ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كاتی یەكەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵ دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی بواری كەشناسی كاتی دابارینی یەكەم باران لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ ئاشكرا دەكات و دەشڵێت: “وەكو ساڵی ڕابردوو نابێت”.

سادق عەتییە، پسپۆڕی بواری كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینی جوڵەی بەرزونزمی بارستەی جەمسەری شێدار لە چینە بەرزەكانی هەوا دەكرێت و بەهۆیەوە ئەمساڵ بارانبارین زووتر دەستپێدەكات بەتایبەتی لە نیوەی مانگی داهاتوودا.

ئاشكراشی كردووە، بەڵام بارینی بارانی پێشوەختە مانای ئەوە نییە ساڵێكی باراناوی دەبێت و ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ وەكو ساڵی ڕابردوو زۆر نابێت.

روونیشیكردووەتەوە، بڕی بارانبارین لەمساڵدا و لەسەرەتای وەرزدا كەمترە لەچاو ساڵی پێشووتر، بەڵام لەهەندێك ناوچەدا زۆر دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت لەمساڵدا وەرزی بارانبارین ئاسایی بێت، بەڵام لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمێك زیاتر دەبارێ و پلەكانی گەرماش لەسەروو ڕێژەی گشتییەوە دەبن و ئەگەری شەپۆلی سەرما بۆ ماوەیەكی كورت هەیە.

ژینگە

لە 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە قەزای زاخۆ زۆرترین باران باریوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و لەو ماوەیەدا بە بڕی جیاواز باران لە چەند شوێنێك بارووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە سنوری قەزای زاخۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك زۆرترین بڕی باران لەو ماوەیەدا باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەنداوی زەلان پێنج ساڵە چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەنداوی زەلان زیاتر لە 13 ساڵە كاری نەخشەسازی بۆ كراوە و پێنج ساڵە ئاوبردویەتی و تائێستا كەس چارەنوسی نازانێت، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت”هەستدەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەسە و كەس دەنگمان ناگەیەنێتە شوێنی بەرپرس”.

سەباح مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شوێنی بەنداوەكە لە سنوری زەلان گواستراوەتەوە و بەشێوەیەك دەستكاری كراوە، كە سودێكی زۆری لێوەرناگیرێت، ئەگەر دروستیشبكرێت.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم پارەی بۆ 12 بەنداوی تەواونەكراو دابین كرد بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، بەڵام بەنداوی زەلانی تێدا نەبوو، واهەست دەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەس و كەس دەنگمان ناگەیەنێت بە شوێنی بەرپرس”.

بەنداوی زەلان لە ساڵی 2013 دا كاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زستانی 2015 دا بەهۆی لافاوەوە ئاوبردی و تائێستا چارەنوسی دروستكردنی بەنداوەكە نادیارە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ زانیارییەكیان لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە نییە.

بەنداوی زەلان دەكەوێتەسەر چەمی قەڵاچوالان لەسنوری قەزای چوارتا لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە و لە حاڵەتی تەواوكردنییدا دەتوانێت نزیكەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارێك لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان