ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“زۆربەی پارەی تەرخانكراو بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا دزراوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی هێزە عیراقییەكان لە پەڕلەمانی عیراق پێیوایە، زۆربەی ئەو پارەیەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا تەرخانكراوە، دزراوە و چۆتە گیرفانی گەندەڵكارانەوە، ڕەتیشیدەكاتەوە لە بواری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكەدا پێشكەوتنێكی وەها بەدی بێت.

نورە بەجاری، پەڕلەمانتاری پێشووی یەكێتی هێزە عیراقییەكان، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “حكومەتی فیدڕاڵ پارەیەكی زۆر كەمی بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا تەرخانكردووە، بۆیە لەڕووی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە، پێشكەوتنێكی وەها بەدینەهاتووە، بەڵام یەكێك لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كە ئەركی ئاوەدانكردنەوەی لە پارێزگاكە گرتبووە ئەستۆ، ئەو پارەیەی تەرخانی كردبوو بۆ ئاوەدانكردنەوە گەندەڵییەكی گەورە باڵی بەسەردا گرتبوو”.

نورە بەجاری پێیوایە، ” زۆربەی ئەو پارانەی بۆ پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە تەرخانكرابوون، دزراون و چوونەتە گیرفانی گەندەڵكارانەوە، تەنانەت ئەو پارانەش، كە بۆ ئیدارەی خۆجێی و گەشەپێدانی هەرێمەكان بۆ نەینەوا تەرخانكرابوون،بەشێكی زۆریان لەلایەن گەندەڵكارانەوە دزران”.

ڕەتیشكردەوە گەندەڵی لە پارەی تەرخانكراو بۆ نەینەوا لەلایەن كەسێكەوە، یان چەند كەسێكی دیاریكراوەوە بێت، بەڵكو بە وتەی ئەو، “ژمارەیەكی زۆر لەو گەندەڵییەدا بەشدارییان كردووە، هەر بۆیە پێشكەوتن لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگاكەدا بەدی ناكرێت”.

نورە بەجاری دەڵێت: “تائێستا هیچ پڕۆژەیەكی ستراتیژی لە نەینەوا لەلایەن حكومەتەوە ئەنجامنەدراوە و حكومەت هیچ بڕەپارەیەكی بۆ ئەو جۆرە پڕۆژانە تەرخان نەكردووە”، ئاماژەی بە پرسی نوقمبوونی بەلەمەكە و لەسەركارلابردنی پارێزگاریش كرد، كە بە بۆچوونی ئەو، ئاستەنگییان لەبەردەم پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی نەینەوادا دروستكردووە.

عێراق

میسر ئاسانكاریی بۆ گەشتیارانی عیراقی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە ڕایدەگەیەنێت، میسر ئاسانكاریی گرنگ بۆ گەشتیارانی عیراقی دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن باڵێوزخانەی عیراقەوە لە قاهیرە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ لایەنی پەیوەنیدار لە كۆماری میسری عەرەبی گەیشتنە ڕێكەوتن بۆ ڕێگەدان بەو عیراقیانەی دەچنە میسر، تا پاسپۆرتەكانیان لێوەرنەگیرێت لە فڕۆكەخانە كە لەماوەی چەندا ساڵی ڕابردوو بەو شێوەیە بووە، ڕێوشوێنە نوێیەكەش لەمڕۆ پێنج شەممەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەسەڵاتدارانی میسر ڕێگەدەدەن بە كاروانی گەشتیارانی عیراقی پێنج كەس بن، دوای ئەوەی پێشتر كاروانەكان بە 20 كەس دیاریی كرابوون”.

ئەم ئاسانكارییانە وەك باڵێوزخانەی عیراق لە میسر ئاماژەيان پێدەكات، دوای وتوێژی نایف دلێمی باڵێوزی عیراق بووە لە قاهیرە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری میسری عەرەبی كە ئامادەییان بۆ هەماهەنگی و ڕەخساندنی ئەو كارئاسانییانە دەربڕیوە.

باڵێوزخانەی عیراق لە میسر، باسی لە ئاسانكاریی زیاتر كردووە لەلایەن قاهیرەوە بۆ عیراقییەكان كە “لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕادەگەیەنرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چاوی بە بارزانی كەوت
حەلبوسی: ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەدەستور چارەسەربكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت و لە چاوپێكەوتنەكەا ڕەوشی سیاسی و ئەمنی لە عیراق و ناوچەكە تاوتوێ‌ كران.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”حەلبوسی چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت و لە چاوپێكەوتنەكەشدا ڕەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات و دوا پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێ‌ كران، و هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرانبەر بە ڕەوشەكە و تەنگژەكانی ناوچەكەدا دەربڕی، و تەئكیدییان لەسەر پێویستی هێوربوونەوە و خۆلادان لە ململانێ‌ و پارێزگاریی لە سەقامگیری كردەوە”.

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق داوای كردووە”پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ پتەوبكرێن بەجۆرێك كە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بهێنێتەدی و ببنە مایەی سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی عیراق، بەپێویستیشی زانی ناكۆكییەكان لەڕێی دەستور و دیالۆگی بنیاتنەر و هاوبەشی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلی عیراقدا چارەسەربكرێن”.

هەر لە بەیاننامەكەی نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراقدا هاتووە”مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لای خۆیەوە جەختی لەسەر پێویستی ڕەخساندنی نیازپاكی بۆ چارسەركردنی هەموو كێشە و ناكۆكییەكان و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ پێكهاتنی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی كردووەتەوە لەبری كلتوری ڕقلێبوونەوە و پەڕاوێزخستن، و ڕایگەیاندووە كە كورد هاوبەشی سەرەكی وڵاتە و هەماهەنگی هەیە لە زۆربەی پرسەكاندا لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ چوار شەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و ماتیۆ تۆلەر باڵێوزی ئەمریكا لە بەغدا سەردانی هەولێرییان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و هەولێرییان تاوتوێ‌ كرد و بەپێویستییان زانی كێشە و ناكۆكییەكان لەڕێی دیالۆگ و بە پشتبەستن بە دەستور چارەسەر بكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سعودیە داوای نەوتی لە عیراق كردووە؟
لەسەر داواكارییەكەی سعودیە كۆمپانیای (سۆمۆ) هاتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ)، بەشێوەیەكی تەواوەتی ڕەتیدەكاتەوە شانشینی عەرەبی سعودیە داوای نەوتی خاوی لە عیراق كردبێت.

حەیدەر كەعبی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمپانیای (سۆمۆ) لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند”كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، بە تەواوەتی ڕەتیدەكاتەوە شانشینی عەرەبی سعودیە داوای نەوتی خاوی لە عیراق كردبێت”.

پێشتر ماڵپەڕی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاویكردبووەوە كە شانشینی عەرەبی سعودیە داوای 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی  خاوى لە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ) كردووە، بۆ خستنەوەگەڕی پاڵاوگەكانی.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، ئەو هێرشانەی كرانە سەر دوو دامەزراوەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە لە شەممەی ڕابردوودا، زیانی زۆرییان گەیاندووە بە ئابوری سعودیە، دوای ئەوەی نێوجەرگەی پیشەسازی نەوتی لەڕێی گەورەترین كۆمپانیای پالاوتنی نەوت لە جیهاندا كردە ئامانج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان