هەرێم 7 ڕۆژی دیكە پشووە و فەرمانبەرانی ئێزدی دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
جگە لە پشووی ڕۆژی 10ی موحەڕەم، لە هەرێم ئەم مانگە 7 ڕۆژی دیكە دەكرێتە پشوو، كە لە 23 تا 30 ئەیلول بەردەوام دەبێت، پشووەكەش هەموو ئێزدییەكان لە عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

ساڵانە لەمانگی ئەیلول-دا بۆ هاووڵاتیانی پەیڕەوی ئاینی ئێزدی 7 ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی، كە ئەمە بە گوێرەی یاسای پشووەكانی عیراق، كە پەڕلەمان لە ساڵی ٢٠١١دا دەریكردووە ئاماژەی پێكراوە.

لە یاساكەدا هاتووە، هەموو ساڵێك لە ٢٣ی ئەیلولەوە تا ٣٠ ئەیلول بۆ ئێزدییەكان لەسەرتاسەری عیراقدا پشووە و ئەو پشووە فەرمانبەرانی موسڵمان ناگرێتەوە تەنها فەرمانبەرانی ئێزدی لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

عێراق

هادی عامری: توانای پاراستن و بەرگریكردنمان لە عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

هادی عامری، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەلی عیراق پەیامێكی دا بە ئەمریكییەكان كە چیتر نایانەوێت لە خاكەكەیاندابن و خۆیان دەتوانن پارێزگاری وڵاتەكەیان بكەن.

عامری لە ڕاگەیەندراوێكدا سوپاسی موقتەدا سەدری كردووە بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ و تەئكیدی كردووەتەوە، گەلی عیراق لەگەڵ چوونەدەرەوەی ئەمریكییەكاندایە.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق كرا و ڕەوتی سەدریش پشتیوانی خۆپیشاندانەكەیان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پسپۆڕێكی یاسایی: لەمكاتەدا عیراق ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، عیراق لەمكاتەدا ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات، چونكە حكومەتی ئێستا كاربەرێكەرە.

تەمیمی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە زۆربەی میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، ئاماژەی بە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا كردووە، كە لە ساڵی 2008دا لەنێوانیاندا واژۆ كراوە و بە ڕونی باس لەوەكراوە، لە كۆتایی ساڵی 2011دا هێزەكانی ئەمریكا دەچنە دەرەوەی عیراق و ئەوەش كراوە.

هەروەها نوسیویەتی”لەسەر بڕیاری 2170ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێكی دیكە ئەمریكا لە ساڵی 2014 دا گەڕایەوە عیراق، گەڕانەوەی دووەمجار لەسەر داوای خودی عیراق خۆی بووە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر حكومەتی نوێ پێكهات، ئەو كات دەتوانێت داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەلی سیستانی: پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە ماوەی دەستوری لایداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق نوێترین هەڵوێستی “عەلی سیستانی” لەبارەی بارودۆخی عێراقەوە رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات “پێكهێنانی حكومەتی نوێ زۆر دواكەوتووە و لە ماوەی دەستوریی لایداوە”.

ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق لە وتاری ئەمڕۆ هەینییدا لە كەربەلا وتی”مەرجەعی ئاینی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دەبێت چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدرێت كە هاوڵاتیان داوای دەكەن و قوربانییان لە پێناودا داوە، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دواكەوتووە و عیراق كەوتووەتە بۆشایی دەستورییەوە”.

ئەحمەد سافی وتیشی”مەرجەع پێیوایە پشتگوێخستنی ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر رووبەڕووی نەهامەتی ببنەوە و ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە عێراقدا درێژە بكێشێت”.

سافی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنیش دەربڕی و وتی”مەرجەع لەگەڵ دەستتێوەردانی دەرەكیدا نییە و دەیەوێت عیراق سەربەخۆ بڕیاربدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان