ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم بڕیارێك سەبارەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو دەردەكات و جەختیشدەكاتەوە، بە مەرج ڕێگە بە هاوردەكردنیان دەدات.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، كە دوێنێ‌ 8-9-2019 دەرچووە و ئاڕاستەی هەریەك لە خاڵە گومرگییەكانی (حاجی ئۆمەران، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان) كراوە، دەربارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو جەخت لەسەر خاڵی 5ی كۆنووسی هاوبەشی ناوخۆ و دارایی كراوەتەوە.

جەختیشكراوەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نەدرێت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو بەبێ بڕوانامەی (coc).

ئابوری

وەزارەتی دارایی: دەمانەوێت لەگەڵ عیراق بۆ بودجەی 2020 بگەینە ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاندێكی بازرگانی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دەكات و وەزیری دارایی دەڵێت: “ستراتیژی كاركردنی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ بەغدا لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2020 بگەینە ڕێككەوتن”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 15ی تشرینی یەكەمی 2019 دەیڤید تافور، سەرۆكی شاندی بازرگانی ئەمریكا بە یاوەری بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا لەگەڵ نوێنەرانی چەندین كۆمپانیای بازرگانی سەردانی وەزارەتیان كرد و لە لایەن ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیان لێكرا.

وەزیری دارایی و ئابوری بە شاندەكەی ڕاگەیاند، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە، هانی كۆمپانیا بیانییەكان بدەین و سەرمایەكانیان لێرە بخەنە گەڕ، چونكە كوردستان باشترین ژینگەی سروشتی هەیە بۆ بەرهەمی هەمەجۆری كشتوكاڵی و گەشتوگوزار و پیشەسازی.

باسی لەوەشكرد، كە ڕاستە لە ئێستادا كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بەڵام ئێمە گەشبینین بەوەی بگەینە دەرئەنجامێك لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بێت.

جەختی لەوەشكردەوە، ستراتیژی كاركردنی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ بەغدا لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2020 بگەینە ڕێككەوتن.

وەزیری دارایی وتیشی، “ئێمە وەكو وەزارەتی دارایی كار لەسەر چاكسازی بنەڕەتی دەكەین لە هەردوو سێكتەری داهات و خەرجییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“بەغدا داوای ڕێكخستنەوەی مووچەی هەرێم دەكات”

خەڵك- بەشی هەواڵ

تائێستا ڕێككەوتن لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020 دا نەكراوە، گفتووگۆی بەردەوام دەكرێن و بەرپرسێكی یەكێتیش دەڵێت”مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت و گفتووگۆش دەكرێت بۆ ڕێككەوتن”.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، گفتووگۆی بەردەوام لە نێوان هەرێم و بەغدادا هەیە بۆ ڕێككەوتن، بەتایبەتی لەسەر پرسی ڕادەستكردنی نەوت و یەكلای كردنەوەی كێشەكانی دیكە.

ناوبراو كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی حزبەكەیەتی ڕونیكردەوە، مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و عیراق پارەی مووچەكە نابڕێت، چونكە زۆرینەی دەسەڵات لە عیراقدا لەگەڵ مانەوەی بەردەوامی مووچەی فەرمانبەراندایە، بەڵام داوا دەكەن ڕێكخستنەوەی بۆ بكرێت و لیستی مووچەی فەرمانبەران پاكبكرێتەوە.

حكومەتی عیراق مانگانە 453 ملیار دینار دەنێرێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەبێ‌ ئەوەی هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە: شاندی وەبەرهێنەرانی كوردستان و كۆمپانیا بەناوبانگەكانی عومان كۆبوونەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

پاش گەیشتنی شاندی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بۆ سەڵتەنەی عومان، ئەمڕۆ چالاكییەكانیان بە كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد.

لەوبارەیەوە، یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی ڕاگەیاند: بڕیارە لەم سەردانەماندا كە لە سەر بانگهێشتی ڕاستەوخۆی سەڵتەنەی عومان هاتووین، چاومان بە خاوەنكار و كۆمپانیا گەورە و بەناوبانگەكانی عومان بكەوێت و پێكەوە ئەزموونی كار و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكەین.

وتیشی: كۆمپانیاكانی عومان جێدەستی كاریگەرییان لە پرۆژەكانی ناوخۆی عومان و وڵاتانی كەندا و ناوچەكە هەیە و دەیانەوێت بێنە عیراق و هەرێمی كوردستانیش، هەر بۆیە ئەمڕۆ دیدار و كۆبوونەوەمان لەگەڵیان هەبووە و زانیاری و تواناكانی خۆیان لەمەڕ كارە جیاوازەكانیان لە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ خستینەڕوو.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، وەك ژمارەیەك وەبەرهێنی دیاری هەرێمی كوردستان، بەخۆشحاڵییەوە ڕەوشی وەبەرهێنانی هەرێم و سەقامگیری ناوچەكە و هەوڵی هەماهەنگی و هاوبەشیمان بۆ ڕوونكردنەوە تا بتوانن بێنە هەرێمی كوردستان و لە سێكتەرە جیاوازەكاندا سەرمایە بەگەڕ بخەن و جێدەستاین دیار بخەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان